لەم دووتوێیەدا
له به‌رده‌وامی ئه‌و كۆڕانه‌ی ساڵۆنی كوردستانی نوێ رێكیده‌خات، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 10/7/2019، كۆڕێك بۆ نووسه‌رو وه‌رگێڕ شه‌فیق حاجی خدر ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی وه‌رگێڕان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆڕه‌كه‌دا، شه‌فیق حاجی خدر قسه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی وه‌رگێڕان كرد وه‌ك وه‌رگێڕان وه‌ك گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی میلله‌تان و وه‌رگێڕان وه‌ك داهێنان به زمانێكی تر، وه‌رگێڕان وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی یان هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یان وه‌كو چێژ له‌ده‌قی وه‌رگێڕدراو، له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر، هه‌روه‌ك دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌وه پرسیار‌و سه‌رنج خرانه‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا، ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ وێڕانی به‌خێرهاتنی میوانه‌كان، نووسه‌ری ناساند.
ساڵۆنی کوردستانی نوێ
ستران عه‌بدوڵڵا:
هه‌موو لایه‌ك به‌خێر بێن، كۆڕی ئه‌مڕۆمان بۆ كاك شه‌فیق حاجی خدره نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، كاك شه‌فیق له ماوه‌ی 28 ساڵی رابردوودا وه‌ك چالاكوانێكی سیاسی و وه‌كو نووسه‌رێك و به تایبه‌تی وه‌ك نووسه‌رێك له بواری لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كانی كورد و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتاییدا وه‌ك وه‌رگێڕێكی به‌توانا و به سه‌لیقه هه‌م له بواری ئه‌ده‌بیات و هه‌م له بواری ئه‌و كتێبه سیاسیانه‌ی كه به‌شێك له مێژووی كورد و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان له دیدی جیاجیاوه ده‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له ئه‌زموونی میلله‌تان دیسان له رووی سیاسیه‌وه ناوێكی به‌ده‌ره له ناو نێوه‌ندی روناكبیری كتێبی كوردیدا، بێگومان كاك شه‌فیق یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كوردستانی نوێ، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌م له ئه‌وروپا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی ته‌رخانكردووه بۆ وه‌رگێڕان، كه ئه‌وه كارێكی زۆر باشه و به‌شێك له‌و وه‌رگێڕانه‌ی كاك شه‌فیق له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا كردوویه‌تی، له‌راستیدا گفتوگۆیه‌كی زۆری له نێوه‌ندی روناكبیریدا دروست كردووه، به تایبه‌تی كتێبه‌كانی نووسه‌رێكی ئێرانی كه ده‌توانم بڵێم كاك شه‌فیق جارێكی دیكه به كوردستانی ناسانده‌وه هه‌رچه‌نده خۆی له ناو كورددا ناسراوه، به‌ڵام كاك شه‌فیق كه مافی وه‌رگێڕانی به‌شێك له‌و كتێبانه‌ی كاك قادر عه‌بدوڵڵا كه ناوی دوو شه‌هیدی كوردستانه له ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێرانی‌دا ئێمه له رێگای كاك شه‌فیقه‌وه ناسیمان، كه خه‌تی بزماری و چه‌ند رۆمانێكی دیكه‌ش كه زۆربه‌ی ئێرانیشی وه‌رگێڕاوه، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زموونی كاك شه‌فیق تایبه‌ته له بواری وه‌رگێڕان، له كوردستان وه‌رگێڕی ترمان زۆره و هه‌روه‌ها پرسی وه‌رگێڕان پرسێكی زۆر گه‌رمه له گفتوگۆكانی رووناكبیری كوردیدا، ئێمه بانگێشتی كاك شهفیقمان كرد وه‌ك ئه‌زموونی خۆی له وه‌رگێڕاندا بگێڕێته‌وه و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی چه‌ند ته‌وه‌رێك بداته‌وه، كه ئێمه دیاریمان كردووه، بتوانێت به‌شێك له دیارده‌كانی ئێستای ناو روناكبیری كوردی پێویستی وه‌رگێڕان و كێشه‌كانی ناو وه‌رگێڕان و چاك و خراپیه‌كانی تا ئێستای وه‌رگێڕان له كوردستاندا گفتوگۆیه‌كی باشی له‌سه‌ر بكرێت، پێم خۆشه كاك شه‌فیق له پێشدا ئه‌زموونه‌كه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه و دواییش له رێی پرسیارهكانیشهوه به‌شێك له ته‌وه‌ره‌كه باس بكات كه كێشه و گرفته‌كانی وه‌رگێڕانه له كوردستانی ئه‌مڕۆدا.
شه‌فیق حاجی خدر:
سوپاس و رێز و پێزانینم بۆ كوردستانی نوێ و وه‌كو كاك سترانیش ئاماژه‌ی پێدا سه‌ره‌تای رۆژنامه‌گه‌ری من وه‌ك رۆژنامه‌وان له كوردستانی نوێ ده‌ستیپێكرد له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان بۆ من و بۆ زۆر كه‌سی دیكه‌ش قوتابخانه‌یه‌ك بوو، ئیدی له‌وێوه له كوردستانی نوێ به‌رده‌وام بووم تا كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی ئاب و دوای ئه‌وه هه‌نده‌ران و له‌وێشه‌وه به هاوكاری وه‌كو نووسین له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بووم، ئه‌وه بۆ من پێگه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌ك بوو دواتر ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌سه‌ری هاته دی.
هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند سه‌ره‌داوێك له ئه‌زموونی خۆمه‌وه له راستیدا من وه‌رگێڕێكی پیشه‌وه‌ر نیم من وه‌رگێڕێكی ئاره‌زوومه‌ندم، (تاسهمهندم) رێكه‌وتیش وایكرد كه من ده‌ست به كاری وه‌رگێڕان بكه‌م بۆیه له‌و دووتوێیهوه چه‌ند سه‌ره‌داوێك باسده‌كه‌م: له سه‌ره‌تادا هه‌قه هه‌ندێ شتی كاریگه‌ر و سه‌رنجراكێش له باره‌ی وه‌رگێڕانه‌وه باس بكه‌ین، وه‌رگێڕان له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌وه هاتووه له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ له ئه‌شكه‌وتا بووه و له‌و كاته‌ی تیره و هۆز و نه‌ته‌وه هه‌بووه و به واتایه‌كی دیكه زمان و شێوه‌زمان و ئاخاوتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌بووه و له‌یه‌ك تێنه‌گه‌شتوون له‌و كاته‌وه وه‌رگێڕان رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی و كارانگازی هه‌بووه و له‌وێوه هاتووه بۆ ناساندنی یه‌كدی و بۆ لێكتێگه‌یشتن.
كاتێك لێره‌وه باسی وه‌رگێڕان ده‌كه‌م باسی وه‌رگێڕان وه‌ك كتێب ده‌كه‌م، مێژووی وه‌رگێڕان ده‌قی وه‌رگێڕان سه‌ره‌تا به ئاین ده‌ستیپێكرد و مێژوونووسان باس له‌وه ده‌كه‌ن وه‌رگێڕانی (توجیل) مه‌به‌ستم ته‌ورات و ئینجیله لێكمداوه، ته‌ورات زیاتر له عبرییه‌وه بۆ لاتینی له سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زاین ، له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاش بودا له زمانی سانسكریتیهوه بۆ زمانه ئاسیاییه‌كان هه‌ر له‌ڕێ دینه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له‌لای خۆشمان له‌وه‌ته‌ی بووینه‌ته موسوڵمان له‌رێی مه‌لاكان و تا ئێستاش ئه‌و كاریگه‌ری وه‌رگێڕانه هه‌یه،له قورئانیشدا دوو ئایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه كه ده‌ڵێ (وعلم ا‌دم الاسماء كلها) موفهسرهكان ئه‌و اسماء به زمانه‌كان لێكده‌ده‌نه‌وه كه جۆرێك بێت له ته‌وراته‌وه ناواخنێكی دیكه‌شی هه‌یه و هه‌روه‌ها وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا بۆ ناساندن لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه كه زمان چۆن كاریگه‌ری هه‌بووه و كه خه‌ڵكه‌كه به یه‌ك بناسێنێت.
