محه‌مه‌د ڕه‌زا
به‌شی تاقیگه‌ی ددان، وه‌ك هه‌ر به‌شێكی تری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕشی فێركاری، به‌شێكی گرنگه‌و، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌م به‌شه‌دا تاقمی ددان دروست ده‌كرێت، به‌شێوازێكی زانستیانه‌و مۆدێرن، بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو پێشمه‌رگه‌و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسی‌و ڕێكخستنه دێرینه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر و بۆ كه‌سانی ئاسایش به پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی زۆر كه‌م، گه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا جیاوازییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، ده‌با هه‌موومان له‌نزیكه‌وه ئاشنابین به كار‌و چالاكیه‌كانی رۆژانه‌یان.
پێویسته چوار جار سه‌ردانمان بكات
*شانۆ نه‌جمه‌دین، یاریده‌ده‌ری تاقیگه‌ی ددان و لێپرسراوی به‌شه‌كه سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان له‌به‌شه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به‌شه‌كه‌یان له (پێنج) فه‌رمانبه‌ری ماندونه‌ناس پێكهاتووه‌و، دڵسۆزانه رۆژانه كاری خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كاریان بۆ ئه‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نی خه‌بات بوون بۆ گه‌له‌كه‌یان و پێناسی داموده‌زگا شۆڕشگێرییهكانیان پێیە، ئه‌وانه به‌بێ به‌رامبه‌ر كاریان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ین. به‌بێ جیاوازی بیروبۆچوونی حیزبایه‌تی، چونكه (ی.ن.ك) حیزبی خه‌ڵكه‌و، چۆن بێ جیاوازی خهباتهكات بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕشیش كه دیاری ده‌ستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله، بۆ چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر ئاواش نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا، بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی لایه‌نه‌كان‌و، پێشمه‌رگه‌و زهحمهتكێشانیانه بێ به‌رامبه‌رە، له‌به‌ر دوو هۆ ڕۆژانه نه‌خۆشێكی زۆر ڕوومان تێ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ره، دووه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆری دروستكردنی تاقمهكانمان به‌شێوازی جوان‌و ستاندارده، شانۆ نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ڕۆژانه موعید بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه دائه‌نێن كه سه‌ردانیان ئهكهنو، ده‌بێت له‌كاتی سه‌ره‌ی خۆیاندا بێن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان بۆیان، هه‌ر نه‌خۆشێكیش دێته لای ئێمه‌و تاقمی بۆ دروست بكه‌ین، پێویسته چار جار سه‌ردانمان بكات، ئه‌م ئیشه‌ی ئێمه‌ش ئه‌یكه‌ین تاقمی جوڵاوه واته (Remove able denture) یه‌كه‌م جار نه‌خۆش دێته لامان تهبعهی بۆ ئه‌كه‌ین واته(impression) بۆ جاری دووه‌م (B e) ی بۆ ئه‌كه‌ین واته ئیتباقی ده‌می، بۆ جاری سێهه‌م (checle) ی بۆ ئه‌كه‌ین، كه بریتی یه له په‌راوه به ددانه‌كانه‌وه، بۆ جاری چواره‌میش واته جاری كۆتایی تاقمه‌كه ته‌واو بووه و ئه‌یكه‌ینه ده‌می نه‌خۆشه‌كه، به‌م شێوه‌و جۆره كار ئه‌كرێت بۆ نه‌خۆش ئه‌گه‌ر پێویستی به تاقمی ته‌واو هه‌بێت.
جۆرێكه له یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران
*شانۆ نه‌جمه‌دین سه‌باره‌ت به ناوه زانستی‌و دروسته‌كه‌ی هه‌ر سێ جۆری دروستكردنی تاقمی ددان وتی: تاقمی ته‌واو(Complet denture) و نیو تاقم (partial denture) تاقمی جوڵاو (Remove able denture)، وتیشی بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی ئێمه وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕشی فێركاری كلینیكی راوێژكاری ئێوارانمان هه‌یه، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، كه بۆ دروستكردنی تاقمی ددانه‌كه له‌و كلینكی راوێژكارییه، بڕێكی زۆر كه‌م پاره له نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێت، كه ئه‌ویش جۆرێكه له یارمه‌تیدانی هه‌ژار و كه‌م ده‌ستان، به‌به‌راوردیش له‌گه‌ڵ عیاده‌كانی ده‌ره‌وه‌دا جیاوازی زۆری هه‌یه، له كلینكی راوێژكاریش موعید نیه و نه‌خۆش به‌بێ مه‌وعید كاری دروستكردنی تاقمی ددانی بۆ ئه‌كرێت.
لێپرسراوه‌ی ئه‌م به‌شه وتیشی: جۆرێكی تری ئیشه‌كانمان جگه له دروستكردنی تاقمی ددان، كه ئه‌ویش گرنگی خۆی هه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك نه‌خۆش كه دێنه لامان، پوكیان دابه‌زیوه، بۆیه له‌و كاتانه‌دا پێویست ده‌كات (قاعیده)ی تاقمهكانیان بۆ بگۆڕین. یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ددانی سه‌ر تاقمهكانیان سواوه، ئه‌وانه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر (قاعیده) ی تاقمه‌كانی خۆیان به‌ته‌نها ددانه‌كانیان بۆ ئه‌گۆڕین، ئه‌م گۆڕینه‌ش به ناوه زانستیه‌كه‌ی پێی ده‌وترێت (Rebase)، له‌به‌رئه‌وه به‌شه‌كه‌ی ئێمه زۆر كاری تری تیا ئه‌كرێت جگه له دروستكردنی تاقمی ددان، كه هه‌ر هه‌مووشیان هه‌ر په‌یوه‌ندیان به تاقمی ددانهكهوه هه‌یه.
