ئه‌م زنجیره گفتوگۆیانه‌ی له‌مه‌و دوا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه كۆششێكی راگه‌یاندنكاری دڵسۆزی هه‌ولێر كاك سالار كۆشاره.
كه كاتی خۆی له‌ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێرو سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه‌و ئێستاش ئاماده‌ی چاپه، سا به‌ڵكو كوردستانی نوێ خه‌رجی بۆ دابین بێت و ئه‌م كاره باشه‌ی كاك سالار بڵاوبكه‌ینه‌وه، تا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه به‌كتێب حه‌قمان بهخۆمانداوه جار به‌جار وه‌ك نەوسنێکی رۆژنامه‌وانیی په‌نجه توته‌ی تێوهردەینو تامی ئه‌م كاره باش‌و چاكه بكه‌ین.
وا خۆمان به‌وه‌كاله‌تی كاك سالار گوڵبژێرێكی ئه‌م دیدارانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
سێبەر و سایە
له دوای كۆچی دوایی ره‌سوڵ گه‌ردی، له‌سه‌ر داوای میوزیكژه‌نه به‌ناوبانگه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستم به وتنی حه‌یران كرد
سازدانی: سالار کۆشار
خوێندنه‌وه بۆ ژیانی هونه‌رمه‌ندان خوێندنه‌وه‌یه بۆ ناسینی كه‌لتوری میلله‌تان، هونه‌رمه‌ندان ئاوێنه‌ن بۆ خۆ تێدابینینهوهی داب ونهریتو كه‌لچه‌ری گه‌له‌كه‌ی، جاده‌بێ هونه‌رمه‌ند چه‌ند به‌پارێزه‌وه هونه‌ر بكات تامیللهتهكهی له‌م ئاوێنه‌یه به‌ناشیرینی پێشان نه‌دا به‌گه‌لانی تر.
هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نانه‌ی شاری هه‌ولێر كه ته‌مه‌نێكه خزمه‌تی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌كات،له‌دوو بواردا، بواری حه‌یران،بواری گۆرانی، هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان پێش ئه‌وه‌ی ببێته گۆرانیبێژ وه‌رزشوانێكی به‌تواناش بوه بۆ ماوه‌ی 20ساڵ یاریه‌كانی تۆپی پێ و تێنسی كردوه هه‌روه‌ها ئاره‌زوێكی تریشی هه‌یه بۆی هه‌یه خه‌ڵكی زۆر ئاشنانه‌بن پێی ئه‌ویشیان كۆكردنه‌وه‌ی شته‌كۆنه‌كان و فۆلكلۆریهكانه وه‌كو ته‌سبێح و لایت وڕادیۆو تاپڕو چه‌قۆ،كهمێژوهكهیان زۆركۆنه.
هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان له‌ساڵی 1953له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه تا سێی ناوه‌ندی خوێندوه. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیناسین ڕۆژێكم بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته ته‌رخان كرد تاڕۆژێك له‌ته‌مه‌نی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تۆماربكه‌ین بۆنه‌وه‌ی داهاتولهناوئهم ڕۆژه‌شدا ڕۆژه‌كانی تری وژیانی هونه‌ری بخوێنینه‌وه،به‌یانی زوولهگهڵ وێنه‌گره‌كه‌م چوین بۆگهڕهكی ته‌یراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یمان نه‌ده‌زانی له‌جووت شه‌قامه‌كه‌ی ته‌یراوه ڕاوه‌ستابو تائێمه ده‌گه‌ین پێشوازیه‌كی زۆرگه‌رمی لێكردین بهرهوماڵیان چوین كهچوین دیاربو خێزانه‌كه‌شی زۆربه‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردین ههرلهحهوشهی ماڵه‌كه‌یان دانیشتین، چوو بۆ نانی گه‌رمی هێنابوو كۆمه‌ڵێك خواردنی به‌یانی له‌سه‌رخوانی به‌یانی ئاماده‌بوو سه‌ماوه‌ر گیزه‌ی ده‌هات، خێزانه‌كه‌شی له‌گه‌لمان دانیشتبو نانی به‌یانیشی نهخواردبولهسهرخوانی به‌یانی گفتوگۆی وه‌رزی یه‌كه‌ممان ئه‌نجادا:
پ/ كاك عاره‌ب زۆرسوپاست ده‌كه‌ین بۆئه‌م پێشوازیهگهرمه
و/ئه‌منیش به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م بۆئهوچاوپێكهوتنهجوانههیوای شادوكامهرانیتان بۆده‌خوازم به‌خێربێن بهسهرسهروبهسهرچاو
پ/زۆرسوپاست ده‌كه‌ین كاك عاره‌ب سهرهتابهلهوهدهست پێبكه‌ین چۆن پێشوازی له‌به‌یانیان ده‌كه‌ی به‌یان كهههڵدهستی لهخهوڕۆژێكی تازهیهقسهیهكی تازه‌یه،تۆچۆن پێشوازی لهوڕۆژهتازهیهدهكهی ؟
و/وهللهسبهینان وه‌ختی نوێژ ئه‌گه‌رمن به‌ئاگابم خێزانه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستێنم ئه‌گه‌ر ئه‌و بهئاگابی من هه‌ڵده‌ستێنێ نوێژدهكهم دهنومهوه كهدهنومهوه له‌وكاتانه‌دا هه‌ڵده‌ستم ده‌چم نانی گه‌رم وههندهك خواردنی سبه‌ینان ده‌ینم ونانهكهی ده‌خۆم.