كاتێك مێژووی وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی دیكه‌دا و له نه‌ته‌وه زیندوه‌كانی دیكه‌دا كه زۆر كۆن بێت و بۆ چه‌ندین سه‌ده پێش زاین ده‌گه‌رێته‌وه كاتێك ئه‌وان ده‌زگا و به رێڕه‌وی جیاجیا و ئاراسته‌كراو كاروباری وه‌رگێڕانیان كربێت كاتێك مێژوو ئه‌و حاڵه‌ته‌مان پێ نیشانددهدات، به‌ڵام كه دێینه سه‌ر وه‌رگێڕانی كوردی ره‌نگه وه‌ك زۆر شتی دیكه كڵۆڵی و هه‌ژاری و نه‌داری و… تا دواتر ئه‌و ئاوه‌ڵناوه كاره‌ساتبارانه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ بكرێت، له كوردیدا رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت، وه‌رگێڕان له كوردیه‌وه بۆ زمانه‌كانی دیكه به شێوه‌ی نووسین پێشتر كه‌وتووه له‌وه‌ی له زمانه‌كانی تره‌وه بۆ كوردی بێت به تایبه‌تی له رێگه‌ی گهڕیدهناسانی ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و رووسی و ئینگلیزیه‌وه كه هاتوونه‌ته كوردستان هه‌ندێك له داستان وحكایهت و به‌یته‌كانی كورده‌وارییان كردۆته سه‌ر زمانه‌كانی دیكه، به‌ڵام به گشتی وه‌رگێڕانیش له كوردیدا هه‌ر له دین پێشكه‌وتووه ده‌ستی پێكردووه سه‌ره‌تاكه‌ی و بنه‌ماكه‌ی بۆ دین ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌رگێڕانی ئینجیلی به سه‌ره‌تای وه‌رگێڕان ده‌زانرێت له زمانه‌كانی دیكه‌وه ، به‌ڵام بۆ ده‌قاوده‌قی وه‌رگێرانیش ره‌نگه ئێوه باشتر بزانن ره‌نگه سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ نامیلكه‌كه‌ی (كرمی ئاوریشم) ی حسین حوزنی موكریانی بگه‌ڕێته‌وه‌و بۆ (كه‌مانچه‌ژه‌ن)ی پیره‌مێرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك له هه‌وڵه‌كانی دیكه بگه‌ڕێته‌وه كه ده‌كرێت به سه‌ره‌تای وه‌رگێڕان كه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی هه‌ژاری وه‌رگێڕان بووه بۆ كورد.
وه‌رگێڕان له‌راستیدا شێوازی زۆره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م سێ جۆرن كه دیار و گشتگیرن، وه‌رگێڕان هه‌یه كه ده‌قاوده‌قه، وشه به وشه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می پێش زاینه‌وه شیشرۆن دژیبووه، كه ئێستا گۆگڵ ده‌یكات و ئه‌وه زیاتر بۆ قاموس و فه‌رهه‌نگ بۆ هه‌ندێك ده‌سته‌واژه دروستده‌كرێت، دووه‌م وه‌رگێڕانی ئازاده، كه تیایدا وه‌رگێڕ له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌قه‌كه ده‌گات و دواتر په‌یامه‌كه جارێكی دیكه به زمانی زگماكی خۆی داده‌ڕێژێته‌وه ئه‌م وه‌رگێڕانه ره‌نگه له روخساردا ( له شێوازدا) زۆر ئه‌وه‌ی كه پێیده‌گوترێت به‌كوردی كردن (كورداندن) ئه‌و وه‌سفه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ببێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا له هه‌ندێك ره‌نگه له ورده ئیشكالیه‌تێك یان به‌سه‌ردا بێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له به‌رامبه‌ر وه‌رگێڕانی ئازاد دا وه‌رگێڕانی ناوه‌راست كه ئه‌و وه‌رگێڕانه‌یه به‌پێی بڕگه‌كان به‌پێی په‌ره‌گرافه‌كان و به‌پێی رسته‌كان به تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه‌دا دێت، كه ئه‌مه پێده‌چێت له رووی ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌دی قازیش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له رووی ده‌ستپاكیه‌وه باشتر بێت، ئه‌و ده‌ڵێت وه‌رگێڕان وه‌ك ژنێكی جوانه به‌ڵام ژنی جوان به‌ئه‌مه‌ك و به‌وه‌فا هه‌یه و ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه گرنگی ده‌داته لایه‌نی شێواز یان هه‌ر هیچ نه‌بێت لایه‌نی ناوه‌رۆكه‌كه، به جوانی به‌و شێوازه لایه‌نی زمانی وه‌رگێڕان بگه‌یه‌نێت و تێیبگهیهنێت، وه‌رگێڕانه‌كه زۆر جوانه نازداره، به‌ڵام له رووی وه‌فاوه و له رووی ده‌ستپاكیه‌وه ره‌نگه ئه‌و دهستپاكییهی تێدا نه‌بێت، بۆیه وه‌رگێڕانه ناوهراستهكه كه هه‌ردوو باره‌كه‌ی لێكده‌داته‌وه هه‌م به ژنێكی جوان په‌نده فه‌ره‌نسیه‌كه ده‌هێنێته‌وه و هه‌م به ژنێكی به‌وه‌فاش له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، من نامه‌وێت ناو بێنم له مێژووی كورده‌واریشدا به هه‌ردوو وه‌رگێرانه‌كه به تایبه‌تی ئازاد و ناوهڕاستهكهش نموونه‌مان هێنده زۆره كه خوێنه‌ری به‌سه‌لیقه ده‌توانێت ئه‌وه له یه‌كدی جیابكاته‌وه، له راستیدا من وه‌ك له سه‌ره‌تادا وتم به رێكه‌وت بوومه‌ته وه‌رگێڕ بۆیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه و ئه‌و كتێبانه‌ی وه‌رمگێڕاون، هه‌وڵمداوه ئه‌و رێچكه ناوه‌راسته وه‌ربگرم له وه‌رگێڕان به‌وه‌ی كه ئه‌و كتێبه یان ئه‌و ده‌قه‌ی كه خۆم ده‌یخوێنمه‌وه و سه‌ره‌تا خۆم پێوه‌ی كارهنگاز بووبم و پێوه‌ی سه‌رسام بووبم دوای ئه‌وه ویستبێتم و هه‌وڵمداوه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دۆست و براده‌ره‌كانم ئه‌وانه‌ی لێم نزیكن به قسه شێوازی ناواخنی كتێبه‌كه بگه‌ێنم،پاشان دواتر له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه و له‌ڕێی هاندانه‌وه و كاریگه‌ربوونی ئه‌وانیشه‌وه زیاتر به‌رفراوانتر ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بارێكی دیكه وه‌ربگرێت و بچێته باری وه‌رگێرانی فه‌رمی بێت و بكه‌وێته سه‌ر كاغه و بكه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، من وه‌كو مامۆستا هێمن له پێشه‌كییه‌كه‌ی له كوێ وه بۆ كوێ ده‌ڵێت، من شعرم بۆ خۆم نووسیوه و منه‌ت و ئه‌ركم به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌كردووه، منیش ئه‌و وه‌رگێڕان و ئه‌و كارانه‌ی كه كردوومه تا ئێستا به ئاره‌زوو و به سه‌لیقه و به میزاج و تێگه‌یشتنی خۆم كردوومه به هه‌ستی خۆم كردوومه و به‌لای منه‌وه گرنگ بووه بۆ خۆم.
