سەرەکی » وەرزش » ئۆت تاناك رال چیلی برده‌وه‌ و ئۆجیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی

ئۆت تاناك رال چیلی برده‌وه‌ و ئۆجیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی

ئۆت تاناكی ئیستۆنی رالی چیلی برده‌وه‌ كه‌ قۆناغی شه‌شه‌می پاڵه‌وانێتی جیهانیه‌ رالیه‌و سیباستیان ئۆجیه‌ی فه‌ره‌نسیش به‌ باشترین شێوه‌ سودی له‌ پاشه‌كشه‌ی تێری نۆڤیل وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهان.
تاناك هه‌ر له‌ یه‌كه‌م رۆژی پێشبڕكێكانی رالی چیلیه‌وه‌ توانی پێشه‌نگی بگرێت و تا رۆژی كۆتایش پارێزگاری له‌ پێگه‌كه‌ی‌ ردو به‌هۆیه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ چیلی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
تاناك ماوه‌ی‌ گشتی پێشبڕكێكه‌كه‌ی‌ به‌ 3 سه‌عات و 15 ده‌قیقه‌ و 53 سانیه‌ بڕی و به‌جیاوازی 23 سانیه‌ پێش سیبتسیان ئۆجیه‌ی فه‌ره‌نسی كه‌وت و پله‌ی سێیه‌میش بۆ سیباستیان لۆپ بوو.
به‌ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌میش ئۆجیه‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ پاشه‌كشه‌ی تێری نۆڤیل به‌ 122 خاڵ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و تاناكیش به‌ 112 خاڵ هاته‌ پله‌ی دووه‌میش و نۆڤیلیش كه‌ دووچاری رووداو هات به‌ 110 خاڵ پله‌ی سێیه‌م. گرتووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...