سەرەکی » ئاراستە » بەرەو ٨ مارس

بەرەو ٨ مارس

٨/مارس چییە و لە چییەوە هاتووە

ئامادەکردن: تانیا ئاوارە

ڕێکەوتی ٨ مارسی ساڵی ١٨٥٧ژنانی کرێکاری کارگەی قوماش لە نیویۆرکی ئەمریکا ڕژانە سەرشەقامەکان دوای زیادکردنی ڕێژەی هەق دەستەکانیان دەکرد هەروەها کەمکردنەوەی سەعاتی کار بەڵام بەدەست تێوەردانی پۆلیس توندوتیژی لیکەوتەوە و بوەهۆی ئازاردانی ژنانی خۆپیشاندەر، لەساڵی ١٩٠٧ لەدەورەیەکدا خەباتی ژنان بۆ دابین کردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان پەرەی سەندووبەبۆنەی ٥٠هەمین ساڵڕۆژی خۆپیشان دانی نیویۆرک لە هەمان ڕۆژدا خۆپێشاندانێکیان سازکرد و پێشنیاری ڕۆژێکیان کرد تایبەت بێت بە ڕۆژی ژن ،ساڵی ١٩٠٩ نزیکەی دووهەزار ژنی خۆپیشاندەرپێشنیاریان کرد ڕۆژی یەک شەممەی کۆتایی مانگی فێبریوەری لەسەرتاسەری ئەمریکاخۆپیشان دان بکەن بەبۆنەی ڕۆژی ژنەوە تاپەیڕەوبکرێت ، لەساڵی ١٩١٠دووەمین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست کە ( کلارازتکین) ڕێبەریان بوو ئەم ژنە پێشناری کرد ڕۆژی جیهانی ژنان دیاری بکرێت پێشتر ژنانی سۆسیالیستی سەرەتای مانگی ( مەی ) یان دیاری کردبووبەڵام مانگی مەی تایبەت مەندیەکی تری هەبوو کە ڕۆژی ژنانی تێدا فەرامۆش دەکرا ، لەوکۆنفرانسەدا ڕۆژی ١٩ی مارس ١٩١١یەکەم مەراسیمی ژنان دیاری کرا بەڵام ئەم بڕیارە جاریکی تر دواخرا.دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارنامەی کۆنفرانس سەبارەت بەدیاری کردنی ڕۆژی ژن ، ئەنترناسیۆنالی دووەم بڕیاری دا پشتیوانیان بکات و ڕۆژی ١٩ی مارس ١٩١١بەمارشی ژنان شەقامەکانی ( ئۆتریش ، سوئیس،دانیمارک ) کەوتە لەرزین خۆپیشاندران ژمارەیان لە ٣٠ هەزار ژن تێپەڕی کرد بەڵام جارێکی دیکە بە هێزی پۆلیس دەورەدرا بەڵام ژنان کۆڵنەدەربوون . ساڵی ١٩١٣یەکێک لە ناوەندەکانی سۆسیالیستی دووەم بۆ ڕێزگرتن لە بیرەوەری ژنانی کرێکاری ئەمریکا ٨ مارسی وەک ڕۆژی جیهانی ژن هەڵبژارد لەوساڵەدا ژنانی زەحمەتکێش وژنانی ڕووناکبیرلەسەرتاسەری ئەوروپا ڕێوڕەسمی ٨ مارسیان بەخۆپیشاندان بەڕێوە برد.دواتر ژنان لە خەبات بەردەوام بوون لەوڵاتانی ئاسیاوئەفرقاوئەمریکای لاتین دژی داب و نەریت و پیاوسالاری و یاساکانی کلێسا،قەدەغەکردنی ئازاردانی جنسی وبەکەم سەیرکردنی ژن و کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن ڕاپەڕین ژنانی ئێرانیش ساڵی ٢٠٠٣ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ڕۆژەی پەسەند نەکرد چونکە هاوتابوو لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بوونی ( فاتیمەی زارا) بەڵام سەرەنجام ٨ مارس کرایە ڕۆژی جیهانی ژن لەسەرتاسەری وڵاتدا و ساڵی ١٩٧٧ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەکەیدا ٨مارسی لەژێرناوی ( ڕۆژی مافەکانی ژن و ئاشتی نێونەتەوەیی ) لەساڵنامەکەی خۆیدا تۆمارکرد. ساڵانە لەوڵاتانی جیهانداو لە هەرێمی کوردستانیش بە مەراسیم و چالاکی جۆراوجۆر ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت و چەندین ناوەندوو ڕیکخراو بۆ داکۆکی کردن لەژن و مافەکانی هەیە جگە لەوەش کورد خاوەنی چەندین ژنی لیهاتووە کە ناوەکانیان لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە .

