سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » به‌هارێكی‌ تازه‌ی‌ بێ خوێن

راستییەکەی

به‌هارێكی‌ تازه‌ی‌ بێ خوێن

رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و وڵاتانی‌ به‌ناو جیهانی‌ سێیه‌م هێشتا له‌ قه‌یران و كێشه‌ی‌ زۆر گه‌وره‌دان، به‌هۆی‌ بوونی‌ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی خراپه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوانرێ خۆشگوزه‌رانی‌ بۆ میلله‌ته‌كانیان وه‌دی‌ بهێنرێت، بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو كۆچ كردنه‌ له‌وڵاتانی‌ رۆژهه‌ڵات و جیهانی‌ سێیه‌م هه‌یه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كێشه‌ی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ له‌م وڵاتانه‌ كۆتایی‌ نه‌یه‌ت، له‌ هه‌مووشی‌ مه‌ترسیدارتر ئه‌م وڵاتانه‌ گه‌شه‌یه‌كی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ دانیشتووانیان هه‌یه‌، واته‌ ئه‌و ئابوورییه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ وڵات به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ دانیشتووانه‌ یه‌ك نایه‌ته‌وه‌، چونكه‌ خراپ به‌كار ده‌هێنرێت. ساڵی‌ 2011 شه‌پۆلی‌ ناڕازی‌ له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ هاته‌ گۆڕێ‌ به‌ناوی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌ ئیسلامییه‌كان خۆیان لێكرد به‌ده‌م راست، ئه‌وه‌بوو وڵات دووچاری‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ بوو یان هیچ له‌ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك نه‌گۆڕدرا، ئه‌و كات دوو وڵات دوور بوون له‌ شه‌پۆلی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌، ئه‌وانیش جه‌زائیر و سودان. به‌ڵام ئه‌مساڵ خه‌ڵكی‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز هاتنه‌ سه‌رشه‌قام، خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ ئه‌نجام بدات یان كێشه‌ و ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌ یاخود دروشمی‌ ئایینی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ و مه‌زهه‌بی‌ هه‌بێت، یاخود حزبێكی‌ ته‌قلیدی‌ سه‌ركردایه‌تییان بكات یان كه‌سایه‌تییه‌كی‌ داتاشراو، هه‌مووی‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ داوای‌ گۆڕانێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌كه‌ن، نموونه‌ وڵاتێكی‌ وه‌كو جه‌زائیر كه‌ به‌ناو شۆڕشگێڕه‌كان له‌ 1962 ه‌وه‌ حوكمی‌ ده‌كه‌ن له‌ نه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی‌ تر، له‌ كاتێكدا یه‌كه‌م وڵاتی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌فریقایه‌ و ده‌یه‌می‌ جیهانه‌، چواره‌م وڵاته‌ له‌ بوونی‌ گازی‌ سروشتی‌ و حه‌وته‌می‌ نه‌وته‌ له‌ جیهان. كه‌چی‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ بێكاری‌ تێدایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات. سودان به‌هه‌مان شێوه‌ وڵاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ سه‌به‌ته‌ی‌ خۆراكی‌ عه‌ره‌ب ناسراوه‌ له‌ زۆری‌ ئاژه‌ڵ بۆ شیر و گۆشت و له‌ بوونی‌ زه‌وی‌ به‌ پیت و سه‌رچاوه‌ی‌ باشی‌ ئاو، كه‌چی‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و هه‌ژاری‌ كۆتایی‌ نایه‌ت. خه‌ڵكی‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ توانییان سه‌رۆكه‌كان و به‌شێك له‌ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان بنێرنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ یان بنێرنه‌ كونجی‌ زیندان. له‌هه‌مان كات سوپای‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ بوونه‌ته‌ پردی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان خه‌ڵك و رووداوه‌كان یاخود سوپا له‌ ژێر فشاری‌ خه‌ڵك یه‌ك یه‌ك سه‌ره‌ زله‌كان لاده‌دات، ئه‌گه‌رچی‌ سوپا ده‌یه‌وێ كۆتایی‌ به‌ خۆپیشاندانه‌كان بێت و ده‌سه‌ڵاتێكی‌ كاتیی‌ دابمه‌زرێنن، به‌ڵام خه‌ڵك باوه‌ڕ ناكات. نموونه‌ی‌ بوونی‌ دیموكراتی‌ موزه‌ییه‌ف و ئۆپۆزیسۆنی‌ موزه‌ییه‌ف و كاراكته‌ری‌ درۆزن كۆتایی‌ هات، بۆیه‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ زۆر به‌هیواشی‌ و به‌ ئارامی‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ گۆڕانێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌ڕۆن، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زیان به‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ وڵات بگات. به‌مانای‌ وشه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ جه‌زائیر و سودان روو ده‌دات به‌هارێكی‌ تازه‌ی‌ سه‌وزی‌ دوور له‌ خوێنه‌ و له‌ ناوچه‌كه‌ نموونه‌یه‌كی‌ زۆر پێشكه‌وتووی‌ میلله‌تی‌ ئه‌م دوو وڵاته‌یه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دروشمی ״مه‌رگ به‌ر ئه‌مریكا״

ئه‌مه‌ دروشمی سه‌ره‌كی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران بوو له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی ...