یانه‌ی یۆڤانتۆس رایگه‌یاند سه‌رجه‌م بلیته وهرزیهكانی تایبه‌ت به یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتووی فرۆشتوه كه ژماره‌یان 23 هه‌زار و 900 بلیته، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش بۆ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رجه‌م یانه‌كان خاوه‌نی بلیتی وه‌رزین كه سه‌ره‌تای وه‌رز ژماره‌یه‌ك بلیتی وه‌رزی بۆ فرۆشتن داده‌نێن كه بلیتی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ناو یاریگای تایبه‌ت به یانه‌كه ده‌بن بۆ وه‌رزی نوێ و یانه‌ی یۆڤانتۆسیش ساڵانه 23 هه‌زار و 900 بلیتی ته‌رخان ده‌كات، به‌ڵام هانده‌ران ژماره‌یه‌كی زیاتریان كڕیوه.
یۆڤانتۆس له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی بڵاویكردۆته‌وه به‌ر له مانگێك له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵیا 25 هه‌زار و 300 بلیتی وه‌رزی فرۆشراوه له‌گه‌ڵ 4 هه‌زار بلیتی تری تایبه‌ت بۆ هانده‌ره تایبه‌ته‌كان.
یۆڤانتۆس ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری بلیتی وه‌رزی ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام هیچ كاتێك یانه‌كه له ماوه‌یه‌كی وا كورتدا نه‌یتوانیوه ئه‌و ژماره بلیته بفرۆشێت به‌تایبه‌تی كه ئه‌و یانه‌یه نرخی بلیته‌كانی به رێژه‌ی %30 زیاد كردوه.
به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه یانه‌كه بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو كه له یاریگای ئه‌لیانز به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نها 12 هه‌زار بلیتی بۆ هه‌ر یارییه‌ك ده‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ره ئاساییه‌كان پێش یارییه‌كان بیكڕن.
78 جار بینراوە