سەرەکی » مانشێت » هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامن

هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕێنراوەكان بەردەوامن

لە ئاستە جیا جیاكانی عیراق، هەرێمی كوردستان، كەركوك و خانەقین، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەكان.
بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی شاری خانەقین-ی كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ رووداوەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە كرد.
شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەوز بە PUKmedia ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوڕێ لەگەڵ وەفدێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی خانەقین و گوندەكانی دەوروبەری، سەردانی ناوچەكەمان كرد، وتیشی: لە زنجیرەیەك كۆبوونەوەدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەدا تەئكید لە پاراستنی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان كرایەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەنگاوەكانی پێكهێنانی ״كابینەی نوێ״ دەستیپێكرد

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و دوێنێ ...