وا باوه كه پیاوان زیاتر له ژنان له شه‌ودا و له‌كاتی نوستندا ده‌پرخێنن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و حاڵه‌ته په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌وه نییه .
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیی كه توێژه‌ره‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی شاهه‌نشایی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گوێچكه و لووت ئه‌نجامییان داوه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه كچانی گه‌نج ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان (25 بۆ 36) ساڵدایه به ده‌نگی به‌رز ده‌پرخێنن له كاتی نوستنیاندا كه زۆر زیاتره له پیاوان.
ئه‌و پشكنیانه‌ی كه بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی كوڕ و كچ كراوه ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه (31%)ی به شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌پرخێنن و ئه‌وه‌ش سێ جاره له هه‌فته‌یه‌كدا، به‌ڵام كچه گه‌نجه‌كان ڕیژهكهیان(34%)، بۆیه توێژه‌ره‌وه‌كان وای ده‌بینن كه ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی قه‌ڵه‌وییه كه له ساڵی (1990) ه‌وه له ناو مناڵ و گه‌نجانی ئه‌وروپادا بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای ده‌كات، توندی پرخه‌كردن له پیاواندا به‌به‌راورد به ژنان له ته‌مه‌نی نێوان (55-64 ) ساڵ زۆرتر ده‌بێت ، ڕێژه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌پرخێنن ده‌گاته (45%) له كاتێكدا ڕیژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی هه‌مان ته‌مه‌نیان هه‌یه ده‌گاته(35%) كاتێكیش مرۆڤ بگاته 75 ساڵ له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه پرخهكردنی زۆری نامێنێت.
ئه‌و توێژه‌ره‌وه به‌ریتانیانه ده‌ڵێن ، هۆی پرخه‌كردن ئه‌وه‌یه له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا زمان و ده‌م و قوڕگ و بۆرییه‌كانی هه‌وا ده‌له‌رێنه‌وه، به‌ڵام له كاتی خه‌وتندا ئه‌و به‌شانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه خاو ده‌بنه‌وه و گرژ ده‌بن، بۆیه پرخه‌كردن دروست ده‌بێت، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كه‌سی نوستوو له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ئه‌وه‌ش ڕونده‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌نگه پرخهكردنی به‌هێز نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خته بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵه‌فان یان لاوازیی یادگه، سه‌ره‌ڕای زۆری ده‌رمانه‌كانیش به‌ڵام چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ حاڵه‌ته‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
77 جار بینراوە