سەرەکی » وتار » شوان کەریم کابان » یه‌كێتیه‌كان خه‌ڵكی كوردستان كڵاو ناچێته‌ سه‌ریان

یه‌كێتیه‌كان خه‌ڵكی كوردستان كڵاو ناچێته‌ سه‌ریان

گومانی تێدا نییه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، حزب‌و لایه‌ن‌و گروپ‌و بزووتنه‌وه‌‌و هاوپه‌یمانییه‌كان، هه‌رچی پێوست بێ ده‌یكه‌ن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ‌و به‌رنامه‌ی خۆیان ‌و ناساندنی كاندید ‌و پاڵێوراوه‌كانیان بۆ په‌رله‌مان، تا ئاستی ته‌شهیر‌و به‌رامبه‌ر شكاندن‌و درۆ ‌و ده‌له‌سه‌ش. هه‌روه‌ها ئه‌ندام‌و لایه‌نگری لایه‌نه‌كان، یان باشتر وایه‌ بڵێین ئه‌ندام ‌و لایه‌نگری هه‌ندێك لایه‌ن په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر هه‌ندێك شێوازی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌‌و تایبه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ بۆ پاڵێوراوی حزب‌و بزووتنه‌وه‌‌و لایه‌نه‌كه‌یان، به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی ده‌نگی ئه‌ندام ‌و لایه‌نگری لایه‌نی تر.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ستی پێده‌كرێ، ئه‌و هه‌وڵه‌یه‌ كه‌ لایه‌نێك ده‌یدات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگێ هه‌ندێ ئه‌ندام ‌و لایه‌نگری لایه‌نه‌كانی تر له‌ڕێی پڕوپاگه‌نده‌ كردنی زۆر بۆ پاڵێوراوێك یان چه‌ند پاڵێوراوێك ‌و ته‌ركیز خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و پاڵێوراوه‌ پسپۆڕه‌‌و ده‌توانێ خزمه‌تی فڵانه‌ توێژ‌و چین بكات‌و گوایه‌ نوێنه‌رێكی باشیان ده‌بێت له‌په‌رله‌مان به‌و حیسابه‌ی گوایه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ حزبی نابه‌ینه‌ په‌رله‌مان، به‌ڵكو-كه‌س-ده‌به‌ینه‌ په‌رله‌مان، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ كڵاو بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی حزبه‌كانی به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام ئه‌م كڵاوه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناچێته‌ سه‌ری یه‌كێتییه‌كان‌و سه‌ر خه‌ڵكیش.
ئه‌ندام‌و لایه‌نگر‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر پیاوی حوكم ‌و به‌ئه‌زموون‌و كوڕی خێزانێكی لێوانلێو له‌ كوردایه‌تی ‌و تێكۆشانیان ده‌وێ، ئه‌وا سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ قوبادی مام جه‌لاله‌، ده‌یانه‌وێ یاد‌و یاده‌وه‌ریی شه‌هیده‌كان هه‌میشه‌ به‌رز‌و پیرۆز بێ ‌و سه‌روه‌ر بێ، ئه‌وا لیستی 105ی یه‌كێتی ژماره‌یه‌كی زۆر كچ‌و كوڕ‌و خوشك ‌و برای شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی تێدایه‌، ده‌یانه‌وێ گرنگی بدرێ به‌ بواری ته‌ندروستی، لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ی تێدایه‌‌و بۆ خزمه‌ت له‌و لیسته‌دان، ده‌یانه‌وێ ده‌نگ بده‌ن به‌ كه‌سانی پسپۆڕ له‌بواری وه‌رزشدا‌و خزمه‌ت به‌ وه‌رزش بكه‌ن، ئه‌وا لیسته‌كه‌مان وه‌رزشه‌وان ‌و پسپۆڕی وه‌رزشیشی تێدایه‌، ده‌یانه‌وێ هونه‌ر‌و رووناكبیریی پێشتر بكه‌وێ ‌و گه‌شه‌سه‌ندو بێ، له‌لیستی 105 دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند‌و رووناكبیر‌و نووسه‌ری تێدایه‌، ده‌یانه‌وێ یاسا سه‌روه‌ربێت‌و له‌په‌رله‌ماندا یاساكان بێ كه‌موكورتی‌و پته‌و ده‌ربچن، چه‌ندین ماف په‌روه‌ر‌و یاساناسی تێدایه‌، ده‌یانه‌وێ مافی ژنان نه‌خۆرێ ‌و له‌په‌رله‌ماندا پشت‌و په‌نای به‌هێزی ژنان هه‌بێ، لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی پڕه‌ له‌ ژن ‌و كچی سه‌لار، ده‌یانه‌وێ مافی پێشمه‌رگه‌‌و زیندانیانی سیاسی‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر نوێنه‌ری به‌هێز‌و راسته‌قینه‌یان هه‌بێ له‌په‌رله‌ماندا، ئه‌وا له‌لیستی 105دا چه‌ندین تێكۆشه‌ری نوێنه‌ری ئه‌و توێژانه‌ی تێدایه‌، ده‌یانه‌وێ گه‌نجان سوودمه‌ندبن‌و گه‌نج له‌په‌رله‌ماندا بێت‌و جێ ده‌ستی دیار بێت، لیستی ژماره‌ 105 پڕه‌ له‌ گه‌نجی كچ‌و كوڕ. لیستی 105 له‌ ره‌نگ‌و بۆ‌و جۆردا وه‌ك چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مامه‌، هه‌موو یه‌كێتین، به‌ڵام نوێنه‌ری هه‌موو چین‌و توێژه‌كانن، هه‌ڵگری خه‌م‌و خه‌ن‌و ئاواتی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانن، نوێنه‌ری مامۆستا‌و ئه‌ندازیار‌و مامۆستای ئاینی‌و خوێندكار‌و كرێكار‌و جووتیار‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان ‌و ئه‌نفال ‌و كیمیابارانن، نوێنه‌ری هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌‌و گوند‌و دێهاته‌كانن. نوێنه‌ری رووناكبیران‌و هونه‌رمه‌ندانن، وه‌لحاڵ نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌كن‌و ده‌نگی هه‌موو لایه‌كن. بۆیه‌ به‌و قسانه‌ كه‌س هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت ‌و یه‌كێتییه‌كان، به‌ ئه‌ندام‌و لایه‌نگر‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، هه‌ر ده‌نگ به‌ لیستی 105ی یه‌كێتی ده‌ده‌ن‌و هه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته‌ش به‌ نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانن ‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ خه‌ڵكیش هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ كاندیه‌كانی ی‌.ن.ك، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن.

print

 137 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*