سەرەکی » هەواڵ » به‌غدا 300 ژن‌و منداڵ سنورداش دەکاتەوەپەڕە 18

به‌غدا 300 ژن‌و منداڵ سنورداش دەکاتەوە

أ.ف.پ

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراق 300 ژن‌و منداڵ، كه‌ خێزانی‌ جیهادییه‌ بیانییه‌كان بوون‌و له‌ موسڵ ده‌ستگیر كراون، ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی‌ خۆیان.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فرانس پرێس له‌ زاری‌ نوره‌دین قه‌بلان-ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌واوه‌ رایگه‌یاند، ئه‌م 300 كه‌سه‌ كاروانی‌ دووه‌مه‌ كه‌ ده‌ینێرین بۆ به‌غدا‌و دوو یان سێ كاروانی‌ تریش ماوه‌، كه‌ دواتر ده‌یان نێرین، چونكه‌ تا ئێستا هه‌زار‌و 200 كه‌س له‌ خێزانی‌ ئه‌ندامانی‌ داعش له‌ موسڵ ماوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیش ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و خێزانانه‌ له‌ ته‌لكێف ده‌ستبه‌سه‌ر بوون‌و چاوه‌ڕێی‌ ناردنه‌وه‌یان ده‌كرد، 509 ژنیان تێدایه‌‌و 813 منداڵیش، كه‌ خه‌ڵكی‌ 13 وڵاتی‌ جیاجیای‌ ئه‌وروپا‌و ئاسیا‌و ئه‌مریكان، له‌ ناو ژنه‌كانیشدا 300 كه‌سیان ره‌گه‌زنامه‌ی‌ توركییان پێیه‌.
هێزه‌كانی‌ عیراق له‌ ته‌مووزی‌ رابردوودا شاری‌ موسڵیان كۆنترۆڵ كرده‌وه‌ كه‌ داعش له‌ 2014وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گرتبوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...