سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ئیعتیادییە بەڵام

ئیعتیادییە بەڵام

× ئیعتیادییە مەفرەزەی مرور دابنێن، بەڵام نەك هەموو جارێ‌ لە عەینی شوێندا.
× ئیعتیادییە گەرمیان و كوێستان بكەی، بەڵام لەناو خێڵا نەك لە حیزبا.
× لە فەحسی پڕۆستاتدا ئیعتیادییە پانتۆڵەكەت داكەنی، بەڵام ئەگەر نەخۆش بیت نەك دكتۆر.
× ئیعتیادییە داوای هەر چوار پارچەكە بكەی، بەڵام لە بەغاوە نا.
× ئیعتیادییە دەزگیرانەكەت دەعوەت بكەی بۆ نانخواردن، بەڵام لە (نارە) نەك لای زۆراب.
× ئیعتیادییە موقەدەم بیت، بەڵام نەك لەعومری 32 ساڵیدا.
× ئیعتیادییە ئاڵوگۆڕی پۆستەكان بكرێ‌، بەڵام نەك تەنیا لەناو بنەماڵەیەكدا.
× ئیعتیادییە داوای پارە لەخەڵك بكەی، بەڵام بۆ نەخۆشی نەك بۆ ژنهێنان.
× ئیعتیادییە لە تەلەفزیۆندا درۆ بكەی، بەڵام نەك بەدەمی تەئریخەوە.
× ئیعتیادییە موقابەلەی هێلی لۆڤ بكەن، بەڵام لێمانی مەكەن بە قەدەم خێر.
× ئیعتیادییە بتكەن بە كەسایەتی شار، بەڵام خەڵكی مەڵكەندی بیت نەك كونەفلوسە.
× ئیعتیادییە سەیارەكەی پۆلیسی دارستان بەكاربێنی، بەڵام بۆ ئیشی تەعزێ‌ و ئەمانە نەك بۆ داربڕین.
× ئیعتیادییە عەرزە لە هەولێر وەربگری، بەڵام كورد بی نەك عەرەبی لوبنانی.

 189 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*