سەرەکی » ئاراستە » شوناس حسێن عەبدوڵڵا محەمەد

شوناس حسێن عەبدوڵڵا محەمەد

كاندیدی ژمارە 32 لە بازنەی 1ی سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان

ناوم شوناس حسێن عەبدوڵڵامحەمەدە، ناسراوم بە شوناسی شەهید شێركۆ جدی، كاندیدم لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان ژمارە 32 لە بازنەی 1ی سلێمانی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرم لە بواری پەیوەندییە سیاسییەكان لە سویسرا، ئەزموونی 7 ساڵ كاركردنم لە بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا هەیە.

ئەزانم بەڵێنی قەبەو بێ كرداری زۆر بە خەڵك دراوە، ئەزانم ئەو بەڵێنە قەبە و بێ كردارانەش ئێوەیان بێ ئومێد كردووە، بێبەشیكردوون لە خزمەتگوزاری و مافە سەرەتاییەكانتان، لەوانە كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و تەندروستی و سادەترین ماف كە مووچەیە لە كاتی خۆیدا، سەرجەم ئەوانەش بەرۆكی ئێوەیان گرتووە.

گەلەكەمان دەیەوێت سیاسییەكان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان یەكگرتووبن بۆ چارەسەری كێشە و گیر و گرفتەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغدا، لەم روانگەیەشەوە یەكێتیی و گۆڕان هاوپەیمانی كوردستانیان پێكهێناوە، ئەم یەكگرتنەش پێویستییەكی حاشا هەڵنەگرە بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای گەلەكەمان.

ئەزموونی چەندساڵەی رابردووش دەریخستووە كە كلیلی چارەسری سەرجەم كێشەكانیش بەغدایە، كلیلی چارەسەری دواكەوتن و نەدانی مووچە و بودجەش هەر بەغدایە، ئێمە پێویستمان بە نوێنەری بوێر و سەر ڕاست هەیە، پێویستی بە كەسانێكە بیركردنەوەی باشیان هەبێت و خوێنی تازەمان پێویستە تا بەرگری لە مافەكانی خەڵك بكەین لەبەغدا.

پێویستمان بەوەیە مافی خەڵك نەگۆڕینەوە بە بەرژەوەندییە تایبەتیی و تاكە كەسییەكانی خۆمان، بە متمانەی ئێوەش دەتوانین ئەوە بكەین، دەتوانین پێكەوە كاربكەین بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و چارەسەركردنی ریشەیی پشكی هەرێم لە بودجەو مووچەی خەڵك لە بەغدا.

متمانەتان بکەن بەشوناس حسێن عەبدوڵا محەمەد كاندیدی ژمارە 32 لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بازنەی 1 ی سلێمانی کە وزەی گۆڕانكاریمان پێدەبەخشێت.

 150 جار بینراوە