سەرەکی » وەرزش » بنسۆن كیبرۆتۆ پله‌ی یه‌كه‌می ماراسۆنی بۆستنی به‌ده‌ستهێنا

بنسۆن كیبرۆتۆ پله‌ی یه‌كه‌می ماراسۆنی بۆستنی به‌ده‌ستهێنا

بنسۆن كیبرۆتۆی كینی توانی 125مین ماراسۆنی بۆستن بباته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماراسۆنه‌ گه‌وره‌كانی ساڵ و بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌ مێژوو ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كرد.

ماراسۆنی بۆستن به‌ یه‌كێكه‌ له‌ ماراسۆنه‌ گه‌وره‌كان داده‌نرێت له‌ جیهان كه‌ پێكهاتون له‌ ماراسۆنی به‌رلین و تۆكیۆ و له‌نده‌ن و شیكاگۆ و نیویۆرك.

له‌ماوه‌ی‌ 2 ساڵی رابردوو ئه‌م ماراسۆنه‌ دواخراوه‌ كه‌ یه‌كه‌میان مانگی نیسانی 2020 بوو ئه‌ویش تری به‌هاری ئه‌مساڵ بوو هۆكاره‌كه‌شی دۆخی كۆرۆنا بوو.

ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ به‌شداربووان به‌ جۆش بوون بۆ به‌شداری كردن له‌ ماراسۆنه‌كه‌ كه‌ له‌ چه‌ندین پێشبڕكێ پێكدێت كه‌ پێشبڕكێی پارائۆڵۆمپیش له‌ خۆ ده‌گرێت.

بنسۆن توانی ماوه‌ی‌ ماراسۆنه‌كه‌ كه‌ 42 كیلۆمه‌تر و 195 مه‌تره‌ به‌ دوو سه‌عات و 9 ده‌قیقه‌ و 61 سانیه‌ ببڕێت و به‌جیاوازی 45 سانیه‌ پێش لیمی برهانۆی ئه‌سیوپی كه‌وت و بۆ یه‌كه‌م جار بووه‌ پاڵه‌وانی یه‌كێك له‌ ماراسۆنه‌ گه‌وره‌كات.

كۆی خه‌ڵاته‌ داراییه‌كانی ئه‌م ماراسۆنه‌ نزیكه‌ی‌ 900 هه‌زار دۆلاره‌ و ئامانجی سه‌ره‌كی لێی كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌یه‌ بۆ كاری خێرخوازی و توانرا ئه‌مساڵ 20 ملیۆن دۆلار كۆبكه‌نه‌وه‌.

بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ماراسۆنه‌ 8500 كه‌ش به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش كاریان كرد و راكه‌رانیش به‌ناو 8 شاردا رایان كرد تا گه‌یشتنه‌ هێڵی كۆتایی.

ئه‌مساڵ رێگه‌ درا هه‌ر كه‌سێك كه‌ ته‌مه‌نی سه‌رو 18 ساڵ بێت به‌شداری بكات بۆیه‌ 50 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردو نزیكه‌ی‌ 30 هه‌زار كه‌سیان توانیان بگه‌نه‌ هێڵی كۆتایی.

 56 جار بینراوە