سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئۆتیزم و وێنەکێشان چاپ و بڵاوکرایەوە

ئۆتیزم و وێنەکێشان چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی «116» لاپەڕەدا کتێبی «ئۆتیزم و وێنەکێشان» نووسینی «عومەر رەسوڵ» چاپ و بڵاوکرایەوە کە یەکێکی ترە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. کتێبەکە دەروونناسییە و هاوکات هونەرییشە، چونکە لە رێگەی هونەری وێنەکێشانەوە رێنمایی کەسانێک دەکات کە دووچاری نەخۆشی ئۆتیزم بوون.

نووسەری کتێبەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ماوەی چوار ساڵە لە مەڵبەندێکی چالاکیی هونەریدا لە هۆڵەندا کاردەکات، ئەم پسپۆڕە زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ئۆتیزمی گەورەدایە و کەمتر لەگەڵ منداڵدا، ئاماژەی بەوەشداوە ئەوەی خۆی لە کاتی ئیشکردندندا لەگەڵیاندا رووبەڕووی بووەتەوە و بینیویەتی، ئەو نەخۆشان و زۆر خۆشەویستییان بۆ وێنەکێشان هەیە، هەموو رۆژێک دەبێت لەسەر ئەو کورسییە دابنیشن کە رۆژانی تر لەسەری دانیشتوون، دەبێت رۆژانە پڕۆگرامەکەیان بۆ دووبارە بکەمەوە، هەندێکیان حەزیان بە گوێگرتن لە مۆسیقایە لە کاتی وێنەکێشاندا.

 61 جار بینراوە