سەرەکی » وەرزش » مه‌كسیك كلاسیكۆی كۆنكاكافی له‌ ئه‌مریكا برده‌وه‌

مه‌كسیك كلاسیكۆی كۆنكاكافی له‌ ئه‌مریكا برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ مه‌كسیك بۆ جاری هه‌شته‌م له‌ مێژووی دا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی زێڕینی كۆنكاكاف، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ئه‌مریكای ركابه‌ری دووچاری شكست كرد.
یاری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك به‌ كلاسیكۆی كۆنكاكاف هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ كۆی 14 نازناوی جامی زێڕین ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه‌ 13 جار بوونه‌ته‌ پاڵه‌وان و به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م نازناوه‌ش مه‌كسیك ژماره‌ی نازناوه‌كانی گه‌یانده‌ 8 نازناو و به‌جیاوازی 2 نازناو پێش ئه‌مریكا كه‌وت.
له‌ یاری كۆتایی نێوانیان كه‌ له‌ شاری شیكاگۆ به‌ڕێوه‌چوو ئه‌مریكا ده‌یویست به‌ پاڵپشتی یاریگاو هانده‌ران سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و ریكۆردی مه‌كسیك یه‌كسان بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ مه‌كسیك به‌ پێكهاته‌یه‌كی نیمچه‌ لاو به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد.
ئه‌مریكا به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ش باشتر بوو كه‌ چه‌ندین هه‌لی گۆڵكردنیان بۆ ره‌خسا به‌ڵام ئاستبه‌رزی ئۆچوای گۆڵپارێز بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌میان تا له‌ ده‌قیقه‌ی 73 جۆناسان دۆس سانتۆس توانی گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌كسیك بكات و نازناوه‌كه‌ پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌ی‌ بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هالیپ له‌ پێشه‌نگی نزیك بۆوه‌

دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی گراندسلامی ویمبڵدۆن یه‌كێتی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تێنسی ...