سه‌ره‌تاو دواتر بۆ ئه‌و بازنه ته‌سكه‌ی له دهورووبهرمه پاشان دواتر له‌رێی ئه‌وانیشه‌وه كه چووه‌ته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران كه بۆ ئه‌وان گرنگ بێت، زۆر گرنگ بووه. بۆیه به داخه‌وه ئه‌مه حاڵی وه‌رگێڕانی كوردیه، تا ئێستا و وه‌رگێڕان له زمانی كوردیدا ئه‌وه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی هه‌وڵ و میزاجی تاكه كه‌سی بووه بۆیه ره‌نگه په‌رش و بڵاوییهكی پێوه دیاربێت، ره‌نگه له هه‌مان كاتیش‌دا شتێكی دیكه‌شی پێوه دیار بێت، كه له رهههندایهتیدا فره ره‌هه‌ندی وه‌رنه‌گرتووه، تاك ره‌هه‌ند بووه یان چه‌ند ره‌هه‌ندێك و بارێك یان شێوازێك یان جۆره بابه‌تێكی له‌خۆ گرتووه كه ئێستا له كوردستاندا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له بازاڕی كتێب فرۆشی كوردستاندا باوی هه‌یه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتبا وه‌رگێڕان له كوردستان ده‌زگایه‌كی تا راده‌یه‌ك كه ئێمه پێویستمانه ئاراسته‌كه‌ر هه‌بوایه، ئه‌وه ده‌كرا ئه‌و شاكارانه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه بۆ وه‌رگێڕان ده‌شیا به چه‌ند فلته‌رێكدا تێپه‌ڕێت و ئاراسته بكرێت و باسبكرێت پاشان وه‌رگێڕه‌كان بێنه سه‌ر وه‌رگێڕانی ئه‌و جۆره كتێبانه، راستیه‌كه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته واده‌كات كه بوترێت كه ئایا په‌یامی وه‌رگێڕ و نووسه‌ر چییه؟ به‌راستی وه‌رگێڕان ئه‌گه‌ر نووسه‌ر له نووسینی بابه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ئازاد بێت له هزر و له خه‌یاڵ و له ئه‌ندێشه‌كانی خۆی و به ئاره‌زووی خۆی به‌و شێوه تێزه‌ی كه خۆی قه‌ناعه‌تی پێی هه‌یه و به‌و زمان ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌شكێت دایبڕێژێته‌وه ده‌قنووسی بكات ئازاد بێت، به‌ڵام بۆ وه‌رگێڕان كاره‌كه زه‌حمه‌تتر ده‌بێت، بۆیه ده‌وترێت وه‌رگێڕان له نووسین تاراده‌یه‌ك زه‌حمه‌تتر و ئاڵۆزتره و پڕ كێشهتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕان سنوورێكی هه‌یه و چوارچێوه‌یه‌كی هه‌یه كه وه‌رگێڕ ناتوانێت له‌و سنووره و له‌و چوارچێوه‌یه‌ی بۆی كێشراوه له چوارچێوه‌ی ده‌قه‌كه‌دا و له چوارچێوه‌ی ناوهڕۆكهكهدا ده‌ربچێت. بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو نووسه‌ر په‌یامێكی هه‌بێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نووسینه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر به‌لای منه‌وه وه‌رگێڕی كورد دوو په‌یامی له‌سه‌ر شانه.
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه ده‌ق په‌یامی نووسه‌ره‌كه‌یه و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌یه ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه‌یه بگه‌یه‌نێت و دووه‌میشیان: به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه زمانێكی یه‌كگرتووی شارستانی فه‌رمیمان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه رێنووس و فه‌رهه‌نگێكی یه‌كگرتوومان نییه، بۆیه له‌پاڵ گه‌یاندنی په‌یامی ناوه‌رۆكی زمانه‌كه په‌یامی ناوه‌رۆكی ده‌قه‌كه په‌یامی زمان و شێواز و داڕشتنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌رگێڕ، بۆیه من له‌و رێگه‌یه‌وه له دووتوێی ئه‌و كتێبانه‌ی كه تا ئێستا وه‌رمگێڕاون هه‌ندێ تێبینی و سه‌رنجیشم بۆ هاتبێته‌وه كه ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه جاری وا هه‌بووه به‌لای نه‌رێنی و به‌لای ره‌خنه‌شدا رۆشتووه، به‌وه‌ی كه ره‌نگه هاتبێتم و وشه له‌گه‌ڵ زاراوه‌م له شوێنه به‌تاڵه‌كان و دورهدهستهكانهوه هێنابێت و خزانبێتمه ناو چوارچێوه‌ی كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كان، له‌راستیدا به مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌م كردووه مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه بووه ئه‌و وشانه هه‌رله سوچی بیری ئێمه‌دا نه‌مێننه‌وه، ئه‌و وشانه هه‌ر ته‌نیا له قاموسدا نه‌بن و ره‌نگه هه‌ندێكیان هه‌ر له‌نێو قاموسیشدا نه‌بن، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خرێنه سه‌ر كاغه‌ز له دوتوێی كتێبدا به تایبه‌تی له دووتوێی زیاتر له رووی وهرگێڕانهكانهوه و وه‌رگێڕانی رۆمانهكانهوه و ئه‌گه‌ر به‌گوێی خوێنه‌ردا نه‌درێت ره‌نگه ئه‌و وشانه بمرن، بۆیه ئه‌و ره‌خنه‌یه تا راده‌یه‌ك قبوڵه، به‌ڵام مهبهستێكیشم له‌و ره‌خنه‌یه‌وه هه‌بووه، بێینه‌وه سه‌ر وه‌رگێڕان و له رووه زمانهوانیهكهیهوه، زمانی وشهكهیهوه ته‌ماشایه‌كی بكه‌ین له ترانسلاشیا كه ده‌گوترێت قسه‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: كه ئاو هات ته‌یه‌مووم به‌تاڵه، بۆیه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا كه باس ده‌كه‌م ترانسلاشیا له لاتینییه‌وه هاتووه به مانای تێپه‌ڕبوون (بهناوداڕۆیشتن) له زمانه‌كانی تردا كه دواتر بۆته ترانسله‌یشن كه به زمانی هۆڵه‌ندی وه‌رگێڕان پێشگرێك و وشه‌یه‌كه ڤێرتاڵ تاڵ به زمانی هۆڵه‌ندی واته زمان ڤێر پێشگرێكه به چه‌ند مانایه‌ك دێت به مانای زیاتر رۆیشتن دێت،یان دورتر یان كردنه‌وه یان بوونه‌وه، بۆیه له زمانی كوردیشدا كاتێك كه ده‌ڵێین وه‌رگێڕان ره‌نگه تا راده‌یه‌ك ده‌قی وشه‌كه جۆرێك له رهههندایهتی نێگه‌تیڤیانه‌ی پێیبسپێردرێت به‌وه‌ی شتێكه له بارێكی راستدایه وه‌رده‌گه‌ڕێت، ئایا ئه‌و وه‌رگه‌ڕانه به چ ئاراسته و ئاقارێكدا ده‌ڕوات ئیتر له زماندا به‌و شێوه‌یه هاتووه.
له‌راستیدا باری وه‌رگێڕانی كوردی ئه‌و رۆژه‌ش له هه‌ولێر له كۆڕێكی مامۆستا محه‌مه‌د حسێن موهه‌ندیسدا باسی ئه‌وه كرا كه ئایا وه‌رگێڕان له كوردیه‌وه بۆ زمانه‌كانی دیكه گرنگتره یان له زمانه‌كانی دیكه‌وه بۆ زمانی كوردی گرنگه؟ به‌رای من هه‌ردووكیان گرنگن و هه‌ردووكیان وه‌ك باڵی مهلێكن، به‌ڵام ئێستا ئێمه ئه‌و باڵهمان كه له زمانه‌كانی دیكه‌وه به تایبه‌ت كتێب و سه‌رچاوه گرنگه‌كان و شاكاره‌كان كه له زمانه‌كانی دیكه‌وه هه‌ن بۆ كوردی تا ئێستا نه‌هاتووه، بۆیه ئێمه ئه‌و مه‌له نین كه ئه‌و باڵه به‌هێزه‌مان هه‌بێت بتوانین بفڕین تا به ته‌واوی خۆمان بناسین و ئه‌ده‌بیات و كتێب و نووسین و ده‌قێكی زۆر به‌رز و تا راده‌یه‌ك باشمان هه‌بێت، هه‌مانه، به‌ڵام به به‌راورد به ئاستی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وربه‌رمان و نه‌ته‌وه زیندووه‌كانی جیهان له كاتی ژماركردندا ده‌بێت بڵێین جۆرێك له داخ و ئه‌سه‌ف بخۆین كه زۆرمان ماوه، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و دوو ده‌یه‌ی رابردوودا وه‌رگێڕان تا راده‌یه‌ك زۆر بووه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رای من ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌پێی پێویست نییه و زۆر كه‌مه و ئێمه پێویستمان به شتێكی دیكه‌یه و ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه تا ئێستا هه‌یه وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی تاكه كه‌سیه و ئاره‌زووی كه‌سه‌كه تا راده‌یه‌كیش ئێستا وایلێهاتووه له رێگای كتێب فرۆش و ده‌زگاكانی چاپه‌وه به‌پێی ئاراسته‌ی خوێنه‌ر تاراده‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌رگێران ده‌كات، ئاراسته‌ی زیاتر بهرهوئهدهبیات و بیره‌وه‌ری رۆیشتوون و له ئه‌ده‌بیاتدا به‌ره‌و رۆمان رۆیشتووه، به‌ڵام كورد و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ته‌نها پێویستی به‌وه‌رگێڕانی ئه‌و بابه‌ته نیه هه‌رچه‌نده ئه‌و بابه‌تانه زۆر گرنگن پێویستی به وه‌رگێڕانی شاكاره‌كانی دیكه‌یه له ته‌واوی رشته‌كانی رۆشنبیری كه له زمانه‌كانی دیكه بۆ زمانی ئێمه بێت.
