د. جەبار قادر
كوردستانی نوێ پاشكۆیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه» كه پێكهاتووه له بابه‌تێكی تیرۆته‌سه‌لی دكتۆر جه‌بار قادر، له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوك به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كی حكومه‌تی عێراقی كه له‌ساڵی 1947دا ئه‌نجام دراوه.
دكتۆر جه‌بار له‌بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له 19ی ئهكتۆبهری ساڵی 1947 له‌یه‌ك كاتداو له‌هه‌موو عیراق سه‌رژمێری كرا، هه‌رچه‌نده وورد نه‌بوو، به‌ڵام له‌چاو سه‌رژمێرییه‌كانی پێشوودا هه‌نگاوێك بوو بۆ پێشه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مینجار ناونووسهكان ده‌چوونه ماڵان، ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه‌ش له سێ به‌رگدا بڵاوكرانهوهو بۆ ئاماده‌كردنی ووتارهكهشم سودم له به‌رگی دووه‌م وه‌رگرتووه كه لیواكانی موسڵ و كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێری گرتۆته‌وه‌و له‌ساڵی 1954 له‌به‌غدا چاپكراوه».
روونیشیكردۆته‌وه، «زانیارییه‌كانی سه‌رژمێرییه‌كه هه‌ژارن و له‌گه‌ل سه‌رژمێری ساڵی 1957 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رژمێرییه‌دا هۆزو خیڵه كۆچه‌ره‌كان تۆمار نه‌كراون كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان به 170 هه‌زار كه‌س خه‌مڵێنراوه».
گرنگی بابه‌ته‌كه‌ی دكتۆر جه‌بار قادر له‌وه‌دایه، زۆر به‌وردی ژماره‌ی دانیشتوانی یه‌كه كارگێرییه‌كانی لیوای كه‌ركوكی به‌پێی خشته بڵاوكردۆته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوكیش له‌ساڵی 1947 ده‌ڵێت، «له‌كاتی سه‌رژمێرییه‌كه‌دا قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك له‌شاری كه‌ركوك‌و شاره‌دێكانی قهر هحهسهنو پڕدیو شوان‌و مه‌لحه پێكهاتبوو، شاریش له‌م 17 گه‌ره‌كه پێكهاتبوو، ساری كه‌هیه، شاتڕلۆ، به‌گله‌ر، ئیمام قاسم، بولاق، ئاخوڕ حوسێن، مه‌یدان، ئاغالق، حه‌مام موسلیم، حه‌مام مه‌سیحی، پریادی موسلیم، پریادی موسه‌وی، شۆرجه، چقوڕ، ئاوچیو چای»، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات «كۆی دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه 64514 كه‌س بوون».
دكتۆر جه‌بار هه‌روه‌ها ده‌لێت: وتاره‌كانم له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بۆیه به كوردی ده‌نوسم، چونكه به‌شێك له خوێنه‌ران و سیاسه‌تبازانی كورد شتێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی رابردووی كه‌ركوكه‌وه نازانن و تا ئاستێك باوه‌ڕیان به‌لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی نه‌یارانی كورد هێناوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بێ ئاگایی‌و نه‌شاره‌زاییه‌وه‌یه له‌م بوارانه‌دا، بۆیه زانیاری‌و لێكدانه‌وه نادروسته‌كان به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌ڕێت».
سه‌باره‌ت به‌بوونی عه‌ره‌ب و رێژه‌یان له‌كه‌ركوك جه‌بار قادر ده‌ڵێت: عه‌ره‌ب ئه‌وكاته ته‌نها یه‌ك ناحییهیان هه‌بوو له لیوای كه‌ركوك كه سه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندبوو كه ته‌واو عه‌ره‌ب نشین بوو ئه‌ویش ناحیه‌ی مه‌لحه بوو، كه شاره‌دێی فاروق ناوه‌نده‌كه‌ی بوو شاره‌دێی فاروق ته‌نها 902 كه‌سی تێدا ده‌ژیا، ژماره‌ی ئاواییه‌كانی ناحیه‌كه‌ش 76 ئاوایی بوو، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه 12353 كه س بوون».
جێی ئاماژه‌یه دكتۆر جه‌بار قادر نووسه‌رو مێژوونووس‌و ئه‌كادیمیستێكی كورده، ساڵی 1951 له‌كه‌ركوك له‌دایك بووه، كۆلێژی په‌روه‌رده به‌شی مێژووی له‌ساڵی 1972 ته‌واوكردووه، ساڵی 1977 دكتۆرای له‌مێژووی نوێ به‌ده‌ستهێناوه له په‌یمانگای دراساتی شه‌رقی سه‌ر بهئهكادیمیای زانستی سۆفێتی، مامۆستا بووه له زانكۆی سلێمانی‌و سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له‌سه‌ر مێژووی كورد، ئه‌مه چ جای ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌ت به زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی و روسی‌و توركی وهۆڵه‌ندی له‌سه‌ر مێژووی كورد‌و كه‌ركوك، له ئێستادا نیشته‌جێی هۆڵه‌ندایه.
134 جار بینراوە