سەرەکی » وتار » رەهبەر سەید برایم » كاستەر دەخۆن

خەندەی خەبات

كاستەر دەخۆن

دكتۆر خدر مەلا مەعسوم هەورامی ئەندامی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی (ی. ن. ك)و لێپرسراوی لقی سێ بوو، خەڵكی شارو ڕووناكبیرو خوێندەواری زۆر لەدەوربوو، دوو كوڕی كوردستانی باكوور، بە ناوی فورات و فەرهاد لەبارەگابوون، فورات خەڵكی تاتلان بوو و فەرهاد خەڵكی مووش! ئەو دوو زاتە هەتا بڵێی توندڕەوو لادەربوون، جگە لەوەش هەموو كافێكیان دەكردە (قاف) هەروەك كیپالینانیزم دەبوو بەقاپتیالیزم، تەنانەت ماركس و لۆكس (دەبوونە مارقس-لۆقس)، فوڕات بە شانازییەوە باسی دەكرد كە وا نارنجۆكی فڕێداوەتە سەر باوكی، چونكە (فابریقە)ی هەبووە، لەقەپیتالیزمەكان بووە، بەرامبەر باوكی ڕای سەیری هەبوو، د. خدر بەرگەی ئەوانەی دەگرت، شەوێك د. خدر لە خەو هەڵدەستێنن و پێیدەڵێن د. خدر ئیشمان پێتە، د. خدر گوێیان لێدەگرێت و ئەوان دەبێژن، دەزانین د. خدر جەنابت ئاگات لێی نییە ئەو پێشمەرگانە خیانەت دەكەن و كاری بۆرجوازییانە دەكەن، د. خدر دەڵێت: خیانەتی چی؟ كاری بۆرجوازییانە وەك چی؟ ئەوان دەڵێن: شەوانە پێشمەرگەكان بێ‌ ئاگاداری تۆ كاستەر دەخۆن!!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

داری بێ‌ دووكەڵ كامەیە!

سەرەتای شۆڕشی ساڵی 1976 پێشمەرگەكان لە چەمی زەڵم بوون حەزیان ...