سەرەکی » ئابووری » بەهای لیرەی توركی لە دابەزین بەردەوامە

بەهای لیرەی توركی لە دابەزین بەردەوامە

یەکەی ئابووری

بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار كردو بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە هەزار و 327 لیرە.

سەرۆك كۆماری توركیا دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی كابینەی حكومەتەكەی رایگەیاند: جۆرێك لە یاریكردن و پیلان هەیە سەبارەت بە رێژەی ئاڵوگۆڕی لیرە و رێژەی قازانج، سەرەڕای ئەوەش بەرزبوونەوەی بەهای دراوەكان بەرامبەر لیرە كاریگەریی لەسەر وەبەرهێنان‌ و هەناردەكردن و هەلی كار دروست ناكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: سوورین لەسەر ئەوەی لە رێگەی وەبەرهێنان و زیادكردنی هەناردە و رەخساندنی هەلی كار و سیاسەتی ئابوورییەوە، كاری دروست بۆ وڵاتەكەمان بكەین، نەك مانەوە لە بازنە خراپەكەی بەرزی رێژەی ئاڵوگۆڕ و بەنزمی هێشتنەوەی سوودی بانكی.

سەرۆك كۆماری توركیا ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەنێوان جێگیریی سیاسەتی بانكی‌ و بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لە داهاتوودا رووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەوان سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەیان هەڵبژاردووە كە وەبەرهێنان ‌و هەلی كار و بوژانەوەی ئابووری زیاتر دەستەبەر دەكات.

رۆژی 18ی تشرینی یەكەمی 2021‌ و بۆ سێهەم مانگ لەسەریەك، بانكی ناوەندیی توركیا رێژەی سوودی بۆ لەسەدا 15 كەمكردەوە، بەوهۆیەشەوە بەهای لیرە زیاتر دابەزی‌ و پێشبینیش دەكرێت، تاكۆتایی ئەمساڵ بەهای 100 دۆلار بگاتە هەزار ‌و 500 لیرە.

 64 جار بینراوە