پ/باجی كه‌كاك عاره‌ب هه‌ڵده‌ستێ به‌یانیان چۆنه هه‌ڵسوكه‌وتی چۆنهتوڕهنیه؟
خێزانی هونه‌رمه‌ند/ناتوڕهنابی سبه‌ینان، سبه‌ینان وه‌كی به‌خۆم هه‌ڵده‌ستم نان وچای ئاماده ده‌كه‌م و منداڵه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌چێته ئیشێ دێ نانی ده‌خوات ودهروات.
پ/چ جاربهیانیان واڕووی نهداوهچائامادهنهبێ كاك عاره‌ب بهسهرتداهاواربكات؟
خێزانی هونه‌رمه‌ند/بهرێوهللهئهگهرئامادهنهبێ هاوارده‌كات وگارهگارهیتی به‌س ئهگهرئامادهش بێ دێ نانه‌كه‌ی دهخواتوبهكڕوبێدهنگی
پ/باشهكاك عاره‌ب له‌وژیانه بێگومان به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان تاڵ وشیرینیان زۆرچێشتوهئایهتۆئهوتاڵیانهی زیاترلهبهرچاوتداماون له‌ژیانی ڕۆژانهتدالهژیانی هونهریتداكامانهن؟
و/وه‌لله‌هی به‌خۆت ده‌زانی كوردستان گۆڕنكاری زۆری بهسهرداهاتوبینهوبهردهی شه‌ڕی ناوخۆوئهوكاتانهزۆردڵ تهنگبوبهڵام له‌خوای به‌زیادبی ئێستاكوردستان ئازادهوئهوهئیدارهكانیش بوینهیهكولهخوای به‌زیادبی
پ/باشهكاك عاره‌ب جه‌نابت هونهردهكهیت وله‌هه‌مان كاتیشداڕۆژانهی ژیانی خۆت ههیهههروههاخێزان وماڵومنداڵیش ئه‌م سێبهشهت چۆن گونجاندوه؟
و/به‌رنامه‌م لۆدانایهبهرنامهی چاكم لۆدانایه
پ/واتاحهقی هیچیانت بهسهرهیچیانهوهنههێشتوه؟
و/ناناناوهللهسوپاس بۆخوابهرنامهیهكی ڕێكوپێكم لۆداناینهلهژیان نازانم ئهگهرئاگاداربی ئه‌من زووزوو سهفهردهكهم به‌رنامه‌كان داده‌نێم ئهوهادهكهن ئه‌وها ناكه‌ن منداڵینه منداڵه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه ئاگاتان له خۆبی و ژیان به‌خۆی سه‌خته‌و دنیایه خوانه‌خواسته نه‌گه‌ڕانه‌وه گه‌شته‌كه مردنه كه هه‌موو شتهكیان لۆ دابین ده‌كه‌م ئه‌وجا من به‌ڕێده‌كه‌وم.
