سەرەکی » مانشێت » شەڕی یەکێتی بۆ ھەمووانە

شەڕی یەکێتی بۆ ھەمووانە

به‌دران محیدین مسته‌فا

زۆر بە سادەیی ئەوەی یەکێتی دەیکات و داوای دەکات ئەگەر تۆزێک ویژدانتان هەبێت زۆر باش دەزانن شەڕەکە بۆ هەمووانە، رەنگە چەند حزبۆکەک هەبن خۆیان لەم راستیە دوور بگرن، بەلام هەرگیز ناتوانن ئەو راستیە ون بکەن، پێشینان ووتەنی بەری خۆر بە بێژن ناگیرێت، هەر چەند نکۆلی لێبکەن ناتوانن بۆ هیچ کەسێک تەنانەت ئەندام و کادیری خۆشتان ئەوە بشێوێنن.
شەرەکەی یەکێتی لەم داستانانەی مێژووی شۆرشی نوێ دەچیت، هەمان سیناریۆیە بۆ پاراستنی حزبەکانی تری کوردستان، ئەگەر وەک ئەوانەی ئێستا هەن کاری سیاسیمان بکەین زۆر باشتر و زۆرترمان دەبێت، بەلام ئێمە وا دروست بووین و وا فێر بووین یەکێتی بین، واتە پارێزگاری هەمووان بین، ئێمە پێچەوانەی ئەوانەین خەونۆکە دەبینن بە مەرگمان کەچی خۆیان لە لێواری مەرگن و زۆر بێ ئاگان یەکێتی ئەگەر هەنگاوێک بگەرێتەوە دواوە ئەوە زیارتر لە سێ هەنگاو دەچێتە پێشەوە ئەوەش دەرخەری و دەرئەنجامی مەبادی و ئەخلاقی سیاسیمانە.

ئەکسەریەتی شەرەکە
داواکردن بۆ ئیمزا کردنی ١٨ خاڵەکە ئەگەر جارێک بۆ ئێمەومانان دەستکەوت بێت بۆ ئەوانەی تر دووجار، داوا کردنی سەروەری دادگاکان بۆ هەمووانە تەنانەت نەیاریشمان بەلام ئەوان خۆیانی لێ لادەدەن
-1 نوێ بوونەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، لە خولی پێشوو هەر پێنج حزبە سەرەکیەکە لە حکومەت بوون هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن چ دەورێکیان پێدرا لە پەیوەندییە نێو دەولەتیەکان ؟ ئاخر نوێ بوونەوەی ئەم دەزگاییە ئەگەر جارێک بۆ یەکێتی دەستکەوت بێت بۆ لایەنەکانی تر دووجارە .
-2 شەفاف کردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە هەموو چاوەکانیان لەسەرە جگە لە یەکێتی کامیان جورئەت دەکەن داوای شەفافیەت بکەن تەنانەت لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەیان سکالایان لەسەر خودی وەزیر هەیە ئێستاش بێ وەلامن.
-3 تێکەل بوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش و هێزە چەکدارەکان کە داوایەکی لە مێژینەی یەکێتی نیشتیمانی کورستانە بۆ هەموو حزبە بچووکەکان و خەلکی کوردستان دەستکەوتە تەنانەت بۆ دەرباز بوونیان لە بازگەکانیش
تۆزێک ویژدانتان بجولێت ئێستا شەرەکە بۆ هەمووانە یەکێتی دەیکات یاخود نا؟ لایەنی بەرامبەر باش یەکێتی دەناسێت ئێوەش ئەم حەقیقەتە دەزانن ئەگەر یەکێتی نەبێت هەمووتان وەک ماسیە بچووکەکان دەخورێن، ئەمە لە رابردوو بینیمان تاکو ١٧ ی شوبات و سالانی دواتریش، تا ئەم واقعەی کوردستانیش بەم شێوەیە بێت ئەوە ئەرکی سەرەکی یەکێتی پاراستنی ئێوە دەبێت وەک هەمیشە وا بووە.

 404 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*