سەرەکی » مانشێت » چلەی ماتەمینی خاتوو عایشە رەسوڵ

چلەی ماتەمینی خاتوو عایشە رەسوڵ

دوێنێ لەهۆڵی تەوار لەسلێمانی، لەڕێوڕەسمێكدا چلەی ماتەمینی خاتوو عایشە رەسوڵ ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان بەڕێوەچوو.
لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و كەسوكارو بنەماڵەو هاوڕێ‌و هاوسەنگەرانی خاتوو عایشەو چین‌وتوێژەكان ئامادەیبوون، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و خاتوو کافیە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و بنەماڵەی خاتوو عایشە وتاریان پێشکەشکرد. لەوتارەکانیاندا ئاماژەیان بە چەند وێستگەیەك لەژیانی عایشە رەسوڵ‌و خەبات‌‌و هەوڵەكانی لەپێناوی خاك‌‌و مافە رەواكانی گەلەكەیدا، کرد.
لەبەشێكی رێوڕەسمەكەدا، چەپكەگوڵی رێزو وەفاو خۆشەویستیی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دانرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...