سەرەکی » ئابووری » شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران

شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران

وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق، خه‌رجكردنی قۆناغێكی تری شایسته‌ی دارایی جووتیارانی بۆ به‌رهه‌می گه‌نمی ساڵی 2021 راگه‌یاند.

عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانیی عیراق رایگه‌یاندووە: 99 ملیار دیناری تر بۆ شایسته‌ی دارایی جووتیاران ته‌رخانكراوه‌ و چاوه‌ڕێن وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جووتیاراندا.

وتیشی: «هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بڕێكی تری شایسته‌ی دارایی جووتیاران بۆ سه‌ر كۆمپانیای دانه‌وێڵه‌، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی بڕی شایسته‌ی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2021».

 93 جار بینراوە