پ/باشهكاك عاره‌ب تۆتهمهنێكی درێژت ههیهلهناوهونهری كوردیدابێگومان بواری هونه‌ریش كاتی زۆردهوێ تۆتازهخۆت باستكردباسی سه‌فه‌رت كردیادهرهنگ هاتنهوهجاری واههبوهتۆلهپڕۆڤهكان سه‌عات دووی شه‌وێ هاتویهتهوهكاردانهوهی ماڵهوهچیبوه؟
و/نابابهئهوهزۆرئاساییهتاقیكردنهوهیان ههیهلهسهرئهوه
پ/واتاكێشهت بۆدرووست نه‌بوه؟
و/نانا جهڕهسهكم ههیهئهگهرلهبهڕكم بی ناوهناوهلێیدهدهم له‌ژۆرێ ئاگاداردهبنهوهدهركهم لێدهكهنهوهئهگهركلیلیشم پێبی به‌خۆم ده‌ركه‌ی ده‌كه‌مه‌وه
پ/چ جارباجی بهسهریداهاوارنهكردوی ئهوهونهرهی تۆخڵاس نه‌بو؟
و/ناوهللهفهقیرهئهوهی نیهئیمه(به‌پێكه‌نینه‌وه)
پ/بژێوی ژیان خۆت ده‌زانی زۆرگرینگهمرۆڤ به‌م بژێویهدهژی چ جاروات لێ هاتوهلهبهربژێوی ژیان وازلههونهرهكهت بێنی ؟
و/ناوهللهقهت وانهبوهچونكههونهرلهلای من وهللهههمووشتهك بوه،به‌خۆم فه‌رمانبه‌رم لهدائیرهلهكۆشكی هونه‌رم پێشتریش له‌گه‌ڵ ئهوتیپانهی ئیجازه‌یان ههبوهكارم كردوهومووچهمان ههبوهبژێوی ژیانم هه‌م به‌وه‌ی بوهوههم بهئاههنگهكانیش ئهودوانهبژێوی ژیانی لۆدابین كردوم
پ/باشهباپرسیارێكی تابهتتر بكه‌م ئه‌م مووچه‌یه‌ی كه‌وه‌ری ده‌گری لای خۆت دهمێنێتهوهیان دهیدهیتهدهستی باجی ؟
و/به‌ڵێ به‌ڵێ دهیدهمهدهستی باجی
پ/واتاحكوم له‌ده‌ستی ئه‌وه؟
و/نانا به‌خۆم به‌خۆم به‌خۆم پیاوم له‌مارێ(به‌پێكه‌نینه‌وه)
پ/ئێستاكهتۆدهچیتهدهوام؟
و/به‌ڵێ دهچمهدهوام
پ/ده‌وامت له‌كوێیه؟
و/ئێستالهكۆشكی هونه‌رم
پ/باشههاوڕێت ده‌بین بۆزیاتردرێژهدان به‌م چاوپێكه‌وتنه
و/به‌خۆشحاڵیه‌وه
……………………
ههربهسهیارهكهی كاك عاره‌ب له‌ماڵی ئه‌وان ده‌رچوین لهڕێیهباسی چێشتخانه‌یه‌كی كردكهههمووسبهینان لادهداتهئهوێ بۆخواردنی چهندشیشهجگهروتكهیهك وهوهستامهحهمهدیش كهوهستای چێشخانهكهبوهاوڕێیهكی كۆنیی بو، چێشخانكهش لای چایخانه‌ی بایزبوئێمهش لاماندائهوێ بۆئه‌وه‌ی له‌وێ باسی ئه‌م هاتوچۆیه‌ی خۆیمان بۆبكاوقسهلهگهڵ وهستامهحهمهدیش بكه‌ین
پ/كاك عاره‌ب تۆڕۆژانهدێیتهئێرانه
و/ئه‌رێ وهللهزۆربهی ڕۆژانهسبهیان لێره‌مه
پ/بۆچی
و/به‌خوای ئهگهرشیشهكهبابهك بی شیشهجهرگهك بی شیشهخهوهك بی لۆم لێدهداودهخۆم وچایهكیش له‌سه‌رده‌كه‌م وئهوجادهچمهدهوام
پ/وهستامهحهمهدبرادهرته؟
و/وهستامهحهمهدبرادهرهكی 20ساڵیمهكوڕهكی چاكهزۆربهڕێزهدهستی ئهمینهلهكارهكانی
پ/وهستامهحهمهدئهگهرباسی ئهوهاتوچۆیهی كاك عارب مان بۆبكه‌ی كهڕۆژانهدێتهئێره
وهستامهحهمهد/كاك عاره‌ب ته‌بعه‌ن براده‌ره‌كی كۆنهتهقریبهن 20ساڵ ده‌بێ ئێمههاوڕێین ئهگهررۆژێك دیارنه‌بێ ئێمهچاودهگێرین كه‌كاك عارب بۆدیارنیهیهعنی په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان وه‌كو خزمایه‌تی لێهاتوه
پ/كاك عاره‌ب چۆن ده‌بینی ؟
وهستامهحهمهد/كاك عاره‌ب له‌ڕووی هونهرهوهكههونهرمهندێكی شاری ههولێرهبهتایبهتی جێپه‌نجه‌ی دیارهلهحهیرانهكان هونه‌رمه‌ندێكی هه‌تابڵێی سهركهوتوههیوای سه‌ركه‌وتنی بۆده‌خوازم
…………………………..