قسه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی ده‌ستپاكی كه له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌به‌وه پێمانگه‌یشتووه (هل المترجم خائن؟) ئایا وه‌رگێڕ خائینه؟ ئه‌مه‌ش جۆره قسه‌یه‌كه كاتی خۆی ئیتاڵیه‌كان ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌یان داهێناوه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، كاتێك كۆمیدیای خواوه‌ندی دانتی وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسیه‌كان یان فه‌ره‌نسیه‌كان كۆمیدیاكهیان وه‌رگێڕا ئیتاڵیه‌كان رایان له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه نه‌بوو پێیان وابوو به ته‌واوی به ده‌قاوده‌ق وه‌رنه‌گێڕدراوه یان خیانه‌تی لێكراوه، بۆیه له هه‌ردوو وشه‌ی وه‌رگێڕان و خیانه‌ت كه زۆر له یه‌ك نزیكن ئیتاڵیه‌كان ده‌ڵێن وه‌رگێڕ خائینه یان نادهسنپاكه لێره‌وه هاتووه، له راستیدا ئه‌م قسه‌یه‌ش له زۆر حاڵه‌تدا هه‌م ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كی چاودێری بێت به‌سه‌ر وه‌رگێڕه‌كانه‌وه، هه‌م خوێنه‌ریش كاتێك كه كتێبێك ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌كات كه ئایا ئه‌م قسه‌یه تا چه‌ند دروسته و تا چه‌ند دروست نیه و تا چه‌ند ئه‌و بازنه‌یه‌ی خۆی به ده‌وری ئه‌و كرده‌ییه‌ی هێناوه بۆیان كێشاوه، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی ئێمه ئه‌ده‌بیاتی كوردی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت به تایبه‌تی له بواری وه‌رگێڕانه‌وه و دواتر وه‌كو لێكه‌وته‌یه‌ك به تایبه‌تی له‌و دوو ده‌یه‌یه‌ی رابردوودا، ئه‌وه‌یه كه وه‌رگێڕانێك وه‌كو ده‌وترێت زۆره و ئه‌و زۆریه‌ش بۆری تێده‌كه‌وێت، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی به‌ده‌ر له‌و هۆكارانه‌ی كه پێشتر باسم كردن ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تێك بارێكی ره‌خنه‌یی له‌ئارادا نیه، بۆ نموونه كاتێك من كتێبێك وه‌رده‌گێڕم ئه‌وه ئه‌و شته‌ی بۆم هاتۆته‌وه وه‌كو به‌رته‌ك وه‌كو كاردانه‌وه زیاتر ده‌ستخۆشییه و زیاتر پیرۆزباییه، واته ئه‌و حاڵه‌ته پهسهندانانهیه و حاڵه‌تێك نیه بێت و به‌راوردێكی ره‌خنه‌یی بكرێت،ته‌واوی ده‌قه‌كه له رووی زمانه‌وه چ له رووی به‌راوردكردنه‌كه له رووی وه‌رگێڕانه‌وه له‌و زمانه‌ی كه لێی وه‌رگێڕدراوه. ئه‌م پرسی نه‌بوونی ره‌خنه وایلێكردووه كه وه‌رگێڕ ترسێكی نه‌بێت، له لێكه‌وته وكاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خوێنه‌ره‌وه، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاتۆته پێش.
حاڵه‌تێكی دیكه له وه‌رگێڕانی كوردیدا هه‌یه كه من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رایه‌كی خاكهرایانهی خۆم هه‌یه، كه زۆرجار وایه زۆرینه له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانی كوردی كه باشتر وایه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه وه‌ربگێڕێت،من بۆ ئه‌زموونی خۆم رۆمانی دوو شاكاری دانبراونم وه‌رگێڕاوه یه‌كێكیان دۆزه‌خ و ئه‌وی دیكه كۆده‌كه‌ی دافنشی كاتێك كه به‌راوردم كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ زمانی عهرهبیهكهیدا وه‌رگێڕی عه‌ره‌بیه‌كه چه‌نده ده‌زگایه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناوبانگیشه،به‌ڵام هه‌ندێكجار نه‌ك په‌ره‌گرافێك لاپه‌ڕه‌یه‌كی په‌ڕاندووه و زیاتر ئه‌و پرسانه‌ش كه پهڕاندوویهتی بۆ ئه‌ده‌بیات و بۆ كلتوری عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و شتانه‌ی تا راده‌یه‌ك ره‌خنه‌یین و هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر به دین كه (بابای) وه‌رگێڕی عه‌ره‌ب لایداوه به دێڕێك به شێوه‌یه‌كی دیكه وه‌رگێڕاوه یان وشه‌كانی وه‌رنه‌گێڕاوه یان هه‌ر په‌ره‌گرافه‌كه‌ی په‌ڕاندووه، كاتێك دێین له ده‌ستی دووه‌م له زمانی فارسی یان عه‌ره‌بی كه ئه‌وانیش به سانسۆری خۆیاندا تێپه‌ڕیون و وه‌رگێڕی كورد كه دێت و ئاگای له ده‌قه ئه‌سڵیه‌كه نیه ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته‌دا كه له‌و زمانانه وه‌ریده‌گێڕێت هه‌ندێك كێشه بێته ناو ناوانه‌وه و بۆیه وه‌رگێڕان تا بكرێت باشتره له زمانی یه‌كه‌م بێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له حاڵه‌تێكی زۆر گرنگ و ناچاری بوو ئه‌وا ئاساییه وه‌رگێڕان له زمانی دووه‌مه‌وه بكرێت. ئه‌م حاڵه‌تانه كه له وه‌رگێڕانی كوردیدا هه‌یه تا راده‌یه‌ك ده‌چنه باری دۆخی نه‌رێنیه‌وه بۆ ئه‌و وه‌رگێڕانه.
