سەرەکی » هەواڵ » رێزلێنان لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی سەرکردەی نەمر عادل موراد

رێزلێنان لە خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی سەرکردەی نەمر عادل موراد

ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەئێوارە کۆڕێکدا رێز لەماندووبوون و خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی سەرکردەی نەمری گەلەکەمان (عادل موراد) دەنێت.
کۆڕەکە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە: 16/5/2019 لەهۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
هەر بۆ ئەم بۆنەیە محەمەد شێخ عوسمان رۆژنامەنووس و سەرنووسەری الانصات المرکزی کتێبێکی بەناوی (عادل موراد تێکۆشەرێکی سەرکەش) ئامادەکردووەو سبەینێ لەکۆڕەکەدا بڵاودەکرێتەوە.
کتێبەکە لایەنێکی بچووکی ژیان و تێکۆشان و هەڵوێستە ئازایەنەکانی ئەم سەرکردەیە دەخاتەڕوو کە لەڕووداوە گرنگ و گۆڕانکارییەکاندا هەیبووە، هەروەها کتێبەکە چەپکێک بۆچوونی توێژەران و رۆشنبیرانی لەخۆگرتووە دەربارەی پێگەو قورسایی ئەم سەرکردە سەرکەشە لەناوەندە سیاسی و فکرییەکاندا.
دەربارەی کتێبەکە محەمەد شێخ عوسمان دەڵێت: ئەم هەوڵە بچووکترین وەفایە بۆ خەبات و ماندووبوونی نەبڕاوەی سەرکردەی نەمر عادل موراد کە بتوانم لەڕێگەیەوە دڵۆپێک لەدەریای هەڵوێست و بۆچوونەکانی بخەمەوە بەردەستی خوێنەران و توێژەران، تا وەک خامەیەک و چەپکێک لەهەڵوێست بمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو، هەروەها زیندووهێشتنەوەی بۆچوونەکانی سەبارەت بەکێشەو قەیرانەکان لەئاستی حزب و کوردستان و عیراق و ناوچەکە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتیی مامۆستایان هەمیشە بەشێك بوون لە بنیاتنانەوە

بەڕێزان: سەرۆك‌و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی ”٥٧”ەمین ساڵەی ...