سەرەکی » وەرزش » یارییه‌كی كۆتایی پڕ له‌ ئامار و ژماره‌

یارییه‌كی كۆتایی پڕ له‌ ئامار و ژماره‌

مۆندیالی 2018ی روسیا كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نساش توانی دووه‌م ئه‌ستێره‌ بخاته‌ سه‌ر درێسی خۆی و دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی مۆندیاڵیش یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ باشترینه‌كانی مۆندیالی ئاشكرا كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌كی خواره‌وه‌ بوو.
-باشترین یاریزانی مۆندیال: لوكا مۆدریچ یه‌كه‌م، ئیدین هازارد دووه‌م، ئه‌نتوان گریزمان سێیه‌م.
-گۆڵكه‌ری مۆندیال: هاری كه‌ین 6 گۆڵ.
-باشترین یاریزانی لاو: كیلیان مباپی.
-باشترین گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا.
یاری خاوێن: هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا.
یاری كۆتایی مۆندیالیش چه‌ندین ژماره‌ و ئاماری له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نووسییه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوون.
-ئه‌م مۆندیاله‌ دووه‌م مۆندیاله‌ له‌ ڕووی گۆڵ كردن له‌ یارییه‌كانیدا كه‌ ته‌نها یارییه‌ك به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتووه‌ ئه‌ویش یاری فه‌ره‌نسا و دانیمارك بوو، یه‌كه‌میش مۆندیالی 1954ه‌ كه‌ هیچ یارییه‌كی به‌بێ گۆڵ كۆتایی نه‌هاتوه‌.
-دیدیه‌ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا دوای زاگالۆی به‌رازیلی و بیكنباوه‌ری ئه‌ڵمانی بووه‌ سێیه‌م كه‌سایه‌تی له‌ مێژووی مۆندیال كه‌ وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر جامی مۆندیال به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
-هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا بووه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌ مۆندیالی 1970ه‌وه‌ له‌ یاری كۆتایی مۆندیال 4 گۆڵ ده‌كات.
-هه‌ڵبژارده‌ی‌ كرواتیا یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ مۆندیالی 1970ه‌وه‌ كه‌ دوای یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی بۆ یاری كۆتایی دووچاری شكست ده‌بێت.
-ماریۆ ماندزۆكیچ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژووی مۆندیال به‌هه‌ڵه‌ گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌كات و یه‌كه‌م یاریزانیشه‌ له‌ یارییه‌ك گۆڵ له‌ تیپه‌كه‌ی‌ خۆی و تیپی به‌رامبه‌ریش ده‌كات.
-ماریۆ ماندزۆكیچ پێنجه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی مۆندیال گۆڵ له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و مۆندیال ده‌كات.
-كیلیان مباپی دووه‌م گه‌نجترین یاریزانه‌ له‌ مێژووی مۆندیال گۆڵ ده‌كات كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵ و 207 رۆژه‌و بچوكترین یاریزانیش پێلی ئه‌فسانه‌یه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵی گۆڵی كردوه‌.
-ئه‌نتوان گریزمان 10 گۆڵی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كان كردوه‌و له‌و رووه‌وه‌ چواره‌م گۆڵكه‌ره‌.
-ئیڤان پیریسیچ پێشه‌نگی یاریزانانی كرواتیا له‌ رۆڵ بینین له‌ گۆڵكردن كه‌ رۆڵی له‌ 11 گۆڵ هه‌بووه‌.
-پیریسیچ دووه‌م یاریزانه‌ له‌مێژووی مۆندیال گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ ده‌كات و دواتریش په‌نالتی بۆ تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات.
-پۆڵ پۆگبا یه‌كه‌م یاریزانی مانچسته‌ر یونایتده‌ له‌ یاری كۆتایی مۆندیال گۆڵ ده‌كات و یه‌كه‌م یاریزانی پریمه‌رلیگیشه‌ له‌ مۆندیالی 1998ه‌وه‌ گۆڵ له‌ یاری كۆتایی ده‌كات.
-گۆڵه‌كه‌ی‌ پۆگبا یه‌كه‌م گۆڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی سزا له‌ مۆندیالی 1982ه‌وه‌ له‌ یاری كۆتایی تۆمارده‌كرێت.
-ئۆلیڤیه‌ جیرۆ له‌ مۆندیال 546 ده‌قیقه‌ یاری كردو نه‌یتوانی هیچ شوتێك بۆ ناو گۆڵ لێبدات.
-نگۆلۆ كانتی یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی فه‌ره‌نسا له‌ مۆندیال 52 تۆپ له‌ تیپی به‌رامبه‌ر وه‌ربگرێته‌وه‌.
-كیلیان مباپی یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی فه‌ره‌نسا له‌ مۆندیالێك 32 تۆپ لێده‌ركردن به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدات.
مۆته‌كه‌ی‌ مۆناكۆ
ئه‌م مۆندیاله‌ درێژه‌ی به‌ مۆته‌كه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشدا كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی‌ مۆناكۆ هه‌یه‌و له‌ 4 مۆندیالی پێشوو ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی‌ له‌ یاری كۆتایی دووچاری شكست بوون سه‌رجه‌میان گۆڵپارێزه‌كه‌یان له‌ یانه‌ی مۆناكۆ بووه‌.
له‌ مۆندیالی 2006 فابیان بارتێزی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا گۆڵپارێزی مۆناكۆ بووه‌، له‌ مۆندیالی 2010ه‌ش مارتن ستیلینبێرگی هۆڵه‌ندی گۆڵپارێزی مۆناكۆ بووه‌، له‌ مۆندیالی 2014ه‌ش رۆمێرۆی گۆڵپارێزی ئه‌رژه‌نتین له‌ مۆناكۆ بووه‌و ئه‌م مۆندیاله‌ش سۆباسیچی گۆڵپارێزی كرواتیا به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆیه‌.

 28 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*