سەرەکی » وتار » قه‌ڵه‌می دار

قه‌ڵه‌می دار

سه‌ربه‌ست عبدالرحمن

دیمه‌نی یه‌كه‌م :
• شوێن شاره‌، به‌یانیه‌كی به‌هاره‌ خۆر له‌ چیاكه‌وه‌ هه‌ڵدێ ، هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان خۆریان به‌ركه‌وتوه‌و هه‌ندێك هێشتا له‌ سێبه‌ری چیاكه‌دان.
• با دره‌خته‌كان ده‌جوڵێنێ .
•با هه‌ندێك كاغه‌ز و قتوی به‌تاڵ تلۆر ده‌كاته‌وه‌.
• خانویه‌كی دووقات، هه‌یوانێكی بچووك له‌سه‌ره‌وه‌ ، پلیكانه‌كانی به‌ قه‌د دیواره‌كه‌وه‌ن ده‌رگایه‌كی ئاسنی داخراو
• ده‌رگای سه‌ر هه‌یوانه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، (كیژێ ) كچێك ته‌مه‌ن (10-11) ساڵ‌ جانتای قوتابخانه‌ به‌ كۆڵه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، داده‌نه‌وه‌ێته‌وه‌ بۆ له‌پێكردنی پێڵاوه‌كانی . هه‌ڵده‌سێته‌وه‌ بۆ دڵنیای سه‌یرێكی خۆی ده‌كات له‌ شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌دا ، ده‌ست ده‌با بۆ قردێله‌كه‌ی سه‌ری .
• كوڕێكی (8-9) ساڵان دێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌، پێڵاوه‌كانی له‌پێ ده‌كات ، خوشكه‌كه‌ی یارمه‌تی ئه‌دات .
• به‌ پلیكانه‌كاندا دێنه‌ خواره‌وه‌
• ده‌رگاكه‌ ده‌كرێته‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ نزیك ده‌رگاكه‌ دره‌ختێكی گه‌وره‌ یه‌ .
• به‌ كۆڵانێكدا تێپه‌ڕ ده‌بن به‌دوای یه‌كتردا .
• ده‌گه‌نه‌ شه‌قامه‌كه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌ ده‌ڕۆن ، ئۆتۆمبیل دێن وده‌چن .
• ده‌گه‌ن به‌ دوو قوتابی تر كه‌ له‌ كۆڵانێك دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ، به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌مێك ده‌ڕۆن
• كیژێ چاوی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تازه‌ نه‌مامێك له‌ یه‌كێ له‌ چاڵه‌كانی سه‌ر شۆسته‌كه‌دا ، باكه‌ شكاندویه‌تیه‌وه‌و ده‌یشه‌كێنێته‌وه‌، گه‌رچی دارێكیشی بۆ چه‌قێندراوه‌ .
• كیژێ دیمه‌نی خانوچكه‌ی به‌ردرگاكه‌ی خۆیانی دێته‌وه‌ یاد له‌ ژێر سێبه‌ری دره‌خته‌كه‌دا (خۆی و چه‌ند مناڵێك خانوچكه‌یان كردوه‌و هه‌ندێك شتیان له‌ ده‌وری خۆیان داناوه‌ ) , سه‌رنجێك له‌ خۆره‌گه‌رمه‌ كه‌ ده‌دات .
• ده‌وه‌ستن ، چاو به‌ده‌وری خۆیدا ده‌گێڕێ ، هه‌ندێك قسه‌ له‌ گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌كات .
• قردێله‌كه‌ی سه‌ری ده‌كاته‌وه‌ . نه‌مامه‌كه‌ به‌ داره‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ . سه‌یرێكی باڵای نه‌مامه‌كه‌ ئه‌كات .زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ڕوی داده‌گرێت .