*كاوه حسێنیش هه‌ر له‌م به‌شه‌یه‌و وه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا به بواره‌كه‌ی خۆی و یاریده‌ده‌ری تاقیگه‌ی ددان، باسی له‌وه كرد: به‌شه‌كه‌یان هێنده خۆش ئه‌وێت، هاوتای ماڵی خۆیان حسابی بۆ ئهكهنو، كاركردنی زۆر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێزاریان ناكات، وتیشی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش كه ڕومان تێ ده‌كه‌ن دڵسۆزانه كاریان بۆ ئه‌كه‌ین و به كه‌سوكاری خۆمانیان ئه‌زانین نه‌خۆش هه‌یه چه‌ند جار تاقمه‌كه‌ی ئه‌شكێت ئیتر له زه‌بری زۆرابێ، شتی ڕه‌قی پێ بشكێنێ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌ركات دێنه به‌شه‌كه، ئه‌وه‌نده به ڕووی گه‌شه‌وه لێی وه‌رده‌گرین و بۆی چاك ئه‌كه‌ینه‌وه، دڵخۆش ئه‌بێت كه ئه‌بینێ رێزی زۆری لێ گیراوه، یان كاتێك نه‌خۆش له‌دواین قۆناغدا دێته لامان‌و به‌ڕووی گه‌شه‌وه تاقمه‌كه‌ی بۆ ئه‌كه‌ینه دهمیو ئهیدهینهوهو پیرۆزبایی لێ ئه‌كه‌ین، زۆر خۆشحاڵ ئه‌بێ و ئه‌ویش به‌خۆشحاڵیه‌وه خواحافیزیمان لێ ئه‌كات و زۆر دڵخۆشانه هه‌نگاو ئه‌نێت به‌ره‌و ده‌ره‌وه.
هاووڵاتیان خۆیان با بدوێن
*سه‌بریه ئه‌حمه‌د، وه‌ك ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌م به‌شه دا تاقمی ددانی بۆ دروستكراوه‌و وتی: له‌شیان ساغ بێت، به‌ڕاستی تا بڵێی ئیشیان جوانه و زۆر حورمه‌ت له نه‌خۆش ئه‌گرن، وتیشی: سه‌ربه‌رزین به یه‌كێتیه‌كه‌مان كه له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه، هه‌وڵی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شههیدانو پێشمه‌رگه ئه‌دات. خوا یه‌كێتیمان بۆ سه‌رخات، به‌خوا ئێمه هه‌موومان هه‌ر به یه‌كێتی یه‌وه جوانین.
*له‌لایه‌كی تره‌وه مام عه‌لی كه خه‌ڵكی گه‌رمیان بوو هاتبوو تاقمه‌كه‌ی وه‌رگرێته‌وه، پێی وتین: تاقمهكهم شتی ڕقم پێ شكاند درزێكی بچووكی تێكه‌وتبوو، هێنام بۆم چاك كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا بۆیان چاك كردم ده‌ستیان خۆش بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش نه‌ی شكێنمهوه، چونكه كاریان ڕاستی بێ ئه‌مه دوو جاره بۆم چاك ئه‌كه‌نه‌وه.
*جا خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌سكردی مام جه‌لال بووبێت، ئه‌بێت چۆن خوێندكاره‌كانی له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا كار بكه‌ن؟ ده‌بێت هه‌میشه‌و هه‌رده‌م له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره بڕۆن، بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان به‌گشتی.
*هه‌رسێ كارمه‌ندانی (پاراستنی ددان) ئه‌وانیش (هه‌ردی حه‌سه‌ن و زانا ئیسماعیل و دیار سابیر) وه‌ك سێ كارمه‌ندی جوان‌و دڵسۆز عاشق به كاری ڕۆژانه‌یان له‌به‌شه‌كه‌دا، سه‌رقاڵی كاره جوانه‌كانن، كه بهدهستو په‌نجه‌ی ڕه‌نگینیان كار ده‌كه‌ن له‌هه‌ر چوار قۆناغه‌كه‌ی كه دروستكردنی تاقمه‌كه‌ی تیا دێته به‌رهه‌م بۆ نه‌خۆش.
*بۆیه پێویسته كاتێك گوزه‌ر ده‌كه‌ین به‌ناو یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش دا بهگشتیو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕشی فێركاری به‌تایبه‌تی، ئه‌وه بزانین كه پزیشك‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌وه‌نده به‌دڵسۆزییه‌وه كار بۆ نه‌خۆشه به‌رێزه‌كان كار ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانی یهكێتیانهیان له‌گه‌ڵ كاره‌كانیاندا تێكه‌ڵ كردبێ و وه‌ك یه‌كێتیه‌كه‌یان هه‌میشه‌و هه‌رده‌م خۆیان به خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بزانن، له‌به‌شی تاقیگه‌ی ددانیشدا، ئه‌گه‌رچی به لێپرسراوی به‌ش و كارمه‌نده‌كانه‌وه له په‌نجه‌كانی ده‌ست ژماره‌یان تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
164 جار بینراوە