تیپی گۆڵدن سته‌یتی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كیڤن دۆرانتی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه هێشتا له‌و پێكانه به‌ته‌واوی چاكنه‌بۆته‌وه كه 3 هه‌فته‌یه له یاریكردن دووری خستۆته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م یاری كۆتایی ئێن بی ئه‌ی به‌شداری ناكات كه وابڕیاره رۆژی 30ی ئه‌م مانگه بكرێت.
واریۆرز ئه‌مساڵ بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك چوونه یاری كۆتایی ئێن بی ئه‌ی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی ناوچه‌ی خۆرئاوا 4 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كیان به‌رامبه‌ر به تیپی پۆرتلاند بلایزه‌رز تۆماركرد‌و چاوه‌ڕێی براوه‌ی میلواكی باكس و تۆرنتۆ راپتۆرز ده‌كه‌ن.
واریۆرز دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی نوێ بۆ دۆرانت به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه بڵاوكردۆته‌وه و ئه‌ماژه‌ی به‌وه‌داوه دۆرانت گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵنه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ راهێنانی به كۆمه‌ڵ به‌لام له رێگه‌ی دایه بۆ ئه‌و كاره.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه دۆرانت ناتوانێت له‌یه‌كه‌م یاری كۆتایی به‌شداری بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆره بۆ یارییه‌كانی تر ئاماده‌بێت.
دۆرانت كه 2 وه‌رزی رابردوو باشترین یاریزانی یاری كۆتایی بووه به‌شداری له‌دوا 5 یاری تیپه‌كه‌ی نه‌كردوه به‌ڵام تیپه‌كه‌ی هه‌ر 5 یارییه‌كه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ستیفن كوری بردۆته‌وه.
19 جار بینراوە