لهوێوهبهرهوكۆشكی هونهرچوین كهدهوامی كاك عاره‌ب له‌وێ بولهكۆشكی هونهروهرزی دووه‌می گفتوگۆكانمان ئه‌نجامدا
پ/كاك عاره‌ب بالهكۆشكی هونهرئهم پرسیاره‌ت لێبكه‌م چۆنبوهونهری گۆرانیت هه‌ڵبژارد؟
و/ئه‌من هونه‌رم ههڵنهبژاردیهئهمن وه‌رزش وانبوم لهههولێروهكو قه‌ده‌م،پایسكیل،تێنسی سه‌رمێز،لاعیبی شورته‌ی حدوودبوم چه‌ندساڵ لهسهفراتی تۆپانێ گۆرانیم دهگۆههرلۆزهوقی ئهوهاوڕێیانهی سهفرهكان لهچونوهاتن گۆرانیم دهگۆلهسهرهتایش وهللهدهیان گۆدهنگت خۆشهلهفرقهی نهشیدوكۆرس وشتی وابهشداریم دهكردئهومامۆستاجهمال هیدایت ئه‌منی دیتهوهكهئهووهختهسهرۆكی تیپی مۆسیقای ههولێربولهبیری ناكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمهتهكی زۆری بزافی هونه‌ری كوردی كردیهلهكوردستان به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر،زۆرهونهرمهندی پێگه‌یاند،منداڵبوین به‌مه‌ی ده‌گۆت نه‌شیدی كوردی برێن سروودی برێن،خوایهوهتهن ئاواكهیو،شاخی ڕه‌نگاوڕه‌نگی گۆیژه‌و،ئهوهمهنشوربوئهوشعرانهلهكوردستان
پ/یه‌كه‌م به‌رهه‌مت له‌ساڵی 1976تۆماركردوه؟
و/ته‌قریبه‌ن 76لۆ77بومامۆستاشهریف ژنی دهینالهوێش براده‌ران بهمامۆستاوریایان گۆت ئهوكوڕهش ده‌نگی خۆشهبایهكدووگۆرانیان برێ وهللهئهمنیش یهكدووگۆرانیم گۆت،گۆتی ئهمهكۆمهڵهگۆرانیهك تۆمارده‌كه‌ین لۆبهغدادهبی لهگهرمانبێی ئهوهبوگۆرانی بلوێری شوانم گۆت كهشعرهكهشم لهبهرنهبوئهووهختهئیترتۆمارمانكردوبهوگۆرانیهشوهرهتم وه‌رگرت
پ/ئیترلهوڕۆژهوهتۆعهوداڵی هونهربوی؟
و/به‌رێ ئهوگۆرانیهئهمنی به‌خه‌ڵكی ناساندبلوێری شوانی حه‌مه‌ی ماملێ
پ/باشهكاك عاره‌ب ئهگهربگهڕێینهوهبۆپێش ساڵی 76هونهرمهندلهخاڵی سفردا،به‌رله‌وه‌ی تۆبههیچ بوارێكی هونه‌ری داچوبی یائهگهرباسی عوسمان حه‌یرانی باوكتمان بۆبكه‌ی كه‌ئه‌ویش حه‌یران بێژبوه
و/ به‌رێ حه‌یرانی ده‌گۆ له‌ده‌شتی قه‌راج وكهندیناوهو سهنیهو مركی بابم حه‌یران بێژهكی بهناوبانگبوه له‌كوردستان
پ/كاردانه‌وه‌ی باوكت لهسهرتۆچیبوه؟
و/من هه‌رله‌منداڵیه‌وه خولیای گۆرانیم هه‌بو به‌ڵام كهئهوكاتهی تۆمارم كردساڵی 76لۆ77ئه‌وه‌بو به‌و گۆرانیه‌ی شوهرهتم دا ئیدی مامۆستایان خه‌ریكبون ناوهناوهگۆرانیان لۆ تۆمار ده‌كردم به‌ڵام كهكاردانهوهی بابم لهسهرحهیران دوای مردنی خودای لێخۆشبی ڕه‌سوڵ گه‌ردی، مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ومامۆستا وریا ئهحمهدو شێرزاد سه‌رسپی ومسته‌فا ڕه‌ئوف وجهودهت شاكر‌و سه‌یدئه‌حمه‌دی ڕه‌حمه‌تی ئه‌وانه زۆر حه‌ولیاندا گۆتیان ڕه‌سوڵ گه‌ردی نهمایهحهزمان لێیهلهجیاتی ڕه‌سوڵ گه‌ردی ئهتوحهیرانهكان ناوه ناوه له‌سه‌ر شانۆ برێی ڕاستهحهیران بێژودهنگ خۆش گه‌له‌ك زۆره له‌كوردستان به‌ڵام بهمۆسیقانارێن گۆتیان گوێشت مۆسیقیهو حه‌زمان لێیهلهبهرنامهكان ولهبۆنهكان ئهتوحهیران برێی گۆتم زۆرباشه هه‌تائێستاش به‌رده‌وامم…
پ/باشهئێستاش له‌هه‌وڵی خۆدۆزینه‌وه‌ی خۆتدای لهناوهونهریان ئیترتۆپێویستت بهوهنهماوههونهرتۆی به‌خه‌ڵكی ناساند؟