لە ٨مارسدا چی بکرێت و چۆن ژنان بەمافەکانی خۆیان بگەن؟
چنارعلی/ تەمەن٣٢ساڵ / فەرمانبەر:
پێم وایە تەنها لەم ڕۆژەدا بیرلەژنان دەکرێتەوە و ئەوهەوڵانەی کەبەناوی ژنەوە دەدرێت وەک پێویست و بگرە هەر جێ بەجێش نەکراوە ، ئەگەر ئەوبەڵێنانەی کەبەژن دراوە جێ بەجێ بکرێت ژن بەسیەتی و بەسەرجەم مافەکانی خۆی دەگات.

هاوژین نووری/ تەمەن ٢٥ساڵ/ خوێندکاری زانکۆ:
دەبێت کاری زیاتر بۆژن بکرێت تالەسەرجەم بوارەجیاوازەکاندا بوونی خۆی هەبێت و ئیترئەو قسانەی کەلەسەرتوانای ژن دەکرێت وەلابنرێت و کار بۆپلەدوویی ژن بکرێت چونکە هەمووان دەزانین زۆر کار هەیە تەنها بەژن دەکرێت ئەمانە تاڕادەیەک ژن بەمافەکانی شاد دەکات.

سارائەحمەد/تەمەن ٣٥ساڵ / فەرمانبەر:
لەڕۆژی ٨مارسدا وەک هەمووساڵانی تر هیوامان وایە ئەوڕێکخراوسەنتەرانەی کاربۆژنان دەکەن هەوڵەکانیان باشتربکەن یاخود کاربکەنە سەرپەرلەمان بۆ پەسەند کردنی ئەوپرۆژانەی لەسودمەندی ژناندان ئەوە ئەرکی ڕێکخراوەکانە ئەم کارەبکەن تا ژنان پێگەیەکی جیاوازیان هەبێت.

تاراعبدولقادرسابیر/٤٣ساڵ/ چالاکوانی ژنان:
ڕۆژی ژنانە و 8ی مارسە
ژن بۆ ژیان بە نرخترە لە هەناسە
ڕۆژی ژنە و
ژنیش مەزنە
ژن و ژیان
دوانەیەکن
گرێدراوی یەکن
گەر ژن نەبێ
ژیان نابێ
ژیانیش بێ ژن
مانای نابێ
ژن مەکوژن
چاویان پڕ مەکەن لە ئەسرین
جەرگیان پڕ مەکەن لە برین
دڵیان پڕ مەکەن لە گرین
ژیانیان مەکەن بە دۆزەخ و
گریان و شین
ژن مەکوژن
دەنا میهرەبانی دەمرێ
ژیان بەرگە ناگرێ
ژن
چاوی پڕە لە جوانی
دڵی پڕە لە میهرەبانی
تینوێتی ژیان ئەشکێنن
هەر وەکو ئاوی کانی

دەستیان پڕە لە گوڵ و
وشەیان پڕە لە هەست و
وەکو خۆرن
ڕوناکی ڕۆژن
وەکو مانگن
ڕوناکی شەوە زەنگن
وەک ئەستێرەن
لە شەوی تاردا درەوشاوەن
ڕۆژێک کەمە بۆ یادی ژن
گەر هەمو ژیانیش بکەین بە یادیان
هێشتا ناگات بە میهرەبانیان
له ٨ مارس ئیمه ی ژنان ده سه لاتی ٣٠٠٠ ساله ی پیاو سالاری به تیكوشانمان ده شكینین

 506 جار بینراوە