سەرەکی » دۆسێ » كێشەی سنوورە دەریاییەكان لە نێوان عیراق و كوێتدا سەرهەڵدەداتەوە

بەغدا پەنا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان دەبات

كێشەی سنوورە دەریاییەكان لە نێوان عیراق و كوێتدا سەرهەڵدەداتەوە

كێشەی سنورە دەریاییەكان كە بەرەنجامی داگیركردنی کوێت و جەنگی كەنداوە، سەرلەنوێ‌ لەنێوان عیراق و کوێتدا سەرهەڵدەداتەوە، هەندێك لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراقیش پێیانوایە، کوێت لاوازیی عیراقی قۆستووەتەوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عیراق سنور و ئاوە ئیقلیمییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكەش، هەندێكی تر زیادەڕۆیی دەكەن و پێیانوایە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش لایەنگری كوێت دەكەن، بۆیە پێویستە لەڕێی هێزی سەربازییەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

هەوڵەكانی وەزارەتی دەرەوە
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژە بە بوونی جیاوازی یاسایی دەكات لەگەڵ کوێت سەبارەت بە لێكدانەوەی بابەتی تایبەت بە سنورە دەریاییەكان، كە بۆتە مایەی ڕەوانەكردنی دوو نامەی هاوشێوە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش، لەلایەن عیراقەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە 3ی ئەیلولی 2019 لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (ڕوسیا الیوم)، ڕایگەیاندبوو، “جیاوازییەكی یاسایی هەیە بۆ لێكدانەوەی تایبەت بە پێگە سنورییەكان، كە ئێمە بە (سەكۆ) ناوی دەبەین و لایەنی کوێتی بە (دوورگە) ناوی دەبات، بەو پێیەی هێڵی سەرەكی پشتپێبەستراوە بۆ نەخشاندنی سنورە دەریاییەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
بە گوتەی سەحاف، “دانوستان لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە سەبارەت بەو ڕاوبۆچوونە دیاریكراوانە، كە پێشتر عیراق ڕێگری خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر بەوەی لایەنی کوێتی هیچ پڕۆژەیەكی تاكلایەنە لەو ناوچانەدا بكات، بەر لە گرتنەبەری وایین ڕێوشوێن لەلایەن عیراقیشەوە، كویت چەند نامەیەكی لەو بارەیەوە ڕەوانەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت، “عیراق ئەو دوو نامەیەی بۆیە ناردووە تا ڕوونكردنەوەی یاسایی لەو بارەیەوە بدات، ئێمەش پێمانوایە لێكدانەوە یاساییەكان لە بەرژەوەندی عیراقە”.

پەنابەردنە بەرهێز
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق پێیوایە، دانبەخۆداگرتن بەرانبەر بە کوێت كۆتایی هات و شەڕی داهاتوو لەپێناو خاك و ناموس بووەتە ئەركی سەرشانی هەموو عیراقییەكان.
كازم سەیادی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە 5ی ئەیلولی 2019 رایگەیاندبوو”دانبەخۆداگرتن بەرانبەر بە کوێت تەواو بوو، بۆیە شەڕی پیرۆزی داهاتوومان لەپێناو خاك و ناموس بووەتە ئەركی سەرشانی هەموو عیراقییەكان”، بەپێویستیشی دەزانێت “هەموو عیراقییەكی شەریف لەو پێناوەندا ڕابپەڕێت”.
سەیادی داوای لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و مەرجەعییەتەكان و سەركردایەتییەكان و حزبەكان كردبوو، “بەرگی زەلیلی فڕێبدەن، چونكە عیراق یەكەم و كۆتایە و کوێت و ئەوانی ئاراستەی دەكەن، رەوانەی دۆزەخ دەبن”.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق لە لێدوانەكەیدا بە کوێتیەكانی راگەیاندووە”مشتێك خۆڵی عیراق، شەریفتر و پیرۆزترە لە سەر و كەلەی ئێوە، ئەی پەلەوەرەكان”، داواشی لە پەرلەمان كردبوو “دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنی خۆری عەبدوڵڵا و ڕێكەوتنی ستراتیژی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا و دۆزینەوەی ڕێكەوتنێكی ڕاستەقینە سازبكات كە ببێتە مایەی زامنكردنی ئاسایشی عیراق، تا ئەو كاتەی سیستمێكی ئەمنی باش فەراهەم دەبێت”.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژە بە بوونی جیاوازی یاسایی كردبوو لەگەڵ کوێت سەبارەت بە لێكدانەوەی تایبەت بە سنورە دەریاییەكان، كە بووەتە مایەی ڕەوانەكردنی دوو نامەی هاوشێوە بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش، لەلایەن عیراقەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (ڕوسیا الیوم)، ڕایگەیاندبوو، “جیاوازییەكی یاسایی هەیە بۆ لێكدانەوەی تایبەت بە پێگە سنورییەكان كە ئێمە بە (سەكۆ) ناوی دەبەین و لایەنی کوێتی بە (دوورگە) ناوی دەبات، بەو پێیەی هێڵی سەرەكی پشتپێبەستراوە بۆ نەخشاندنی سنورە دەریاییەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
بە گوتەی سەحاف، “دانوستان لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە سەبارەت بەو ڕاوبۆچوونە دیاریكراوانە، كە پێشتر عیراق ڕێگری خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر بەوەی لایەنی كوێتی هیچ پڕۆژەیەكی تاكلایەنە لەو ناوچانەدا بكات، بەر لە گرتنەبەری دوایین ڕێوشوێن لەلایەن عیراقیشەوە، کوێت چەند نامەیەكی لەو بارەیەوە ڕەوانەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت، “عیراق ئەو دوو نامەیەی بۆیە ناردووە، تا ڕوونكردنەوەی یاسایی لەو بارەیەوە بدات، ئێمەش پێمانوایە لێكدانەوە یاساییەكان لە بەرژەوەندی عیراقن”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە عیراقییەكان پێیانوایە، داگیركردنی كوێت لە ساڵی 1990 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، بۆ کوێتییەكان بووەتە دەرفەت تا دەستدرێژیكەنە سەر سنورە ئاوییەكانی عیراق و لەو ڕووەوە دەوڵەتی كوێت سنورەكانی خۆی بەئاراستەی عیراق بەزاندووە و خەریكە لە ڕێڕەوە ئاوییەكاندا عیراق دەخنكێنێت.