و/وه‌لله‌هی ئه‌وه‌ی گۆتیتمان ههرئهوهندهبوهوئهوكات تائێستاش ئه‌من به‌رده‌وامم لهگۆتنێ ناوه‌ناوه‌ش حه‌یرانان لهكتێبان لهفۆلكلۆردهردهینم له‌وێ له‌وێ زیاترحهیرانان ده‌رێم چونكهنهوهكانی قه‌دیم زایاترحهیران ولاوك وبه‌سته‌ی كرمانجی پێ خۆشه
پ/كاك عاره‌ب ئهونهوهیهی ئێستاكهپهروهردهبونهوهكو هونهرتۆچۆنیان ده‌بینی ؟
و/به‌خودای ده‌نگ خۆشیان تێدایهبهڵام هونهركهبویتهزۆری وبۆری چنیه
پ/واتابهئاستێكی باشداناڕۆن؟
و/ناوهللهگۆرانیهكهش ئێستاههربویتهژانی دڵم وجێم مههێلهولهپهنادارهكی دێتهدهرێولهگهڵ كیژه‌كی ده‌ستی له‌بن سه‌ری دانهیهوپاڵی دایتهوهههرئهوهتاماچیشی ناكات هونهركهئاوهای لێهاتیهئێستا
پ/باشهئاستی حه‌یران ئێستاكهچۆنه، ئایهلهپاش تۆحهیران نامێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابت له‌مام ڕسوڵت وه‌رگرته‌وه؟
و/بهرێوهللهحهیران بێژگهلهك زۆره
پ/كامانه‌ن ئهگهربكرێ ناویان بێنی ؟
و/حه‌یران بیژزۆرهعهلی پیرڕه‌شی ههیهمستهفاكۆرههیهئهوانهحهیرانبیژی چاك چاكن له‌كوردستان بهرام نایرێن به‌ده‌گمه‌ن دهیرێن دهناههرگهلهكهس ههیهحهیرانی ده‌رێ لهئاغاواتان پیاوی شه‌خسیات حه‌یرانبێژی چاك ههیهبهرام نایرێن به‌خۆت ده‌زانی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردهواری خۆمان پێیان عه‌یبه
پ/باشهكاك عاره‌ب لههونهرهكهت وماڵه‌وه،كامه‌یان دیوی ناوه‌وه‌ی تۆیه؟
و/وهللههونهرهكهمهتهبعهن هونه‌ره‌كه‌م دیوی ناوه‌وه‌ی منه
…………………………….
ههرلهكۆشكی هونهرلهسهركاك عاره‌ب قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رو شاعیركرد.
هونهرمهندشێرزادسهرسپی : ناسینی من لهبۆبرای ئازیزوخۆشهویستم كاكه عاره‌ب عوسمان دهگهڕێتهوهسهرهتای ساڵانی هه‌شتاكان لهوێوهیهكترمان ناسی وئاشنای ئهوهونهرمهندهخۆشهویستهبم لهوكاتهوهدهستمان به‌كاری هونه‌ری كردپێكهوهمن وهونه‌رمه‌ندی تریشمان زۆرله‌گه‌ڵ بوكهئیشمان دهكردلهبواری مۆسیقاوگۆرانی تائهوڕۆكهبهبێ پچڕان،كاك عاره‌ب خۆی لهخۆیدانمونهی ڕاستیهلهبهرئهوهی ئینسانێكی فۆلكلۆریه،ئینسانێكهئهوقسانهی له‌ده‌می ده‌ردێ هه‌مووی ڕاستگۆییهقهت پێچوپه‌نای نیهئهوپیاوه،وه‌هه‌رچی داستان وهه‌رچی بهسهرهاتولهڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی وئازایه‌تی ملله‌تی كوردولهڕووی شۆرشه‌كانی ملله‌تی كوردئهوهلهسینگی ئهوپیاوهداههیهیهعنی ههمووشتهكانی وهكومێژوودهگێرتهوهئهوجاچ به‌حه‌یران بێ یان بهلاوك بێ،ههروههاهونهرمهندعارهب عوسمان زۆرڕاستگۆشهلهگهڵ ده‌وروبه‌ری خۆی،به‌ڵام وه‌كو عاره‌ب عوسمان له‌لایه‌نی هونهریهوهئهمن پێم وایهكهتهمهنی هونه‌ریم له‌چل ساڵ كهمترنییهكهلهوبوارهئیش ده‌كه‌م وپسپۆری ئهوبوارهمهئهمن باوه‌ڕناكه‌م وازووكاكهعارهب عوسمان به‌دیلی پهیابێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وشێوازه‌ی ئهوگۆتیتی،ئهوبوهجێگری مام ڕه‌سوڵ گه‌ردی به‌ڵام ئه‌من ههتائێستاكهسهكم به‌دی نهكردیهلهكوردستان ئهوشوێنهپڕكاتهوه،هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆده‌خوازم.