سه‌ره‌تا من وتم به رێكه‌وت بووم به وه‌رگێڕ یان كه ئێستا پێیده‌وترێت وه‌رگێڕێكی ئاره‌زوومه‌ند من له ساڵی 1997 چوومه هۆڵه‌ندا له‌وێ به ناچاری ده‌بوایه فێری هۆڵه‌ندی ببم و خۆشم تا راده‌یه‌ك حه‌زم لێ‌بوو و خولیای تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كه تێی كه‌وتبووین وایكرد، من هه‌ر هیچ نه‌بێت خێراتر و تا راده‌یه‌ك باشتر فێری زمانه‌كه ببم و پاشان كۆرسێكی زمانیشم بینی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر سه‌رنجی منی راكێشا بۆ وه‌رگێڕان ئه‌وه بوو كه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه به تایبه‌تی كه من حه‌زم له بیره‌وه‌ری سه‌ركرده‌كان بوو و ده‌ستم به بیره‌وه‌ری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی جوله‌كه راگه‌یشت و له رێی ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی من بینیم له‌و سه‌ركردانه بۆ دروستكردنی نه‌ته‌وه و بۆ دروستكردنی لایه‌ن و قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تداری خۆیانه‌وه شتێكی نایاب و ناوازه بوو، شتێك بوو كه كاتی خۆی من له رێی ئه‌ده‌بیاتی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه كه ده‌مخوێنده‌وه له‌و باره‌یه‌وه وا نه‌بوو واته منی تێر نه‌كرد كه له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه یان فارسی له‌سه‌ر ئیسرائیل ده‌خوێنیته‌وه زمانێكی بابه‌تیانه نییه، بۆیه له رێی یاداشته‌كان وای له من كرد كه ئه‌و روداوانه ناكرێت پێشه‌نگ بن ناكرێت جۆرێك له ده‌رس و عیبره‌ت بێت، بۆ چه‌رخی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه بۆ چه‌مكی پرسی سه‌ركردایه‌تی و شۆڕش كردن و چه‌مكی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌ركرده به نه‌ته‌وه به خاك و به دڵسۆزی به گه‌یاندن به مه‌به‌ست چونكه له كۆتاییدا كار به ئامانجهكهیهوه و به كۆتاییهكهیهوه و به به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه دهپێورێتو ئه‌و ستانداره بۆ ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه دروسته یان نا و به‌رهه‌می كۆتایی كاره‌كانی ئه‌وان گه‌یشتن بوو به مه‌به‌ست و ئامانج، كه ئه‌مه وای له من كرد كه سه‌ره‌تا له هه‌ندێك هه‌وڵی به تایبه‌تی له ده‌زگا ههواڵگریهكهی مۆسات چه‌ند كتێبێك له‌سه‌ر ئه‌وه بخوێنمه‌وه و له بلگریۆنهوه ده‌ستم پێكرد و یه‌كه‌م كتێبم كه نهێنیه‌كانی مۆسات بوو وهرمگێڕاو و له ئێره 2007 یه‌كه‌م كتێبم چاپ بوو، كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو و ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه كاتی خۆی چاپم كرد هه‌ر زوو فرۆشرا و ئه‌مه وای له من كرد كه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام بم و ئیدی دوای ئه‌وه چه‌ند كتێبێكی دیكه‌ی هه‌مان شێوازی ئاراسته‌ی به‌سه‌ردا هات و من له‌سه‌ر ئه‌وه رۆیشتم و تا گه‌یشته رۆژی ئه‌مرۆمان كهرهههندایهتیهكی هه‌ندێ لایه‌نی دیكه‌ی وه‌رگرت به تایبه‌تی لایه‌نه ئه‌ده‌بیه‌كان و رۆمان و مێژوو كه دوا كتێبم به‌رده‌بازه.
ستران عه‌بدوڵڵا:
ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كاك شه‌فیق تا ئێستا وه‌ریگێڕاوه 17 كتێبن، من دژی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیاتی ئیسرائیل نیم به‌ڵكو من دژی ئه‌و وهرگێرانهم كه له‌سه‌ر مخابرات و ئه‌و شتانه بێت، من كه‌یفم پێی نایه‌ت و له راستیدا گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئیسرائیل له مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی نه‌ته‌وه و بێگومان وه‌رگێڕان ، ئێمه حه‌فتا بۆ هه‌شتا ساڵ وه‌رگێرانی عه‌ره‌بیمان هه‌بوو له‌سه‌ر جوله‌كه و ئیسرائیل ئێستا ره‌نگه وه‌رگێرانی وجهه نه‌زه‌ری ئیسرائیلیش شتێكی زۆر زۆر گرنگه‌و ئه‌وه ده‌هێنێت مرۆڤ ئه‌و ئه‌زموونه دراسه بكات، به‌رێزان گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كاك شه‌فیق باسی كرد.
دكتۆر حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز:
له زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بیستم كه ده‌ڵێن ئێمه زمانێكی یه‌كگرتوومان نیه، به‌راستی ئه‌وه زۆر راست نیه، چونكه ئه‌وه ئێمه نزیكه‌ی سه‌د ساڵه له باشوری كوردستان به‌م زمانه ده‌نووسین كه ئێستا كوردستانی نوێ پێیده‌نووسێت ، راسته ئه‌مه یه‌كگرتوو نیه له سه‌رتاسه‌ری باشووری كوردستان و به تایبه‌تی گشتگیر له كوردستانی گه‌وره‌دا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م زمانه‌ی كه پێیده‌نووسین پێویسته گه‌شه‌ی پێبده‌ین و چاكیبكهین و زمانی ستاندارد و یه‌كگرتووی كوردی به من و تۆ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه دروست نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت كۆڕێكی گه‌وره‌ی ئه‌كادیمی زمانه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر بدات چۆن و له‌سه‌ر چ دیالێكتێك و چۆن دیالێكته‌كان رێكده‌خه‌ن و نزیكی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه ئیشی ئه‌وانه و پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌مه تێبینی یه‌كه‌م، دووه‌م: له‌سه‌ر وه‌رگێڕان مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نیه وه‌كو به‌رێزت باستكرد، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ و تێكۆشانی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زمان بیرنه‌چێت له په‌نجاكاندا نامیلكه‌یه‌كی نووسیوه ناوی (وه‌رگێڕان هونه‌ره) ئه‌وه ئه‌و نامیلكهیهیه كه خوالێخۆشبوو دكتۆر كه‌مال فوئاد كاتێك كه سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی بوو دوای ساڵی 1970 له زانكۆی سلێمانی كردی به وانه و له‌وێ ده‌خوێنرا و وه‌رگێڕان بابه‌تێكی تایبه‌ت بوو، له وه‌رگێڕه گه‌نجه‌كانمان دكتۆر كوردۆ عه‌لی كه له زمانی ئه‌ڵمانیه‌وه كردوێتی به كوردی.
من پێموایه له دوای راپه‌ڕینه‌وه چه‌ند جارێك وتومه كادیری وه‌رگێرانمان نییه و كادیری زمانه‌وانی باشمان نیه،خانه‌ی وه‌رگێڕان دروست بوو سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كه ئێستا هه‌ر داخراوه و نه‌ماوه و ئه‌و كتێبانه‌ی كه ههڵییاندهبژارد بۆ وه‌رگێڕان خۆیان ههڵیاننهدهبژارد وه‌رگێڕه‌كان وه‌ریده‌گێڕا و ده‌ینارد بۆ ئه‌وی تر به‌راستی مه‌رجه‌كانی وه‌رگێڕان و زمانی تێدا نه‌بوو، بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه هه‌موو وه‌رگێڕێك پێشه‌كی زمانی كوردی ره‌وان بزانێت.
جه‌واد حه‌یده‌ری:
(چۆمسكی) قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه ده‌ڵێت: كه‌سێك زمانی دایكی به‌باشی نه‌زانێت زمانه‌كانی تریش به‌باشی فێرنابێت، قسه‌یه‌كی (هه‌ژار موكریانی) هه‌یه ده‌ڵێت: زمانی كوردی ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌توانی فه‌لسه‌فه‌شی پێ بنووسیت، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه دواتر ده‌خه‌مه‌روو كه زمانی كوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ئێمه خۆمان كوردی باش نازانین، له(شێركۆ بێكه‌س)یان پرسی شه‌وانه تۆ چییهكهیت وتی: من قامووس ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته ئێمه خه‌تاكه نه‌كه‌ینه سه‌ر زمان بیخه‌ینه سه‌رشانی خۆمان ئێمه خۆمان كوردی باش نازانین ئه‌مه‌یه‌كه‌م.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌ی كهتهرجهمهت كردووه‌ته‌وه قسه‌مان زۆركرد به‌ڕای من دوو سێ تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ری، یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌ی كهلههۆڵهندییهوه وه‌ریده‌گێڕیت زۆرباشه، دووه‌م: ئه‌وانه‌ی كه‌له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریده‌گێڕیت من لێی تێناگه‌م، بۆ من قورسه ئه‌مه نه‌بێته شتیك چونكه من هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی توم خوێندۆته‌وه خۆشت ئاگاداریت، سێیه‌میان ئه‌وانه‌ی (قادر عه‌بدوڵڵا) كهتهرجهمهتكردووه هه‌سته‌كه‌یت خۆت نووسیوته یانی ئهوهندهزاڵیت به‌سه‌ریدا هه‌ست ناكه‌یت وه‌رگێڕدراوه، هه‌سته‌كه‌یت خۆت نووسیوته، من ئه‌وه‌م به‌لاوه سه‌یره بۆچی جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان هۆڵندییه‌كه و ئینگلیزییه‌كه، سه‌باره‌ت به زمانیش ئه‌وه‌یه كیانی سیاسی دروستی ده‌كات بڕیاری سیاسی دروستی ده‌كات، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ك به‌كاربهێنیت ده‌بێته ناوچه‌گه‌رایه‌تی، به‌ڵام زمانی كوردی هه‌ر زمانی كوردییه له‌خانه‌قینه‌وه هه‌تا مهاباد هه‌ر كوردییه، من وشه‌یه‌كی موكریانی به‌كاربهێنم بهناوچهگهرایهتی تۆمهتباردهكرێم، ئێستا وشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی، یان هه‌ورامی، یان كه‌ركوكی، هه‌مووكه‌س ده‌زانێت حه‌یاتم له‌كه‌ركوك به‌كاردێت، به‌س وشه‌كه عه‌ره‌بییه، هه‌ندێك كات وشه‌یه‌ك خۆی نه‌یبیستووه پێی وایه كوردی نییه نا كاكه تۆ نه‌ت بیستووه تۆ نایزانیت ده‌نا وشه‌كه كوردییه.
