سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە داخی خێزانەكەی لەسەر دارێك دەژی

لە داخی خێزانەكەی لەسەر دارێك دەژی

پیاوێكی فلیپینی، دوای دروستبوونی مشتومڕ و ناخۆشی و دەنگەدەنگ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، تووڕە دەبێت و بڕیار دەدات ئیتر لەگەڵ ئەوان لە ناو ماڵێكدا نەژی.
سێ ساڵ بەر لە ئێستا كێشە كەوتە نێوانییان، بۆیە بڕیاریدا شوێنێك بۆ مانەوە و بەسەر بردنی ژیان بدۆزێتەوە، بۆ ئەمەش دارێكی گوێزی هندیی هەڵبژارد كە درێژییەكەی 20 مەتر دەبێت.
وێڕای پاڕانەوەی بەردەوامی ئەندامانی خێزانەكەی، بەڵام گیلبێرت سانچێزی 47 ساڵان، ئامادەنەبوو گوێ لە هیچ داوایەك بگرێت و لەسەر دارەكە بێتە خوارەوە، وێڕای كەش و هەوای سارد و باراناوی زستان و هەوای گەرم و تینی رۆژی هاوین، لەسەر ئەو دارە درێژەی بە ژیانی خۆیداوە.
سانچێز ترسی خۆی لەوە نەشاردۆتەوە، دوای هاتنە خوارەوەی لەسەر دارەكە، دووبارە مشتومڕ دروست ببێت و بە هۆیەوە تووڕە بێت و كەسێك بكوژێت، بۆیە لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا، بە سەر دارەكە ماوەتەوە.
هۆكاری سەرەكی بڕیارەكەش، هەر ئەو ترسە بووە، چونكە پێشتر گووللـەیەك لە سەری دراوە، بەڵام شوێنی مەترسیداری نەگرتووە و نەیكوشتووە.
لەو ماوەیەشدا، بەهۆی ئەو ژەمە خۆراكەی رۆژانە دایكی بۆی دەنارد، بە زیندوویی ماوەتەوە.
دوای شكستی خێزانەكە، لە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ رازیكردنی سانچێر و هاتنە خوارەوە لەسەر دارەكە، بڕیاریاندا گرووپێكی 50 كەسی پێكبهێنن لە دەرودراوسێ و خزمان، بۆ ئەوەی بە مشارێكی كارەبایی بە هێواشی دارەكە ببڕنەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی سانچێز درووست نەبێت.
سانچێز، دوای سێ ساڵ مانەوەی لەسەر دار، گەیشتەوە سەر زەوی، شوێنی پێوەدانی مێش و مەگەز بەسەر پێستی جەستەیەوە دیاربوو، هەندێك ماسوولكەی جەستەشی گرژبووە و بڕبڕەی پشتیشی شێواوە، بەهۆی شێوازی دانیشتنی لەو ماوەیەدا كە لەسەر دارەكە ماوەتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*