هونهرمهندمستهفاڕهئوف: سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ عاره‌ب عوسمان ساڵانی حهفتابوكهئهووهختی چهندهونهرمهندێك هه‌بون ده‌چوین ئاهه‌نگه‌كانی هۆڵه‌كانمان دهگێرائاههنگهكانی ناوماڵانمان دهگیرالهوانهشهوێك له‌شه‌وان كاك عاره‌ب عوسمان هات له‌ئاهه‌نگێكی خێزانی بوبهئێمهیان ناساندوگۆتیان ئه‌وه‌ش گۆرانی بێژهوئهگهرعهزفهكی لهبۆبكهن ئه‌مه‌ش گۆتمان سهرچاوچ ده‌رێی كاك عاره‌ب گۆتی حه‌یران وابودهستمان پێكردتهقسیمهكی حه‌یرانمان لۆلێدالهسهربهیات عاره‌ب ده‌ستی به‌حه‌یران گۆتن كرد،ده‌نگیمان زۆرپێ باشبولۆیهزۆرزۆرپشتگیریمان كردكهبێتهتیپی هونه‌ری هه‌ولێر،ئیدی هاتهئهوتیپهلهئاههنگهكان به‌شداری له‌گه‌ڵ ده‌كردین به‌حه‌یران وبهلاوك وبه‌ڕاستی هونهرمهندهكی بههرهدارودهنگ خۆش وچینهدهنگێكی بهرزوتۆنێكی ته‌واوی ههبوئهوهبولهگهڵمانبووردهوردهتهبعهن ئینسان له‌زگی دایكی فێرنابێ ئیدی فێری مهقامهكانبوئهومهقامهچیهوئهوهلهچی وه‌رده‌گیرێ ده‌یزانی به‌بێ نه‌شازیش ده‌ی گۆت ئیدی ئاشنایه‌تی لهسهرمهقامهكان په‌یاكرد،وابوتوانیمان له‌تیپی هونه‌ری ههولێرچهندبهرههمێكی بۆتۆماربكهین،ئه‌وكاته‌ی گۆرانی تخواشوانهی تۆماركردئهمن له‌گه‌ڵ نه‌بوم لهبهرچهندهۆیهكی هونه‌ری ئه‌من بوم واحیدمهرجان بوتیپی هونه‌ری هه‌ولێرمان به‌جێ هێشت چوینهتیپی كۆمه‌ل وهونهرووێژهی كوردی،تخواشوانهش به‌خۆی فۆلكلۆرهمهحهمهدی ماملێ ووتویتی به‌ڵام كاك وریادابهشكردنی مۆسیقای بۆكردئامادهی كردبهشێوهیهكی زۆرزۆرخۆشی گۆت وتازه‌ی كردهوهیهعنی گۆرانی تخواشوانه ئه‌گه‌ر بمابایهو هه‌تا ئێستا عاره‌ب عوسمان نه‌ی گۆتبایهبۆی ههیهئهوئاوازهفۆلكلۆریهخۆشهبهرزهلهوانهدهمردنهدهماههتائێستائهوئاوازهبهڵام عاره‌ب عوسمان كههونهرمهندێكی بهتوانایهتوانی ئهوگۆرانیهنوێ بكاتهوهوهئێستاكهش زۆركه‌س ههنهكهئهوگۆرانیانهدهڵێنهوه،هونهرمهندعارهب عوسمان هونهرمهندێكهتوانیویهتی ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ له‌بواری حه‌یران ولاوك باوه‌ڕناكه‌م لهههمووكوردستان حه‌یران بێژهك ولاوك بێژهكی وه‌كو عاره‌ب عوسمان هه‌بی بتوانێ بهوجۆش وخرۆشهبیڵتن،ههروهكولاوكهكانی كه‌باسی داستانه‌كان ده‌كات،داستانهكوردهواریهكان كهزۆرزۆربهسهركهوتوانهدهیڵێتن وهزۆریشی پێیهدانامێنێ بۆلاوك وحه‌یران هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆده‌خوازم.