شاناز هیرانی:
ده‌ستخۆشی له كاك شه‌فیق و هه‌ڤاڵانی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌و شێوه گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگێڕان بكرێ، من پێم وایه كاك شه‌فیق وه‌كو جه‌نابیشی ئاماژه‌ت پێدا ئه‌ركی وه‌رگێڕان كاری وه‌رگێڕان كارێكی ئاسان نییه بگره زۆر قورسیشه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رگێڕان دوو ئه‌ركی له‌سه‌رشانه نووسه‌ر ده‌توانێت ئازادبێت له‌وه‌سفكردنی وشه‌كانی خۆی، به‌ڵام وه‌رگێڕ ناتوانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادنییه سنوورێكی بۆ دانراوه له چوارچێوه‌یه‌كی له قاڵبدراو ناتوانێت به‌ئاسانی لێی ده‌ربچێت، كه‌واته وه‌رگێڕ دوور ئه‌ركی له‌سه‌رشانه یه‌كه‌م: ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌و ده‌قه یان ئه‌و نووسینه‌ی كه‌وه‌ری ده‌گێڕێت، دووه‌میش: كه ده‌ست ده‌كات به‌كاری وه‌رگێڕان ده‌بێت هونه‌ر و مه‌عریفه و شاره‌زایی و لێ هاتووی و كارامه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته.
لێره‌دا هونه‌ری وه‌رگێڕان به‌دیار ده‌كه‌وێت. شتێكی تر كه پێویسته لهوهرگێڕ هه‌بێت و زۆریش ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه كه شاره‌زای ته‌واوت له زمانی دایك هه‌بێت، شاره‌زایت هه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی رێنووس خاڵبه‌ندی ئه‌مانه به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی خاڵبه‌ندی زۆر گرنگه، به‌داخه‌وه ئێمه له كوردستان شوێنێك سه‌نته‌رێك رێكخراوێكمان نییه هه‌تاكو ژماره‌یه‌كی زۆر وه‌رگێڕه‌كان كۆبكاته‌وه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا بۆ دانانی زمان،بۆ نموونه زمانێكی ستاندا‌رت هه‌موو ده‌زگاكان پێی ره‌زامه‌ند بن، ئێمه ده‌بینین ئێستا وه‌رگێڕان له‌په‌ره‌سه‌ندندایه به‌گرنگی ده‌زانم شتێكی ئاواههبێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه.
ماجد خه‌لیل:
من به‌پێویستم زانی كه ده‌ستخۆشی له‌نووسه‌ر بكه‌م به‌تایبه‌تی لهبابهتانێكدا كه بوێرانه ده‌ستی بۆ بردوون وه توانیویه‌تی له زه‌مینه‌ی ناساندنی ئیسرائیل و ئیسرائیلی له مه‌تی ئایدۆلۆژی وڵاتانی هه‌رێمی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه تورك و فارس و ئه‌وانه وه تێگه‌یشتنی واقعیانه و ته‌ندروستی كوردانه‌ی بۆ ئه‌ده‌بیات و یاداشت و سانسۆڕی ئیسرائیلی له‌م كتێبه‌ی دوایدا كردووه، لێره‌دا به‌كارێكی زۆر باشی ده‌زانم چونكه تاكو ئێستا زانكۆكان و خوێندنی باڵا له سلێمانی و له هه‌ولێر ده‌ستبردن بۆ بابه‌تی ئه‌كادیمی له‌به‌شه‌كانی وه‌ك و سیاسه‌تدا په‌یوه‌ست بێت به سیاسه‌تی ئیسرائیلییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان لێی راده‌كه‌ن و من خۆم توشی ئه‌و گێچه‌ڵه بووم، تێبینییه‌كی ترم هه‌یه نووسینه‌كانی وه‌رگێڕانی به‌ڕێزیان چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌هه‌ندێك كاتدا له ئه‌سڵییه‌كه زیاتر چێژی ده‌بێت،بیری باسێكی رۆژانه‌ی هه‌ژاری موكریانیم كه‌وته‌وه ده‌ڵێت: قورئانی وه‌رگێڕابوو خه‌به‌ره‌كه‌یان برده‌لای مه‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو مژدانهیهك بێت ده‌ڵێت: مه‌لاكه له‌بری ئه‌وه‌ی دڵی خۆش بێت جۆشداما، پێیان وت: بۆ چی پێت ناخۆشه قورئان وه‌رگێڕدراوه، وتی: وه‌ڵڵا هیچ پێم ناخۆش نییه، به‌ڵام ئه‌ترسم له وه‌ی زۆر جوان وه‌ریگێڕابێت بۆ ئێمه‌ش ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، له‌به‌رئه‌وه ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م، تێبینییهكیتر با وه‌رگێڕان ههرحهزوو خولیا‌و په‌رۆشی نه‌بێت، به‌تایبه‌تی به‌نیسبه‌ت كورده‌وه، وه‌رگێڕان ده‌بێت،هه‌وڵێكبێت بۆ رێچكهشكاندن بمانجوڵێنێت بۆ گۆڕانكاری گه‌وره، جاله‌به‌رئه‌وه قه‌ڵه‌مێكی به‌هێزوو بوێری وه‌كو تۆ ده‌بێت ئهجهندایهكی دیاری كراوبێت وه ئیش له‌سه‌ر ئامانجێكی دیاریكراوبێت به‌نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه یه‌كجار زۆره ده‌ستتخۆش بێت.
