سەرەکی » ئابووری » ئەمریكا: تاوتوێی دۆلاری دیجیتاڵی دەكەین

ئەمریكا: تاوتوێی دۆلاری دیجیتاڵی دەكەین

جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەکی فیدراڵی ئەمریكا دەڵێت: «بانكی ناوەندیی ئەمریكی هەنگاوەكانی بۆ خستنەڕووی دراوێكی دیجیتاڵی دەستپێكردووە و بەم نزیكانە لێكۆڵینەوەیەك لەسەر ئەو پرسە دەخاتەڕوو».

سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەکی فیدراڵی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەسەر خستنەڕووی دراوێكی دیجیتاڵی نەدراوە، بەڵام فشارێكی زۆر هەیە لەسەرمان بۆ ئەوەی رێوشوێنەكان لەسەر ئەو پرسە خێراتر بكرێت، بەوپێیەی زۆرینەی وڵاتان سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیانن بۆ خستنەڕووی دراوی دیجیتاڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بانكی ناوەندی بریار لەسەر دراوی دیجیتاڵی بدات، چونكە هیچ جیاوازییەكمان لەگەڵ وڵاتانی تردا نییە، بەڵام گرنگە ئەو كارە بە راستی بكرێت نەك پەلەی تێدا بكرێت.

 222 جار بینراوە