سەرەکی » راپۆرت » گۆڕانکاری و پێداچوونەوە دەبێتە مایەی بەرەوپێشبردنی کاروبارەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان

پێشكەوتن و گۆڕانكاری لە پێداویستییە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەن

گۆڕانکاری و پێداچوونەوە دەبێتە مایەی بەرەوپێشبردنی کاروبارەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد

گۆڕانکاری و پێشكەوتن ئەو هەنگاوەیە كە لە بارێكی جیاواز بۆ بارێكی تر دەمانبات و هەموو کۆمەڵگەکانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی پێویستیان پێیەتی بەو مەرجەی ئەوەی دەکرێت لە خزمەتی مرۆڤ و کۆمەڵگە و بەرەو پێشبردنی باری گشتیدا بێت.

ئەگەر لە رووی كارگێڕی و بەڕێوەبردنەوە سەیری پێشكەوتن بكەین بەمانای گۆڕانكارییە لەو كەسانەی لە پۆست و بەرپرسیاریی کارگێڕی و بەڕێوەبردندا كار دەكەن، یان گۆڕانكارییە لە بنەما كارگێڕییەكان كە لەگەڵ رەوتی پێشكەوتندا بگونجێت.

بەڕێوەبردن و یەكە كارگێڕییەكان لە هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت و رەسمی و ناڕەسمییەكاندا پێویستی بە هەنگاونان هەیە، بۆ پێشكەوتن لە هەر ماوەیەكی بەڕێوەبردندا بۆ ئەوەی بچێتە چوارچێوەی ئاسانكاری و راییكردنی كاروبارەكەكانی رۆژانە.

لە هەموو بوارەكاندا سوودی لێ ببینرێت
مامۆستا هێمن كامل ماستەر لە بواری زاستەكانی كۆمەڵناسی بە كوردستانی نوێی راگەیاند: گۆڕانكاری و پێشكەوتن پێویستە بۆ مرۆڤ تا لە هەموو بوارەكاندا سوودی لێ ببینێت و ژیانی رۆژانەی لەسەر دابڕێژێت لە هەموو بوارەكانی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و زانست و هونەر و پزیشكی و هزر و فەلسەف و كۆمەڵناسی و ئابووری و بازرگانی بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ رەورەوی ئاستی پێشكەوتنەكاندا بگونجێت.

وتیشی: ئەم پێشكەوتنانەش پێویستە لەو خزمەتانەوە سەرچاوە بگرێت كە بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتن و سوودەكانی ژیان بۆ بارێكی گونجاو و هاوپەیوەست بە كاروبارەكانی دەزگاكانی حكومەت و مرۆڤ تا كار و بارەكانی ژیانی رۆژانەی مرۆڤ لە رێچكەیەكی پێشكەوتوودا بەردەوام بێت و بتوانێت ئاستێكی پێشكەوتوو بەدەست بهێنێت.

سوود لەو پێشكەوتنە وەربگرێت
گۆڕینی بەڕێوەبەرێك یان كارمەندێك لە دەزگایەكدا كە لە ماوەی كاركردنیدا لەو شوێنە كۆمەڵێك كاری چاك و خراپی كردووە پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت نەك پەردە لەسەر هەموو كارەكانی دابدرێتەوە و لە سفرەوە دەست پێبكرێتەوە، چونكە پێویستە كارە چاكەكان دووبارە رێكبخرێتەوە و چوارچێوەیەكی باڵاتری بۆ دابڕێژێتەوە، كردەوە خراپەكانیشی بەلاوە بنرێت و كاری پێنەكرێت.

هەندێك جار كۆمەڵگە لەگەڵ گۆڕانكارییەكی دیاریكراودا لە سەرەتادا رادەوستێتەوە و ناتوانێت بەشێوەیەكی رێك و پێك پێشوازی لێبكات، بۆیە دەستەوەستان دەبێت لە بەرامبەریدا یان ناتوانێت سوود لەو پێشكەوتنە وەربگرێت و بەربەرەكانی لە بەرامبەریدا بكات و بەشێوەیەكی چەواشەكاری سوودی لێدەبینێت كە بە خراپ بەسەریدا دەشكێتەوە. بۆیە هەر پێشكەوتنێك پێویستە هەنگاوی گۆڕانكارییەكان لە ئاستێكی پێویست و بەرپرسیارانەدا بێت.

لە رابردوو و ئێستادا (مۆدێل) گۆڕانكارییەكە كە مرۆڤ هەموو دەم سوودی لێدەبینێت و لێیوەردەگرێت لەبەرگێكی دیاریكراودا لە هەر قۆناغێكی دیاریكراودا بۆ نموونە: لەسەردەمێكدا باوەڕی لە بەركردنی جۆرە بەرگێك بووە كە لەسەردەمێكی تردا بەشێوازێكی تردا پۆشیویەتی كە تەنانەت لە جۆری رەنگەكانیش جوانكاریی كردووە.

گۆڕانکاری و نەهێشتنی گەندەڵی
خاتوو تیشك حەمید توێژەری كۆمەڵایەتی بەكوردستانی نوێی راگەیاند: گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكان دەبێت لەوەوە سەرچاوە بگرێت كە مرۆڤ بتوانێت بچێتە چوارچێوەی ئەو پێشكەوتنانەوە یان ئەو گۆڕانكارییانە لەگەڵ چوارچێوەی ژیانی رۆژانەیدا بگونجێنێت و بتوانێت سوود لە پێشكەوتنەكان ببینێت و لە باشتركردنی ژیانی رۆژانەدا گونجاو بێت. ئەو گونجاندنانەش كە سوودی لێدەبینێت دەبێت هاوپەیوەستی بێت لەڕاییكردنی كارەكانیدا.

وتیشی: ئەم گۆڕانكارییانە نەك لە نێو كۆمەڵگە، بەڵكو دەچنە نێو دامودەزگا رەسمی و ناڕەسمییەکان كە پێویستیان بەو گۆڕانكارییانە هەیە، بۆئەوەی بنەمای ئەو دەزگا رەسمیانە بەشێوەیەكی رێك و پێك بچێتەسەر بۆ راییكردنی كاروبارە كارگێڕییەكانی رۆژانە ئەویش لەسەر ئەو پێوەرە بەڕێوەبەرییانەی كە پێویست دەكات بچێتە چوارچێوەیەكی گونجاو بۆ پێشكەوتن لە شادەماری ئەو دامودەزگایانە لە پاككردنەوەی لە گەندەڵی و بەفیڕۆدان.

گۆڕانكارییەكان لە بواری زانستدا
د.عەبدولكەریم خدر پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی دەروونی بە كوردستانی نوێی راگەیاند: پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكان لە بواری زانستدا حەتمییەتێكی حاشا هەڵنەگرە بۆ ئەوەی بواری رۆژانەی ژیانی مرۆڤ رێكبخرێت لە جۆری بەكارهێنانی میوەكان و سەوزە و جۆرەكانی گۆشت و رێژەی بەكارهێنانی خوێ و چەوری و شیرینی كە هەر هەموویان لە پێویستیەكانی ژیانی رۆژانەن.

وتیشی: رێكخستنە زانستەكانی ژیانی مرۆڤ زۆر پێویستە بۆ ئەوەی بە ئەنجامی ئەوە بگەین كە کەشێكی دەروونی و ئارام بۆ مرۆڤ دروست بكەین.

 269 جار بینراوە