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم:
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، به‌راستی شتێكی جوانتانكردووه ئه‌وبه‌شه‌ی كۆتایم به‌وردی خوێندۆته‌وه، وشه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ وه‌رگێڕان، نه‌خیانه‌ت بێت نهوهرگێڕان بێت، هه‌رچه‌نده موكریانی فه‌لسه‌فه‌ی به‌كارهێناوه له‌فه‌رهه‌نگی كوردیدا، باسی وهرگێڕانتانكرد، وه‌رگێڕان كۆنتره له‌وه‌ی كهباستانكرد (مه‌لاعه‌بدوڵڵا ی جه‌لیل زاده) مه‌ولودنامه‌ی زۆر به‌كوردییه‌كی جوان وه‌رگێڕاوه، له‌زه‌مانی (حاجی قادری كۆیی) كاتیی خۆشی كه‌سێك گه‌یشت به حاجی قادری كۆیی له رۆما وتی: قورئان وه‌رگێڕدراوه ئه‌ویش لێی توڕه‌بوو وتی: چاك بوو مستێكم لێنه‌دا چیده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌كوردی نه‌بوایه،به‌راستی ئێمه وه‌رگێڕی باشمان هه‌یه چ (مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده) كه ( حه‌مه‌دۆك) و (گێله پیاو) وه‌رگێڕاوه واده‌زانی به‌كوردی نووسراوه، یان(مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم شێخانی) كتێبی (ماسییه ره‌شه بچكۆله‌كه)ی وه‌رگێڕاوه كاتی خۆی چه‌ندین جار چاپ كرایه‌وه به‌رنه‌ده‌كه‌وت، (شێركۆ بێكه‌س) قسه‌یه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگێران جوانیش نییه بیڵێم ده‌ڵێت: وه‌رگێران وه‌كو ئه‌وه وایه كچ و كوڕێك له‌په‌نجه‌ره یه‌كتر ماچ بكه‌ن، ئهوتامهی نادات كه‌له ره‌سمه‌كه نووسراوه. جا ئه‌و كتێبه‌ی كۆتایی كاك شه‌فیق به‌ناوی(ئه‌رێ كورد بوونه به‌رده‌باز) مه‌علوماتی سیاسی ورده‌كاری زۆر جوانی تێدایه به‌س ناچمه سه‌ر ئه‌وه، شتێكی زۆر جوانی كردووه، خۆشی له‌كتێبه‌كه باسیكردووه كه ئه‌وڕوداوانه بۆ شۆڕش وپه‌یوه‌ندی به شۆڕش و حه‌ره‌كه‌ی سیاسی و كورده‌وه هه‌یه، كه بهدیكۆمێنتهوه به‌راستی ئه‌وكتێبه حه‌قه له زانكۆش بخوێندرێت ئه‌وه‌نده جوان بووه.
حه‌مه سه‌عید جاف:
بابه‌ته‌كه‌ت زۆر گرنگه، نازانم ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕان خیانه‌ت بێت ئه‌وا من سێ چوار خیانه‌تم كردووه، نازانم چۆن له‌یه‌كی به‌مه‌وه نازانم چۆن حسابی بۆ بكه‌م كه وه‌رگێڕان خیانه‌ت نییه. من یه‌كه‌م جار یاده‌وه‌رییه‌كانی (مه‌كسیم گۆركیم)كرد به‌كوردی، به‌ره‌حمه‌ت بێت كاك دڵشاد مه‌ریوانی پێشه‌كی بۆ نووسی له‌ڕه‌قابه ههندێكشتیان لێ لابردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه چاپ نه‌كه‌ین ئێمه‌ش گوێمان نه‌دایه و چاپمانكرد، دوای ئه‌وه (ژیانی كوردهواری)م كرد به‌كوردی ئاوات زه‌نگه‌نه به‌ره‌حمه‌ت بێت ئهوكردویهتی له فارسییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی ئه‌ویش وه‌رزێكیان له ره‌قابه لێ لابرد من ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو به‌ڵام ههرچاپم كرد،چه‌ندین نمونه‌ی تر. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه خیانه‌ت بێت ئه‌وا من سێ چوار خیانه‌تی گه‌وره گه‌وره‌م كردووه، هه‌ندێك جار وه‌رگێڕ به‌ده‌ست خۆی نه‌بووه وه‌رگێڕ هه‌ندێك شت له وه‌رگێڕانه‌كه‌ی لاببرێت یان نه‌ینووسیبێت یان ئاوا به‌ده‌ردی ئه‌وه‌ی من چووبێت ئه‌وا ناونانرێت خیانه‌ت.
دكتۆر نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د:
له‌ڕاستیدا كاك شه‌فیق باسی زۆر لایه‌نی وه‌رگێڕانی كرد به‌وپێیه‌ی كه وه‌رگێڕان خۆی لایه‌نی زۆره لق و پۆپی زۆره ره‌هه‌ندی زۆره شوێنی موناقه‌شه‌و پرسیاركردن ره‌وان نییه، به‌ڵام بابه‌تێك هه‌یه له مێژووی وه‌رگێڕاندا كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به وه‌رگێڕانی ڕێنیسانزهوه هه‌بێت، یانی تاچه‌ند له‌سه‌رده‌می رێنیسانزا وه‌رگێڕان زیاتر گه‌شه‌ده‌كات ته‌بعه‌ن له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا وه‌رگێڕان زه‌روریه‌تی خۆی هه‌بووه له‌سه‌رده‌می كۆن و ئێستا، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌دا، مه‌به‌ستم له ڕێنیسانس گه‌شاندنه‌وه‌ی ئابووری و سه‌رده‌می كرانه‌وه‌ی فیكری ئه‌و سه‌رده‌مانه وه‌رگێڕان یان بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان زۆر گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌بێت، بۆنموونه بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان له ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌می 16 و 17 و 18 له سه‌رده‌می رێنیسانزدا زۆر گه‌شه ده‌كات، له حه‌زاره‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامیشدا له‌سه‌رده‌می مئمون یان له‌سه‌رده‌می عه‌باسی دووه‌مدا كه كرانه‌وه‌یه‌كی فیكری له‌ناو ئیسلامدا هه‌یه، ئه‌وكاته‌ی كه په‌یوه‌ندی دین و فه‌لسه‌فه دێته ئاراوه به‌راده‌یه‌كی زۆر زمانی یونانی وه‌رگێڕانی زمانی عه‌ره‌بی ده‌كات له‌وانه‌یه بڵێم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌م 15 ساڵه‌ی كۆتایدا به‌راده‌یه‌كی زۆر وه‌رگێڕان بكرێت، ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌م رێنیسانزهوه هه‌بێت، چه‌رخی ڕێنیسانزه 15 ساڵێكه دوای 2003 تاكو 2013 ش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كتێب چاپ كراوه ئه‌وكاته‌ی كه گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری هه‌بووه له لای ئێمه یاخود به راده‌یه‌كی زۆر ئه‌مانه كراوه‌ته به‌ر ده‌ست بۆ چاپكردنی كتێب و یه‌كجار كتیبێكی زۆر چاپ كراوه لهوكتێبانه %50 وه‌ر گێڕان بووه، ئایا ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی ئه‌م پانزه بیست ساڵه‌ی پێشوو په‌یوه‌ندی به (ڕێنیسانزهوه)هه‌یه لای ئێمه هه‌بووه؟.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا:
ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانت ده‌كه‌م، راستییه‌كه‌ی ئه‌و كتێبه‌ی كه من خوێندومه‌ته‌وه (رۆمانی مه‌ككه) نووسه‌ره‌كه‌ی قادر عه‌بدوڵڵا یه رۆمانێكی جوانه. له‌ماوه‌ی پێشوودا زۆر قسه كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕ خیانه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌ك بۆ چوونه له‌سه‌ر وه‌رگێڕان، واته عموم نییه، كاك شه‌فیق مێژوویه‌كه‌ی باسكرد،ئێستا له ئه‌وروپا هه‌میشه ده‌ڵێن زۆر سوپاسی عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ین كه شارستانی كۆنی یۆنانییه‌كانیان پاراستووه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌ر گێڕانیان بۆ عه‌ره‌بی، خاڵێكی تری وه‌رگێڕان كه ده‌بووایه باس بكرێت تێگه‌یشتنه له ئیدیۆم ، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ له ئیدیۆمی زمانی دووه‌م نه‌گه‌یت هه‌ندێك شت هه‌یه یان هه‌ندێك په‌ند هه‌یه له زمانی هۆڵندیا یاخود ئه‌ڵمانییا ئه‌گه‌ر ته‌رجه‌مه‌ی حه‌رفی بۆ بكه‌یت ئه‌وا ماناكه‌ی خۆی ناگه‌یه‌نێت، وه‌رگێڕان له‌كوردستاندا له‌م 15 ساڵه‌دا باش بووه بۆ به نێگه‌تیڤی سه‌یری بكه‌ین؟ ئێمه له‌سه‌ره‌تای پڕۆژهكهداین ته‌نانه‌ت له‌ناو عه‌ره‌به‌كانیشدا سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانیان ره‌خنه‌ی زۆری تێدا بووه، ئێمه هێشتا له‌سه‌ره‌تاداین هه‌مووی 15 ساڵێكه به‌چڕی ده‌ستی پێ كردووه ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كاریان كردووه بۆ وه‌رگێڕان، بۆ نمونه خانه‌ی وه‌رگێڕان یان ده‌زگای سه‌رده‌م هه‌وڵیان داوه شتێكی باش بكه‌ن له‌ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه.
