سەرەکی » وەرزش » چیرۆكی راسته‌قینه‌ی‌ هانده‌ره‌ مه‌كسیكییه‌كه‌

چیرۆكی راسته‌قینه‌ی‌ هانده‌ره‌ مه‌كسیكییه‌كه‌

خافیێر ئه‌و هانده‌ره‌ مه‌كسیكیه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شت بكات بۆ روسیا بووه‌ته‌ به‌ناوبانگترین هانده‌ری مۆندیالی روسیا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا له‌ شاره‌كانی سانت پیترسبۆرگ و مۆسكۆ و رۆستۆڤ بوونی هه‌بووه‌و ده‌چێته‌ هه‌ر شوێنێكیش هانده‌ران لێی كۆده‌بنه‌وه‌و وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ كۆمه‌ڵێك هاوڕێ له‌ مه‌سیك پلان داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچن بۆ روسیا و پلانه‌كه‌ش له‌ مانگی 2ی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد كه‌ پاسێكی قوتابخانه‌ ده‌كڕن و كورسیه‌كان لاده‌بن و ئاڵای مه‌كسیكی له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێنن، به‌ڵام له‌ كۆتایی خافیێر په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ گه‌شتیان له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ هاوڕێكانی تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ وێنه‌یان له‌سه‌ر پارچه‌ كارتۆنێك نه‌خشاندووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ویان له‌گه‌ڵ بێت و بۆ هه‌موو شوێنێكی ده‌به‌ن و تی شێرتێكیشی له‌به‌ره‌ كه‌ له‌سه‌ری نوسراوه‌ هاوڕێ كچه‌كه‌م نه‌یهێشتووه‌ گه‌شت بكه‌ن.
هاوڕێكانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌ره‌تا بۆ خۆشی و پێكه‌نین ئه‌و كاره‌یان كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و كاره‌یان كاردانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌و بۆ هه‌ر شوێنێك گه‌شت ده‌كه‌ن هانده‌ران وێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گرن به‌ جۆرێك بووه‌ته‌ به‌ناوبانگترین هانده‌ر له‌ روسیا.
ئه‌و هاوڕێیه‌ سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێك بوون به‌ڵام دوای بردنه‌وه‌ی مه‌سیك له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌یان زیادی كردوه‌و ئێستا بوون به‌ 9 كه‌س و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن به‌م زووانه‌ش خافیێر گه‌شت بكات و له‌گه‌ڵیان بێت.

 112 جار بینراوە