سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » کتێبی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژنامەگەریی کوردیدا قسەوباسی کۆڕێکی ساڵۆنی کوردستانی نوێ-یە

کتێبی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژنامەگەریی کوردیدا قسەوباسی کۆڕێکی ساڵۆنی کوردستانی نوێ-یە

سەرنووسەر: به‌خێرهاتن هه‌موو لایه‌ك له‌ راستیدا ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ بۆ ئه‌رشیفی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و رۆژنامه‌نووسان خۆشیان گرنگه‌، بۆ نموونه‌ ئێستا ئه‌م ئه‌زموونی كاك مه‌سعود ره‌خنه‌ی لێگرتووه‌ هه‌ڵی سه‌نگاندووه‌ بۆ ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری‌و ئه‌هلی به‌تایبه‌تی هه‌روه‌ها بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بواره‌ سوودی زۆری هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ پێم وایه‌ بۆ په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌كان‌و ده‌زگا ئه‌كادیمیه‌كان‌و په‌یمانگاكای ئه‌كادیمی پته‌وتر بكات ،ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كتێبه‌ باسی چی ده‌كات‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی چیه‌ كاك مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌ خۆی باسی لێوه‌ ده‌كات، چونكه‌ خۆی باشترین كه‌سه‌ قسه‌ له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ بكات‌و پاشان مه‌راسیمی ئیمزا كردنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین.


مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه‌:
ده‌ستخۆش كاك ستران، من به‌راستی پێش كۆره‌كه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك ستران كرد ته‌واو قه‌ناعه‌تم وایه‌ كه‌ هیچ قسه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ نه‌كه‌م، به‌جێی بهێڵم بۆ ئێوه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌تان قسه‌ی له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ هه‌بێت باشتره‌.
ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كتێبه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی ئه‌تروحه‌ی ته‌خه‌روجم له‌ قۆناغی زانكۆ، بۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵم هه‌ڵبژارد ئه‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ لای من له‌ رووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان ،یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه‌ جێی گفتوگۆیه‌‌و جێی گرنگیدانه‌ به‌ خه‌به‌ره‌كان‌و هه‌م جێی گومانه‌ لای خوێنه‌ر، مه‌سه‌له‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌، هه‌روه‌ها له‌ناو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ من ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌كارم هێناوه‌ له‌ كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی، كۆمه‌ڵێكی زۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵمان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی زۆر ته‌ركیزم له‌سه‌ری كردووه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌یه‌ كه‌له‌ رۆژنامه‌گه‌ری كوردی زۆر ده‌بینرێت ئه‌وه‌یو كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ به‌شێوه‌ زانستیه‌كه‌ پێی ده‌وترێت سه‌رچاوه‌ی نادیار یان شاراوه‌، من زۆر كارم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ تا چه‌ند ئه‌و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵانه‌ی نادیارن متمانه‌یان لای خوێنه‌ر هه‌یه‌؟
به‌شێكی تری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ من راپرسیه‌كم كرد له‌ نێو رۆژنامه‌نوسان تا چه‌ند رۆژنامه‌نوسان باوه‌ڕیان به‌و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵانه‌ هه‌یه‌؟ له‌ راپرسیه‌كه‌دا بۆ ده‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت خودی رۆژنامه‌نوسان خۆیان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م باوه‌ڕیان به‌و هه‌واڵانه‌ هه‌یه‌.
له‌كۆتایی كتێبه‌ك كۆمه‌ڵێك تێبینی‌و سه‌رنج‌و پێشنیار‌و ده‌رئه‌نجام هه‌یه‌.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ ئاوێنه‌‌و بۆ رووداوم هه‌ڵبژارد؟ زۆر ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنی هه‌م ئاوێنه‌ وه‌كو میدیایه‌كی ئه‌هلی له‌ سلێمانی ویستم كه‌مێك بلانسی سیاسی رابگرم له‌نێوان هه‌ولێر‌و سلێمانی، ئاوێنه‌‌و ه‌ووداو دوو ئه‌زموونی جیاوازن هه‌ردوكیان له‌ژێرسێبه‌ری میدیای ئه‌هلی ده‌رده‌چن، هه‌وڵمدا شه‌ش مانگ وه‌كو نموونه‌ وه‌ربگرم له‌ هه‌ردوولا به‌ وردی هه‌موو به‌شه‌كانم شی كردووه‌ته‌وه‌ چ جۆره‌ هه‌واڵێكیان به‌كارهێناوه‌و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ چی بوون پشتیان پێ به‌ستووه‌؟
له‌هه‌مووی گرنگتر رۆژنامه‌نوسانی كورد زیاتر پشت به‌چ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵێك ده‌به‌ستن؟ تا چه‌ند ئه‌و ده‌زگایانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت؟ تا چه‌ند سووده‌ له‌رۆژنامه‌ بیانیه‌كان ده‌بینن؟ تا چه‌ند پشت به‌ ئاژانسه‌ بیانیه‌كان ده‌بستن؟
ئه‌وه‌ی زۆر لای من سه‌یر بوو كه‌مترین سوود له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانه‌ ده‌بینرێت، هۆكاره‌كه‌ی چیه‌ ده‌بێت خۆیان ئه‌وه‌ لێكبده‌نه‌وه‌و روونی بكه‌نه‌وه‌، بۆچی كه‌مترین رێژه‌ی سوود بینین سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانه‌؟ ئایا ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كێبڕكێیه‌ی له‌نێوان میدیاكاران هه‌یه‌ یان كه‌می متمانه‌یه‌ به‌ یه‌كتر؟ ئه‌وانه‌ هه‌موو خاڵی گفتوگۆن من نامه‌وێت زیاتر كاتتان بگرم له‌سه‌ری. ده‌ستان خۆۆش‌و زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.

ستران عه‌بدوڵڵا:
ده‌ستخۆش كاك مه‌سعود، له‌راستیدا ئێمه‌ جگه‌ له‌و چه‌ند كۆڕه‌ی داهاتوو ئێمه‌ چه‌ند كۆڕێك قه‌رزارین، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ داهاتوو كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ساڵۆن دروستبكه‌ین، هه‌ر جارێك كۆمه‌ڵێك هاوڕێ بێن‌و كۆڕه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رن, بۆ ئه‌وه‌ی براده‌ران ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئێره‌ ماڵی خۆیانه‌‌و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن كۆڕی خۆیان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیوادارم ئه‌م شوێنه‌ به‌ماڵی خۆتان بزانن راسته‌ بچووكه‌ به‌ڵام ماڵی هه‌موانه‌، بۆیه‌ هه‌موو به‌خێر بێن‌و لێره‌وه‌ كاك مه‌سعود كتێبه‌كان بۆ ئیمزا ده‌كات، ئه‌مه‌ كۆڕی ناساندنی كتێبه‌كه‌ بوو به‌ڵام هیوادارم له‌داهاتوو كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیان كتێبه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین ‌و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ته‌نها دابه‌شكردنی كتێبه‌كه‌ نه‌بێت.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*