ئازاد ئیبراهیم:
هه‌مووتان باسی زمان و وه‌رگێڕانتان كرد، سه‌ره‌تا باسی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م ره‌نگه به‌شێكمان ئاشنابین به ساڵۆنی بارۆن دۆلباك له فه‌ره‌نسا، هه‌موو جارێك به‌م شێوه‌یه نووسه‌ره‌كانی كۆده‌كرده‌وه له‌سه‌ر پرسێكی دیاریكراو گفتوگۆیان ده‌كرد، ئه‌و فهرهنساییهی كه ئێستا لانكه‌ی رۆشنبیری و پێشكه‌وتنی ئه‌وروپایه.
كاك شه‌فیق باسی زمانی كرد، ئێمه شاره‌زایی ته‌واومان له زمانی كوردی نییه، بۆ نموونه من كه له‌هجه‌ی گه‌رمیانی زاڵه به‌سه‌ر زمانمدا هه‌ندێك جار لێره قسه ده‌كه‌م كه‌س لێم تێناگات، ئه‌م كێشهیهشم له‌گه‌ڵ خوێندكارهكانمدا هه‌یه، بۆنموونه شتێك له‌م بواره‌دا زۆر به‌جوانی به‌رهه‌م هێنرابێت، كتێبه‌كه‌ی ته‌ها سڵێمانه كه ئه‌ویش به‌رهه‌می كوردستانی نوێ و (گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاوایی) ئه‌وه كتێبێكی زۆر ته‌واوه كه وشه‌ی زۆر جوانی تێدایه، ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند كتێبه‌ی له‌سه‌ر ئیسرائیل و جوله‌كه وه‌رتگێڕاوه، كه من له ڕێگه‌ی ئه‌و چه‌ند كتێبه‌وه تۆم ناسیووه، لای من وه‌رگێڕان خیانه‌ت نییه،ئه‌مانه‌یه واتا ئه‌مانه‌ته، وه هه‌روه‌ها ته‌نها وه‌رگێڕان به وشه نییه وه‌رگێڕانمان هه‌یه به وێنه و ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م.
شه‌فیق حاجی خدر:
زۆر سوپاس به‌راستی زۆر خۆشحاڵ بووم گوێم له تێبینییه‌كان بوو، هه‌رچی وشه‌ی پاراوه پاراو نییه، له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی له جێگه‌ی خۆی نییه، ئه‌وه بۆمن زۆر گرنگه هه‌موو تێبینییه‌كانتان له‌سه‌ر سه‌روو له‌سه‌ر چاوم، دكتۆر حوسێن ئه‌گه‌ر قسه بكه‌م له‌سه‌ر زمان، زمانی یه‌كگرتوومان نییه، هه‌مانه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ وشه‌ی ستاندا‌رت نیم، ئه‌وه لای ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه زمان خه‌ریكه دروست ده‌بێت به‌ڵام دروستیش نابێت، فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتوو زۆر گرنگه، پێ داده‌گرم له‌سه‌ر زمانه‌كانی هۆڵه‌ندی فه‌رهه‌نگێكی هه‌یه، هه‌ر 5 ساڵ جارێك پێیدا ده‌چنه‌وه وشه نوێیه‌كانی بۆ زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یه لای ئێمه له‌و فه‌رهه‌نگانه هه‌مووی هه‌وڵی تاكه كه‌سییه،زمان زۆر گرنگه له كورده‌واریدا ده‌ڵێن: چیاكان ئێمه‌یان پاراستووه، به‌ڵام به‌ڕای من زمان ئێمه‌ی پاراستووه، زمانی كوردی وای كردووه كورد بمێنێته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه زمانی كوردی تێدا نه‌ماوه ورده ورده له‌كوردستان دابڕاون باپێشتر جۆلان دۆران بێت به‌ڵام ئێستا جۆلانه و بۆته به‌شێك له سوریا‌و له ئێستا بۆته به‌شێك له ئیسرائیل، كوردستان به‌ره به‌ره پێی هه‌ڵده‌كشێت له به‌دره‌و جه‌سانه‌وه له ڕیاز و وا خه‌ریكه ده‌وروو به‌ری كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه، زمان زۆر زۆر گرنگه زمان ناسنامه‌یه، برای حه‌یده‌ری من چیبكه‌م منیش قادر عه‌بدوڵڵا م پێخۆشه خه‌تا له‌من نییه خه‌تا له قادر عه‌بدوڵڵایه،من 11 ساڵ له هۆڵه‌ندا بووم بڕوانامه‌ی زمانی هۆڵه‌ندیم وه‌كو زمانی دووه‌م هه‌یه، ساڵ و نیوێك وه‌رگێڕانم خوێندووه له هۆڵه‌ندا ، شێوازی پێكهاته‌ی رسته له زمانی هۆڵه‌ندی زۆر له كوردی نزیكه به پێچه‌وانه‌ی ئینگلیزییهكهوهیه، ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌ندێك رسته‌دا له زۆر رسته‌دا ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانی ده‌قاو ده‌قی وشه‌ش بكه‌یت له‌زمانی هۆڵندییه‌وه بۆ كوردی مانای ته‌واو ده‌دات، به‌ڵام له ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و زمانه‌كانی تر له پێشكه‌وتنی كار‌و به‌ركار وه‌كو خۆی نییه، خهتاكهشی بۆ ئه‌و براده‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه. براده‌ران خۆزگه نه‌تان وتایه وه‌رگێڕ خیانه‌ت ده‌كات، ئه‌مه عه‌ره‌ب واده‌ڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاك ئازادم خیانه‌ت نییه ئامانه‌ته، من له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینیهكاندام كه شانازخان باسی كێشه‌ی خاڵبه‌ندی كرد به‌ڕاستی ئه‌وه كێشه‌یه، براده‌رانی رۆژهه‌ڵات له ڕووی خاڵ به‌ندییه‌وه زۆر لاوازن، له‌كاتێكدا خاڵ به‌ندی زۆر گرنكه، ئه‌وان له وشه زۆر باشن، به‌ڵام لهبهستنهوه له‌ڕێگه‌ی خاڵبه‌ندی زۆر لاوازن،
كاك ماجید زۆر سوپاس كاك ره‌هبه‌ر زۆر سوپاس، ئه‌و وشانه‌ی كه وتت به‌ڵێ به‌زمانی باڵه‌كایه‌تی ئه‌وه بوونی وشه‌ی ره‌سه‌ن ده‌سته‌واژه‌ی ره‌سه‌ن پێم وابێت ده‌بێت دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كان به‌تایبه‌تی گونده دووره ده‌سته‌كان. مامۆستا حه‌مه سه‌عید باسی له سانسۆر كرد زۆر راستهكات ئه‌وه وه‌رگێڕان سانسۆردهكات ده‌ورووبه‌ر ره‌نگه سانسۆر بكرێت، لایه‌نی دینی،سیاسی لای ئێمه له كوردستان به ئاره‌زووی خۆیه‌تی چیدهنووسی چی بڵاوده‌كه‌یته‌وه كاتی خۆی وابوو. دكتۆر نه‌وزاد شتێكی زۆر گرنگی وروژاند رێنیسانز ئه‌و 15 ساڵه من له‌و باره‌یه‌وه نازانم ره‌نگه هه‌ندێك ره‌شبین بم پرسی من ئه‌وه‌یه ئایا كورد به‌راستی نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین 2500 ساڵه به‌و ئاقاره‌دا رۆشتین هه‌موو جارێك مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه ئایا به‌راستی رێنیسانزه لای ئێمه. من به‌راستی وه‌رگێڕانه‌كانم به جوله‌كه‌كان ده‌ستپێكرد تائێستا وابزانم 5 كتێبم چاپكردووه، بۆ ئاخیر شتیش دوو كتێبم ماوه ئاماده‌یه به دیزاینیشه‌وه چاپ ببێت یه‌كێكیان دواقسهمه ئێرانییه یهكێكیتریشیان رۆمانی قانع عه‌بدوڵڵایه، زۆر سوپاس.