سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » یەکێتی و ئازادییە سیاسییەکان

یەکێتی و ئازادییە سیاسییەکان

لە بانگەشەی هەڵبژاردن پیاهەڵدان بە ئازادییە سیاسی و کەسیەکانی ناو کۆمەڵگا و دروشم هەڵدان و پروپاگەندە کردن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لەوانەیە بۆ هەمو کەسو تاقم لایەن پارتێکی سیاسی ئاسان بێت بە هۆی زوو گەیشتنی بە ڕای گشتی لە ڕێی کەناڵەکانی سۆسیال میدیاوە، بەڵام دوای بانگەشە پراکتیزەکردنی ئەو ئازادیانە و جێکردنەوەیان لەناو کایەی دەسەڵاتدا ئاسان نییە چونکە بە هەموو حیزبێک ناکرێ و مێژوو و ئەرشیفی ئەو لایەنانەش کە لە دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵاتیشدا بون ئەوە دەسلمێنن کە کێ بۆ ئازادی هەوڵدەدا و کێش دژیەتی.

خوێن لە پێناو ئازادیدا
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەموو سەردەم و قۆناغەکانی ژیانی خەباتی سیاسی وچەکداری ومەدەنیدا نەک هەر باوەڕی بە پرەنسیپەکانی ئازادی و دیموکراسی و هێنانەدیان هەبوە بەڵکو ڕوبارێک خوێنی لەپێناو داوەو ئەو دەستکەوتانەشی بەدی هاتون لە سایەی خەباتی ئەو حیزبەوە هاتون و ڕێگای ئەو خەباتەش هێشتا تەواو نەبوەو تەگەرەی زۆری لە بەردەمدایە.

ئازادی خۆپیشاندان
لە ماوەی دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بە شاهێدی دۆست و دوژمن یەکێتی چ ئازادیەکی بۆ خەڵک فەراهەم کردوە، ئازادی خەڵک لە سازدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هێمنانە و داواکردنی داخوازیەکانیان، دەرخستنی بیرورای خەڵک و ڕەخنەگرتن لە کەموکورتیەکان و ڕوبەروبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حیزبە بە بێ ئەوەی ئازار بدرێن یان ڕێیان لێ بگیرێت ئەمانە مایەی خۆشحاڵی و هاتنەدی ئەو دەستکەوتەن کە هێشتا لەو ناوچانە بە دەست نەهاتون کە یەکێتی تیایدا باڵادەست نیە.

ئازادی پارتەسیاسیەکان
بونی ژمارەیەکی زۆر پارتی سیاسی و چالاکی کردنیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و بونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نەیارانی دەسەڵات و نەیارانی یەکێتی و خەباتکردنیان لە ژێر چەتری ئەو ئازادیەی کە بۆیان فەراهەم کراوە بە بێ ئەوەی تەگەرەیان بخرێتە بەردەم و ئازار و ئەشکەنجە بدرێن یان بە ڕۆژی روناک پەلاماریان بدرێ و بارەگاکانیان لێ بسوتێندرێت، دیسان ئەمەش شانازیەکی تری یەکێتیەکە بۆ هەموولایەکی دابینکردوە.

ئازادی میدیا
میدیا و کەناڵە ڕۆژنەماوانیەکان ئەوانەی حیزبی وسێبەری حیزب و سەربەخۆو هی خەڵکانی غەیرە یەکێتین و هەمیشە لە دژی ئەو حیزبە ووتار دەدەن و خەڵکی لێ هان دەەن زۆربەیان لە ناوچەی ژێر نفوزی یەکێتی درستبون و ڕومناڵ و پەخشی خۆیان بە ئازادی ئەکەن، جگە لەوەش ئەوانەی لە ناوچەکانی تریش تەنگەتاو دەکرێن و دەردەکرێن دەچنە سلێمانی لەوێ بنکەو بارەگاکانیان ڕیکدەخەنەوەو یەکێتی پارێزگاریان لێ ئەکاو گیانیان دەپارێزێت، ئەگەر لەم هەرێمە بچکۆلەیە و لە ناوچە و شاری تر ڕۆژنامەنوس و میدیاکاران فەلاقە بکرێن و بە ئاشکرا تیرۆر بکرێن ئەوا یەکێتی نەک هەر ئیدانەی دەکا بەڵکو هەوڵی گۆڕینی ئەو شێوازە حوکمە دەکا و بە گژیدا دەچێتەوە.

ئازادی بیروبۆچون
یەکێتیەکان هەموویان ئەو حیکایەتەی سەردەمی خەباتی شاخیان بیستوە کە کاتێک خوالێخۆشبو نوسەری کورد « محەمەد موکری» لە کتێبێک ڕەخنەی لە یەکێتی گرتوەو ژمارەیەک هەڤاڵی ئەو سەردەمە پێی بێزار بون، خوالێخۆشبو سەرۆک مامجەلال بە ئاسایی وەرگرتوەو داوای لێکردوون هەرگیز بیر لە توندوتیژی نەکەنەوەو ئەوانیش بە قەڵەم وەڵامی بدەنەوەو بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە، ئەو نەهجەی کارکردنە بۆتە مۆدێلێکی جوانی یەکێتی و ماوەی ئەو هەموو ساڵەی خەباتی ناو شارەکان، کاتێک خەڵکی لە شەقام لە کەناڵەکانی میدیا لە کۆڕ و کۆبونەوە و بۆنەکاندا گازندە لە یەکێتی و بەرپرسەکان دەکەن و بە شەریکی پۆخڵەواتەکانی حکومەتی دادەنێن و داوای مافی ڕەوای خۆیان ئەکەن، هەرگیز هیچ دەزگایەکی ئەمنی جورئەتی ئەوەی نەکردوە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی یەکێتیدا لەسەر دەربڕینی بیرورا خەڵکی ئەشکەنجە و ئازاربدا، کەچی لایەنی تر هەیە بە ئاشکرا خەڵک دەستەمۆ ئەکا و لەسەر ئەو مافە ڕەوایە خەڵکێکی زۆری ئەشکەنجە و ئازرداوە.

105 هەڵگری مەشخەڵی ئازادیە
بە کورتی ژیان و گوزەرانی سیاسیانەی خەڵکی دەڤەری سەوز گەواهی ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکەن کە یەکێتی نیشتیمان کوردستان بە پراکتیک ئەو بەرنامەیەی قەبوڵە و لەگەڵ ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بە جەستە ئەکات کە ئازادی بۆ تاک، کۆمەڵگا، بۆ حیزبە سیاسیەکان، بۆ میدیا وسۆسیال میدیا، بۆ هەمولایەک وەک یەک فەراهەم ئەکا و ئەو پرەنسیبانەش ژیانێکی مۆدێرن و خۆش بۆ خەڵک دەهێننە دی، هەر تەنها لیستی 105 هەڵگری مەشخەڵی ئازادیە لە هەرێمی کورستاندا.

 282 جار بینراوە