سەرەکی » زانست » سووده‌كانی خواردنی لاله‌نگیپەڕە 3

سووده‌كانی خواردنی لاله‌نگی

لاله‌نگی یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ وه‌رزیه‌كان چاره‌سه‌ری سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆنزا ده‌كات،ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها سوود نیه‌ كه‌ لاله‌نگی هه‌یه‌تی به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی خۆراكی گرنگ له‌م میوه‌یه‌دا خواردنی سودی زۆری بۆ جه‌سته‌‌و پێست هه‌یه‌،ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی دیكه‌ی لاله‌نگین:
١-چاره‌سه‌ری لۆچی ده‌مووچاو ده‌كات:
به‌هۆی بوونی ڤیتامین «C» له‌ لاله‌نگیدا خواردنی پێست به‌گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه‌ ده‌شتواندرێت له‌ ڕێگای گیراوه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ پێكدێت له‌: (سێ قژ له‌ لاله‌نگی ،كه‌وچكێك  ماست و ھه‌نگوین) پێویسته‌ تێكه‌ڵی یه‌كتربكرێن له‌ پاشاندا ئه‌م گیراوه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك بدرێت له‌ ده‌مووچاو و مل، ئه‌م ماسكه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ پاكردنه‌وه‌ی و لابردنی چه‌وری و به‌كتریای زیان به‌خش له‌سه‌ر پێست.
٢- خواردنی لاله‌نگی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌ به‌ده‌ست كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن له‌له‌شیاندا ده‌ناڵێنن،یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری هه‌ڵمژینی ئاسن له‌لایه‌ن له‌شیشه‌وه‌ ده‌دات.
٣-جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌ چالاكده‌كات،لاله‌نگی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕیشاڵی سروشتی تێدایه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ چالاكردنی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌ هه‌روه‌ها قه‌بزیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
٤-ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت به‌ده‌ست بوونی زیپكه‌ به‌ ده‌مووچاوته‌وه‌ ده‌ناڵێنیت وا باشه‌ گرنگی به‌ خواردنی لاله‌نگی بده‌یت،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گرنگی ڤیتامین «A» له‌م میوه‌یه‌دا.
٥-ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامین»A» و ڤیتامین «B16» تێدایه‌ بۆته‌ندروستی قژ و پێدانی ره‌ونه‌قی به‌ قژ  زۆر به‌سوده‌ هه‌روه‌ها سپی بوونیشی  دواده‌خات .
له‌م كاته‌دا پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌بكرێت:
شه‌ربه‌تی لاله‌نگی بۆ ئه‌و زه‌یته‌ پێویسته‌ زیاد بكرێت  كه‌ ده‌درێت له‌ قژ ،له‌ دوایدا بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك ده‌بێت به‌ قژه‌وه‌ بێت و له‌ پاشاندا بشۆردرێت.
٦-ڕێگری ده‌كات له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌،به‌پێ توێژینه‌وه‌یه‌كیش خواردنی لاله‌نگی و پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك سنورێك بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان داده‌نێت.
٧-لاله‌نگی به‌رزی په‌ستانی خوێن چاره‌سه‌رده‌كات،بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه‌ ده‌ناڵێنن واباشه‌ گرنگی به‌ خواردنی لاله‌نگی بده‌ن .
٨-یارمه‌تی دابه‌زانی كێشی له‌ش ده‌دات،ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی كه‌ له‌لاله‌نگیدایه‌ واده‌كات ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به‌برسێتی نه‌كرێت.
٩-چاره‌سه‌ری برینداری ده‌كات،به‌ دانانی زه‌یتی لاله‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ دووچاری برینداری بووه‌ یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ دروستكردنه‌وه‌ی خانه‌ی نوێ و زوو چاكردنه‌وه‌ی برینداریه‌كه‌.
١٠-لاله‌نگی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕه‌گه‌زی دژه‌ هه‌وكردن و دژه‌ ژه‌هر له‌له‌شدا، به‌رگری له‌ش دژی كۆمه‌ڵێك له‌ نه‌خۆشی نموونه‌ش ئه‌نفلۆنزا زیادده‌كات.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*