سەرەکی » هەمەڕەنگ » یه‌كه‌م فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد له‌ كان نمایش ده‌كرێت

یه‌كه‌م فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد له‌ كان نمایش ده‌كرێت

بافڵ هیوا سەرهەنگ کە دەرهێنەرێکی کوردە یەکەم فیلمی لەبواری فیلمسازیدا کە کاری دەرهێنانی بۆکردووە بەناوی (ئامین) ئەمساڵ 2018 لە فێستیڤاڵی (کان) لە فەڕەنسا نمایشکرا. هەروەها لەڕۆژانی رابردووشدا فیلمی (ئامین) لەڕۆتردام پیشاندراو لەڕۆژانی داهاتووشدا لە چەند شارێکی تریی هۆڵەندا نمایشدەکرێت.
فیلمی (ئامین) باس لە پەناهەندەیەک ئەکات، کە لە هۆڵەندا دەژی، زۆر هەوڵ دەدات تێکەڵبێت لەگەڵ ژیان و کۆمەڵگەی هۆڵەندی و کار بدۆزێتەوەو ژیانێکی نوێ دەستپێبکات، بەڵام لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا کێشەو گرفتی زیاتر دێتە ڕێگەی و تووشی خەڵکی توندڕەو دەبێت.
دوای بیستنی هەواڵی کوژرانی تێکڕای خانەوادەکەی لە جەنگدا، شێت ئەبێت و هەستێکی وا لە ناخیدا پەیدا دەبێت بۆ تۆڵەکردنەوە، نازانێت چی بکات…؟ ئایا تۆڵەی خۆی لە کۆمەڵگەی هۆڵەندی بکاتەوە، یان ڕێگایەکی دیکە هەڵدەبژێرێت…؟ ئامین ئه‌و وشه‌یه‌یە كه‌ وا له‌كاراكته‌ره‌كه‌ ئه‌كات ڕێگای توندوتیژی هه‌ڵبژێرێت و دەستبەرداری ڕابردووی خۆی بێت.
بۆ ئاشنابوونی زیاتر دەربارەی فیلمەکەو هونەرمەند (بافڵ هیوا سەرهەنگ) لەژمارەکانی داهاتوودا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئەم فیلمسازەدا بڵاودەکەینەوە.

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*