دیمه‌نی دووه‌م :
• پۆلێكی (پێنجه‌م )ی قوتابخانه‌ ، چاودێرێ پۆله‌كه‌ سه‌ره‌ تاتكێ ده‌كات له‌ ده‌رگا كه‌وه‌ ، قوتابیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌ن ، هه‌ریه‌ك له‌ ئاوازێ .
• مامۆستا ده‌گاته‌ پۆل
• چاودێر، هه‌ ستن
• قوتابیه‌كان ، ڕۆژ باش
• مامۆستا، ژیانتان باش دانیشن، چاوێك ده‌گێڕێ به‌ پۆله‌كه‌دا ، چاوی ده‌كه‌وێ به‌ كیژێ، قردێله‌ی به‌ سه‌ره‌وه‌نیه‌، هه‌ڵی ده‌سێنێ ، هه‌ندێك قسه‌ده‌كه‌ن .
• مامۆستا، به‌ چاودێره‌كه‌ ده‌ڵێ تا له‌ گه‌ڵ كیژێ بچن بۆ لای به‌رێوه‌به‌ر .
• كیژێ و چاودێر به‌ ڕاڕه‌وه‌كدا به‌ به‌رده‌م پۆله‌كاندا ده‌ڕۆن . ده‌گه‌نه‌ به‌رده‌م ژووری به‌ڕێوه‌ به‌ر .
• به‌رێوه‌به‌ر خه‌ریكی رێك خستنه‌وه‌ی هه‌ندێك تۆماره‌ له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ی .
• چاودێر قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌كات ، جا به‌ كیژێ ده‌ڵێ بچێته‌ لای به‌ڕێوه‌به‌ر و خۆی به‌ ڕاكردن بۆ پۆل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .
• كیژێ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر گفتوگۆ ده‌كات ، به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ده‌میه‌وه‌ پێده‌كه‌نێ ، له‌ جێگاكه‌ی هه‌ڵده‌سێ، ده‌س دێنێ به‌ سه‌ریا، ده‌ینێرێته‌وه‌ بۆ پۆله‌كه‌ی .
• زه‌نگ لێده‌دا .

دیمه‌نی سێیه‌م :
• ژووری مامۆستاكانه‌، مامۆستا كان هه‌ندێك دانیشتوون هه‌ندیك هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ستاون ، به‌رێوه‌به‌ر دێته‌ ژوره‌وه‌ ، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك دوو چه‌پڵه‌ لێده‌دات .
• به‌رێوه‌به‌ر، مامۆستایان كه‌ زه‌نگمان لێدا هه‌ریه‌كه‌تان پۆله‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ خۆی بێننه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ .
• مامۆستاكان ده‌كه‌ونه‌ مشتومڕ له‌ناوخۆیاندا.
• ژووری به‌رێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ته‌گبیرێك ده‌كه‌ن .

دیمه‌نی چواره‌م :
• قوتابیان له‌ گۆڕه‌ پانه‌كه‌دا ڕیز بوون ، مامۆستا كانیش لای قوتابیه‌كانیان وه‌ستاون .هه‌ندێك ده‌نگه‌ ده‌نگ هه‌یه‌
• مامۆستای وه‌رزش، فیكه‌یه‌ك لێده‌دات به‌ ده‌نگی به‌رز (پشووبه‌ن ….وریا بن)
• به‌ڕێوه‌به‌ر ویاریده‌ ده‌ره‌ كه‌ی دێنه‌ ناوه‌ندی گۆڕه‌پانه‌كه‌ .
• یاریده‌ده‌ر، بانگ ده‌كات (كیژێ ئازاد )
• كیژێ به‌ ترسه‌وه‌ له‌ نێو قوتابیه‌كانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی گۆڕ پانه‌كه‌ .
• به‌رێوه‌به‌ر، مامۆستایان قوتابیه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، ده‌زانن بۆچی كۆمان كردونه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ كیژێ ئازاد له‌ كاتی هاتنی بۆ قوتابخانه‌دا سه‌رنجی داوه‌ یه‌ كێ له‌ نه‌مامه‌كان خه‌ریكه‌ به‌هۆی باكه‌وه‌ بشكێته‌وه‌، بۆیه‌ قردێله‌كه‌ی خۆی پێ به‌خشیوه‌ . له‌ به‌رامبه‌ردا دایه‌ گه‌وره‌ی نه‌مامه‌كه‌ قردێله‌یه‌ك و ده‌سته‌یه‌ قه‌ڵمی داری به‌ دیاری ناردووه‌ بۆ كیژێ .
• یاریده‌ده‌ر ده‌سته‌ قه‌ڵه‌مێك به‌ قردێله‌ به‌ستراو ده‌داته‌ ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ر . ئه‌ویش پاش ماچكردنی كیژێ ده‌یداده‌ته‌ ده‌ستی .
• هه‌موو مامۆستاو قوتابیه‌كان چه‌پڵه‌ لێده‌ده‌ن.
• كیژێ قه‌ڵه‌مه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و خۆی دێته‌وه‌ به‌ر چاو كه‌په‌ڕتوكی پۆلی یه‌ك به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی وانه‌ی یه‌كه‌م داره‌ .

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*