«هۆكارەكە سەدام حسێنە»
هەر لەو رووەوە، حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، بەهۆی سەدام حسێنەوە، دەوڵەتی کوێتی ئاو و نەوت و خاكی عیراق زەوت دەكات.
قەدۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 7ی ئەیلولی 2019 رایگەیاندبوو»بەداخەوە دەوڵەتی کوێت هەڵوێستی لاوازیی عیراقی لەماوەی چەند ساڵی رابردوو قۆستووەتەوە بەهۆی ئەو كۆت و پێوەدانەی بەسەر حكومەتی عیراقدا سەپێنران، لەگەڵ رادەستكردنی قەربووەكان بە حكومەتی کوێت بەهۆی داگیركردنی وڵاتەكە لەلایەن سەدام حسێتەوە كە گەلی عیراق ئیدانەی كردو و بەكارێكی ناپەسەندی دانا».
بە گوتەی پەرلەمانتارەكەی فەتح، عیراق تائێستاش، باجی داگیركردنی کوێت دەدات، حكومەتی کوێتیش ئەو هەڵوێستەی قۆستووەتەوە و دەستیكردووە بە دابڕینی خاكی عیراقی بۆخۆی، ئەمەش لە سنورە دەریاییەكان و سنورە وشكانییەكانی نێوان کوێت- عیراق، وێڕای دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكان و باخەكانی سەفوان».
حەنین قەدۆ، جەختی لەسەر پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان كردبووەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بۆ راگرتنی ئەو دەستدرێژیی و زیادڕۆییانەی کوێت، لەڕێی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەكان.
هەر لەو بارەیەوە، نەشئەت مەنسوری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە هۆشداریی دابوو لەبارەی هەوڵەكانی کوێت و دەستدرێژیكردنە سەر سنورە ئاوییەكانی عیراق لەڕێی هاتنە نێو ئاوە ئیقلیمییەكان.
بە گوتەی مەسنوری»ئەنجومەنی بەسرە بێندەنگ نەبووە و هەڵوێستی دەبێت بەرانبەر ئەو دەستدرێژیی و زیادەڕەوییانەی دەكرێنە سەر سنورە ئاوییەكان عیراق لەلایەن کوێتەوە».
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، گومانی هەیە لە دادپەروەریی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە عیراق، لە پرسی دیاریكردنی سنورەكان لەگەڵ کوێت، جا لە دوای ساڵی 2003 یان ئەوەی بە رێكەوتنی خێوەتی سەفوان ناودەبرێت، داواشی كردبوو چاو بە هەموو رێكەوتنەكانی پێشوودا بخشێنرێت كە لەگەڵ کوێتدا ئیمزاكراوە كە كاریگەرییان لەسەر جوجموجۆڵ و هاتووچۆی دەریاوانی عیراقی دروستكردووە، بەو پێیەی رەچاوی ئابوری عیراقییان تێدا نەكراوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...