دهرهێنهرمههدی ئومێد: كه‌باسی ههولێردهكرێ ههڵبهتهڕهسوڵ گه‌ردی كه‌س له‌بیری ناكات،مامۆستاتایهرتۆفیق كه‌س له‌بیری ناكات هونهرمهندفوادئهحمهدیادیان به‌خێربێ ئه‌وانه‌ی لێرهكاریان كردبێ ته‌حسین تههابوهئهمانههونهرمهندی شاری ههولێبونهههرچهندهههریهكهولهلایهكهوههاتبن كاك ته‌حسین لهبادینانهوهمامۆستاتایهرتۆفیق لهكۆیهوهبهڵام هه‌مووی ههولێركۆیكردبونهوه،كه‌باسی حه‌یران ده‌كه‌ین ئهمڕۆئهوهی كهلهژیاندایهوبهرههمی ههیهكاك تهنیاعارهبه،من دهمێكهدهیناسم یهكێكهلهوانهی مرۆڤێكی سادهوساكاروباش هێمن لهسهرخۆوای تێده‌گه‌م لهناودۆستهكانیاخۆشهویستهلهناوهونهرمهنداداڕێزی تایبه‌تی خۆی ههیهكرمانجێكی باشه‌چۆن ده‌ڵێن كوردوكرمانج كوردێكی سادهوساكارهمرۆڤی كوردلهچاوهكانی ئهودادهبنی،من لهبیرمهخاڵهڕهسوڵ گه‌ردی ئێمه‌ی خۆش ده‌ویست له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن گهرمیانیدائێمهی بانگ هێشت دهكرددهگوت وه‌رن بۆلای خاری خۆتان دۆرمهیهكتان لۆبكهم من وای تێده‌گه‌م ئێستاهونهرمهندتهنیاعارهب جێگای خاڵهڕهسولی گرتۆتهوهبهودهنگهخۆشهی بهودهنگهچاكهی دوای ئهوهلێزانێكهمن وای تێده‌گه‌م كه‌باسی حه‌یران ده‌كرێ نابێ خاڵهڕهسوڵمان لهبیربچێتهوهكهباسی ئه‌مڕۆش ده‌كه‌ین وه‌كوئه‌وه‌ی لهژیاندایهوخزمهتی گهیاندوهبههونهری كوردی وبهردهوامهكاكهتهنیاعارهبه،چونكهكاك تهنیادیارهوجموجۆڵی ههیهولێهاتوه،من هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆده‌خوازم هه‌ربمێنێ بۆهونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی .
نوسهروشاعیر..د.فهرهادپیرباڵ: عاره‌ب عوسمان ئه‌وه‌ی ناوههونهریهكهی پێی ده‌ڵێین تهنیاعارهب،به‌ڕاستی تهنیایهلهزۆرشت تهنیایهلهدهنگی،له‌كه‌سایه‌تی خۆی،لهزۆرشتی دیكه‌ش،تهنیاعارهبم لهتۆپانێ ناسی تۆپانێمان پێكهوهدهكردئهولهتیپی حدودبویهكێك بولهباشترین لاعیبهكان یه‌كێك بولهوانهی كهگۆلیان دهكردههدافمانبوزۆرخۆشمان ده‌ویست،پۆلی یه‌كی كۆلیژی ئاداب بوم له‌به‌شی كوردی له‌سلێمانی دهبایهڕاپۆرتێك بنوسم هه‌ربۆخۆم لهسهرحهیران بزانم حه‌یران چیهئهسڵی ئه‌ساسی له‌كوێ هاتوهلۆحهیران تهنیالهههولێرههیهلهگهڵ مه‌هاباد،لهوشتانهم دهكۆڵیهوهچومهلای ڕه‌سوڵ گه‌ردی بێ ئه‌وه‌ی بڵێم ئه‌من كوڕی پیرباڵ قهسابم كهبرادهری بابم بوپۆلیسی حدودبونهپێكهوه،گوتم باشهمامۆستاڕهسوڵ گه‌ردی جه‌نابت مامۆستای حه‌یرانی ئێستاڕهئیت چیهبهوگۆرانیانه ؟ زۆری به‌دڵ نهبوگوتی هه‌مووی كه‌س تێ‌یان ناگات،گوتم ئه‌دی له‌حه‌یران ؟گوتی له‌حه‌یران یه‌ك كه‌س دهبێتهجێگری من گوتم كێ؟گوتی ناوی چییهعارهب عاره‌ب عوسمان گوتی به‌س ئهودهبێتهجێگری من،له‌گه‌ڵ كاكهعارهبی زۆریادگاری خۆشمان ههیهبهبیرم دێ چوینهڕانیهعارهب عوسمان گۆلی بردنه‌وه‌ی كردگۆلی كردبردمانهوهلهتیپی ڕانیه‌ی بردمانهوهئیترئهوگۆلهبوههۆی ئه‌وه‌ی كهجام بهسهیارهكهمانهوهنهمێنێ هه‌موویان وردوههڕاشكردوهلحاسڵ به‌بێ جام لهڕانیهوههاتینهوهههولێر،به‌هه‌رحاڵ داكم بهڕهحمهتبی عاره‌بی زۆرخۆش ده‌ویست هه‌مووجارێ كهبهپێش ماڵماندا ڕه‌ت دهبودهی گوت ئههائهوهكاكهعارهبهبهڕهحمهتبی بابیان شههیدكردبهناحهق لهپێشدهركی حه‌مامێ نازانم ڕاستهچهندهچۆنهئهوهیادگاریهكهكاك عاره‌بی ده‌وروژێنی بهداخهوهبهس باسی یادگاری خۆی دهكردكهپهرۆشبوبۆیان كهبهتهنیاگهورهبوهلهگهڵ دایكهنازدارهكهی،ئهوشتانهههمووی لهخهیاڵمهمنداڵی تهیراوهم له‌گه‌ڵ عاره‌ب عوسمان ده‌یان شتی دیكه‌ش ئینشه‌ڵا ڕۆژی خۆی ده‌وێ هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام بۆكاك عاره‌ب ده‌كه‌م به‌ڕاستی ده‌نگێكی ههیهوههونهرێكی ههیهمن پێموابی لهههمووكوردستان نه‌ك تهنیالهههولێرنهك تهنیالهكوردستانی عراق لهههمووكوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی ههیهوهلهناوههمووئهوگۆرانی بێژانه‌ی كه‌هه‌ن ئهوتهنیاعارهب یهكێكهلههونهرمهندهتایبهتمهندهكان هونه‌ریش یه‌ك له‌مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی بریتیهلهتایبهتمهندیهتی،ئهوتابهتمهندیهتیهلای هونهرمهندعارهب عوسمان هه‌یه.
