سەرەکی » ئابووری » بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی عیراق ئاشکرا دەکرێتپەڕە 2

شەش ملیار و (397) ملیۆن دۆلار

بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی عیراق ئاشکرا دەکرێت

یەکەی ئابووری

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی حوزەیرانی رابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی عیراق بڕی (105) ملیۆن‌و (603) هەزار و (107) بەرمیل نەوت هەناردەكراوە، داهاتی ئەو بڕە نەوتەی هەناردەكراوە گەیشتۆتە (6) ملیار و (397) ملیۆن و (172) هەزار دۆلار.
بە وتەی عاسم جیهاد، كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە حوزەیرانی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە (101) ملیۆن و (705) هەزار بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك (3) ملیۆن و (162) هەزار و (559) بەرمیل بووە، لە كێڵگەی گەیارەش (735) هەزار و (548) بەرمیل هەناردەكراوە.
راشیگەیاندووە، تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە (60.578) دۆلار بووە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەش لە بەندەرەكانی بەسڕەوە (3) ملیۆن و (520) هەزار بەرمیل و لە بەندەری جەیهانی توركیاوە (105) هەزار بەرمیل و لە كێڵگەی گەیارەوە (25) هەزار بەرمیل هەناردە كراوە.
هاوكات كۆمپانیای بی پی بەریتانی نوێترین داتای سەبارەت بە كەرتی وزەی جیهانی بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردووەتەوەو دەریدەخات كە یەدەكی عیراق لە نەوتی خاو گەیشتووەتە 147 ملیار بەرمیل.
كۆمپانیاكە راشیدەگەیەنێت، كە ڤەنزوێلا لە پلەی یەكەمدا هاتووە لە رووی خاوەندارێتی یەدەكی نەوتەوە بەجۆرێك گەیشتووەتە 303 ملیار بەرمیل.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*