سەرەکی » مانشێت » ״كۆنگرەیەكی یەكێتی-یانە دەكەین بۆ رێكخستنەوە و نوێكردنەوەی یەكێتی״

كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا كۆبۆوە

״كۆنگرەیەكی یەكێتی-یانە دەكەین بۆ رێكخستنەوە و نوێكردنەوەی یەكێتی״

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهاوڕێیەتیی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی، سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی 70ی كردو لەلایەن فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەوە پێشوازیی لێكرا.
سەردانەكەی؛ كۆسرەت رەسوڵ، بەمەبەستی ماڵئاوایی كردن لە شێخ جەعفەر مستەفا و دەستبەكاربوونی مستەفا چاوڕەش وەك فەرماندەی هێزەكانی حەفتا، بوو.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە هەریەك لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفا چاوڕەش و لاهور شێخ جەنگی و فەرماندە سەربازییەكان ئامادەیبوون، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، وتەیەكی پێشكەشكردو پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی شێخ جەعفەر مستەفا كرد، كە وەك جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربووەو پۆستی فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا جێدەهێڵێت.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا، جێگری سكرتێری گشتی، ستایشی رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لەناخۆشترین‌و سەختترین رۆژەكاندا بەرگرییان لەخاكی پیرۆزی كوردستان كردووەو پاراستوویانە. ‎كۆسرەت رەسوڵ، ستایشی رۆڵی شێخ جەعفەری كرد كە لەماوەی كاركردنیدا وەك فەرماندەی هێزەكانی حەفتاو فەرماندەیەكی مەیدانی لەجەنگی دژ بەداعش‌و سەردەمی خەباتی شاخ رۆڵی قارەمانانەی هەبووەو هیوای خواست لەئەركی نوێشیدا بەردەوام بێت لەسەر خزمەتكردن، وتیشی: كاك مستەفا لەهەر پلەو پۆستێكدا بێت، مستەفا چاوڕەشەو پیاوێكی تێكۆشەرو قارەمانە.
جێگری سكرتێری گشتی، لەدرێژەی وتەكانیدا كورتەیەكی لەبارەی دۆخی یەكێتی پێشكەشكردو دووپاتیكردەوە كە پاراستنی یەكێتی ئەركی هەموومانە، راشیگەیاند: كۆنگرەیەكی یەكێتی-یانە دەكەین بۆ رێكخستنەوەو نوێكردنەوەی یەكێتی.
دواتر هەڤاڵانی بەشداربووی كۆبوونەوەكە، راوبۆچوونی خۆیان دەربڕی‌و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونیان لەهەڤاڵان شێخ جەعفەر مستەفاو مستەفا چاوڕەش، كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: كۆنگرەی نوێبوونەوە بۆ یەكێتی زەروورەتێكی حەتمییە

سەعدی پیرە: تێڕوانینمان بۆ چاكسازیی لە بواری پەیوەندییەكاندا چەسپیوە شوان ...