ههرلهكۆشكی هونهرلههۆڵهكهی كاك عارب چهندحهیرانێكی بۆگوتین پاشان هاتینهوهماڵهوهوسهیری وێنه‌كانم كردكهلهچهندین ووڵات به‌شداری ڤێستڤاڵی كردوه،كه‌مێك پشوماندائینجاداوای ئه‌وه‌م لێكردكهئێواران له‌كوێ به‌سه‌رده‌بات ووتی من زۆربه‌ی ئێواران له‌مزگه‌وتی مهلاجهردیسم كهمزگهوتی سدیقهخانیشی پێده‌ڵێن،بۆئێوارهچوینهئهومزگهوته كهچوین له‌ژووری مهلاجهردیس دانیشنهكهمان به‌ست كهكۆمهڵێ مهلاوپیاوی پیریشی لێبوكهئێواران له‌م مزگهوتهكۆدهبنهوهبۆخوێندنهوهی قوڕعانی پیرۆزوسرودی دینی.
پ/كاك عاره‌ب چۆنیه‌تی هاتوچۆكردنت بۆئه‌م شوێنهپیرۆزهوتێكهڵ كردنی هونهرودین چۆن قسه‌ی لهسهردهكهی؟
و/وهللهئهوهبرادهران ده‌زانن ئه‌من لایه‌نی دینی ولایه‌نی هونهریهكهشم ههیههاتوچۆی من بۆئهومزگهفتهدۆست وئهحبابم لێرهنهبهزۆری وه‌ختی ئێوارانم لێرهدهبهمهسهرپیاوماقولان وشارستان ڕوولێرهدهكهن تانوێژی مه‌غریبیش ده‌كه‌م لێره‌ده‌بم
پ/باشهدهڵێن مه‌ولودیش ده‌خوێنیه‌وه؟
و/به‌رێ ئه‌من تهواشیعیش ده‌خوێنم شعره‌كانی نالی ووه‌فای سافی هیرانی ئهوانهههمووی ده‌خوێنم
(لهناوبڕهیهكی كورت داوام لێكردشتێكی دینیمان بۆبڵێ،شتێكی دینی زۆربه‌جوانی بۆی گوتم وه‌خۆشی ده‌فه‌كه‌ی لێده‌داو هه‌مووئه‌وانه‌ی له‌وێش دانیشبون له‌دوایان دهگێڕایهوهوهكو كۆڕسێك)
پ/كاك عاره‌ب تۆلهههردووبوارهكهسهركهوتنێكی باشت به‌ده‌ست هێناوهلهبواری دینی وله‌بواری هونهریدائایهتهنسیقت چۆنكردوهلهبهینی ئه‌م دووبه‌شه؟
و/وهللهبهخۆت ده‌زانی ئینسانی ده‌نگ خۆش ده‌توانێ خۆی بپهڕێنتهوهلهههردووبوارهكهدا،دینی وهونه‌ری ودڵداری
پ/باشهكاك عاره‌ب ئێرهدواوێستگهی ئێمهیهوائێوارهیهئێمهلهبهیانیهوهلهگهڵتین ماندومانكردی زۆرسوپاست ده‌كه‌م ئهگهرتۆشتێكت مابێ؟
و/وه‌لله‌هی زۆرسوپاستان ده‌كه‌م به‌ڕاستی ئه‌زیه‌تێكی زۆرتان كێشائهورۆهیوای شادی و كامه‌رانیتان لۆدهخوازم سوپاسی جهنابتوستافهكهشت ده‌كه‌م كهئهوڕۆزۆرماندوبون به‌منه‌وه،له‌ماڵ ودائیرهوكاركردنم وژیانم وكههاتنهئهوجێیهپیرۆزهش هه‌مووتان به‌سه‌ركرده‌وه منیش بۆدواوێستگهحهزم لێیهپارچهشعرێكی سافی تان پێشكه‌ش بكه‌م
(بهدهنگوبهدهفه،كه‌خۆی لێیدهداشعرێكی سافی هیرانی پێشكه‌ش كردین).