سەرەکی » زانست » بۆ كەمكردنەوەی گەرمای هاوین ئەم رووەكانە بەكاربهێنە

بۆ كەمكردنەوەی گەرمای هاوین ئەم رووەكانە بەكاربهێنە

كەشتیی نوح

لەوەرزی هاوین و لە كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا، پێویستمان بە كەشوهەوای فێنك و شێدارە، هەروەها بۆ ئەوەی مرۆڤ دوور كەوێتەوە لەو ئامێرە فێنكەرەوانەی پێویستیان بە وزەیەكی زۆری كارەبایە، باشترە سوود لە هەندێك رووەكی جوانكاریی ببینین و لە ناو ماڵ و شوێنی كارەكانمان دایانبنێین.

رووەكی جاڵجالۆكە یان Chlorophytum comosum
ئەم رووەكە گەڵایەكی پرژپرژی سەوزی كاڵی هەیە و هێلێكی سپی لە ناوەراستیدایە، ئەم ڕووەكە سوودی زۆرە لەناو ماڵدا هەبێت، چونكە هەوای ماڵ فێنك و پاكژ دەكاتەوە و پێكهاتە ئەندامییە هەڵواسراوەكانی ناو هەوای ژوور ناهێڵێت.

ڕووەكی ئالوڤێرا
یەكێكە لەو ڕووەكانەی كاریگەریی هەیە لە كەمكردنەوەی پلەی گەرماو ڕێژەیەكی باشی دووەم ئۆكسیدی هەوا هەڵدەمژێت و بڕێكی زیاتری ئۆكسجین دەداتەوە، ئەم رووەكە بە هۆی ئەوەی گەڵاكانی توانای گلدانەوەی ئاویان هەیە بەرگەی بێ ئاویی دەگرێت.

درەختی هەنجیری لاوانەوە یان (Schefflera Actinophylla)
ئەم رووەكەش چەندین شێوەی هەیە و زۆرجار گەڵایەكی سەوزی هاوشێوەی گەڵاگوێزی هەیە و یارمەتی هێشتنەوەی هەوای فێنكی ناوماڵ دەدات، تا قەدەكەی بەرزتر و گەڵاكانی زۆرتر بن یارمەتی زیاتری فێنككردنەوەی ناو ماڵی دەدات.

رووەكی گەڵا مار یان (Sansevieria) یان پێستی پڵنگ
رووەكێكە ئاو لە خۆیدا گل دەداتەوە و گەڵاكانی درێژن و لە شێوەی پشتێنێكی لێوار تیژدان، ئەم رووەكە هەوا پاك دەكاتەوە و گەڵاكانیشی ئاو كۆدەكاتەوە لە ڕێگەی پەلەكانییەوە دەنكۆڵەی ئاو دەردەداتە دەرەوە.

درەختی خورمای ئەریكا یان (Chrysalidocarpus lutescens)
پەلەكانی ئەم رووەكە وەك فێنكەرەوەیەكی سروشتیی وایە، توخمە نا تەندروستەكانی وەك كلۆر و ئیسیلین و فۆرمالدیهاید لە هەوای ماڵدا ناهێڵێت.

زەنبەقی ئاشتی یان( Spathiphyllum)
ئەم رووەكە گەڵا سەوزە گوڵ سپییە (90) جۆری هەیە، هەوای ناو ماڵ تازە دەكاتەوە، تا رووبەری سەرەوەی رووەكەكە زۆرتر بێت رێژەیەكی زیاتری شێ دەرداتە ناو ماڵەوە.

خورمای بامبۆ
گەڵاكانی ئەم رووەكە هەوای وشكی ناو ماڵ شێدار دەكات لە توخمە زیانبەخشەكانی وەك ئیسیلین و كلۆر پاكی دەكاتەوە.

سەرچاوە: افاق البیئیة

 274 جار بینراوە