سەرەکی » دۆسێ » سعودیە: پەیاممان بۆ تاران نەناردووە

هەردوولا باسی یەمەن دەكەن

سعودیە: پەیاممان بۆ تاران نەناردووە

وەزیری دەرەوەی سعودیە رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی پەیامی بۆ تاران ناردبێت و هەردوولاش جەخت لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێكی سیاسی گونجاو دەكەن بۆ یەمەن.
وەزیری دەرەوەی سعودیە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2019 رەتیكردبووەوە، پەیامیان بۆ تاران ناردبێت و رایگەیاندبوو، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەكەن، هەواڵی ورد نین، بەڵكو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێكی دۆستە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.
لە 14ی ئەیلولی 2019، هێرشكرایە سەر كۆمپانیای (ئارامكۆ)ی سعودیە، هەرچەندە حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەكەیان لە ئەستۆگرت، بەڵام ریاز و واشنتۆن تارانیان بە تێوەگلان لەو هێرشەدا تۆمەتبار كرد، ئەمەش لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە رەتكرایەوە.

ریاز نادنی پەیام رەتدەكاتەوە
عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاندبوو، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەكەن، هەواڵی ورد نین، بەڵكو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێكی دۆستە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.
جوبێر تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندبوو»دەسەڵاتدارانی ئێران، ئاشتییان بۆ یەمەن ناوێت، ئەو دەنگۆیانەی باسیش لە ناردنی پەیام بۆ تاران دەكەن، هەواڵی ورد نین، بەڵكو ئەوەی هەیە، هەوڵی وڵاتێكی دۆستە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە».
ئەم قسانەی جوبێر لەكاتێكدایە كە پێشتر باس لە هەوڵێكی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كرابوو كە لێوەی ریاز پەیامێكی بۆ تاران ناردبێت.

تاران لەگەڵ گفتووگۆدایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، چەند وڵاتێك لە هەوڵی ئەوەدان دید و بۆچونەكانی تاران و ریاز لەیەك نزیكبكەنەوە، ئێران پێیوایە هەمیشە هەلی چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی گفتووگۆوە بەردەستە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو «هەمیشە هەلی چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی گفتووگۆوە بەردەستە، كۆمەڵێك وڵات لە هەوڵی ئەوەدان دید و بۆچونەكانی تاران و ریاز لەیەك نزیكبكەنەوە».
بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران» تاران ئەم دەستپێشخەریەی راگەیاندووە، و ئامادەیە كاری پێویست لەوبارەیەوە بكات، بەڵام لایەنی بەرامبەرمان كە ریازە، وادەردەكەوێت لە خەیاڵی پوچدا بێت».
موسەوی دەڵێت»تاران ئەم دەستپێشخەریەی راگەیاندووە، و ئامادەیە كاری پێویست لەوبارەیەوە بكات، بەڵام لایەنی بەرامبەریان كە ریازە، وادەردەكەوێت لە خەیاڵی پوچدا بێت و نەیەوێت دەسپێشخەریەكە قبوڵبكات».
موسەوی رەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی بیەوێت جەنگ لەناوچەكەدا بەرپاببێت، بۆیە هیواخون هەرگیز ئەوە رونەدات، «پاراستنی ناوچەكەش لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە دەكرێت، بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی بیانی».
لەم ماوەیەی دواییدا، میدیاكانی جیهان باسیان لە هەوڵێك كرد كە لەلایەن عیراق خراوەتەگەڕ بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ریاز و تاران و ئەنجامدانی كۆبونەوە لە نێوان سەركردەكانی هەردو وڵات، ئەمەش دوای ئەوەی لەناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 2019 هێرشكرایەسەر چەند كێڵگەیەكی بەرهەمهێنان نەوتی سعودیە، ریازیش لەو بارەیەوە تارانی تۆمەتباركرد، بەڵام تاران تۆمەتەكانی رەتكردەوە.

پەیامی بن سەلمان
جێنشینی شاهانەی سعودیە لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا بە پێویستی زانی بوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران گفتووگۆ بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی (CBS) رایگەیاندبوو، ئەگەر جیهان هەنگاوێكی جددی نەنێت بۆ راگرتنی ئێران، هۆشداریی ئەوە دەدەینە جیهان كە ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە.
بە گوتەی بن سەلمان»باشترین ڕێگەچارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان رێگەچارەی سیاسییە”.
جێنشینی شاهانەی سعودیە پێیوایە»هەر جۆرە جەنگێك لەنێوان سعودیە و ئێران، دەبێتە مایەی وێرانبوونی ئابووری جیهانی».
بن سەلمان بەپێویستی زانیبوو،» دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران گفتووگۆكیانیان دەست پێبكەن لە چوارچێوەی مامەڵەیەكی نوێ، چونكە ئەوە هەمان ئەو بابەتەیە كە ترەمپ دەیەوێت و هەمووشمان كاری بۆ دەكەین، بەڵام ئێرانییەكان نایانەوێت لەسەر میزی گفتووگۆ دابنیشن».
لەبارەی بارودۆخی یەمەنیش بن سەلمان رایگەیاندبوو» ڕێگەچارەی سیاسی ئاسانترین ڕێگەچارەسە بۆ چارەسەركردنی پرسی یەمەن، گومانیشی تێدانییە ئەگەر ئێران دەستوەرنەداتە كاروباری یەمەن و حوسییەكان هاننەدات، تەنگژەكان لە یەمەن چارەسەردەبن».
جێنشینی شاهانەی سعودیە دەڵێت»ئەوان خوازیاری كۆتاییهێنانن بە جەنگ لە یەمەن و هەر ڕۆژێكیش بێت ئەم كارە ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن بە كردەوە دەست بە گفتووگۆ بكەن».

پەیامی جەواد زەریف
هەر لە چوارچێوەی تەنگژە و ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و ریاز، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداریی دابووە دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبی سعودیە و رایگەیاندبوو»سەقامیگری و ئاسایش بە پارە ناكڕدرێت، كۆتایی هێنان بە جەنگ لە یەمەن، گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە كەمدەكاتەوە».
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی (ئیرانا)ی وڵاتەكەی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رووی لە بەرپرسانی عەرەبستانی سعودی كرد و رایگەیاندبوو»سعودیە تائێستا هەموو شتێكی بە پارە كڕیوە، هەر لە چەك و دۆستایەتی و پشتیوانی، بەڵام ناتوانن ئاسایش و ئارامی بە پارە بكڕن».
زەریف داوای لە سعودییەكان كردبوو،»واز لەو خەیاڵە پوچە بهێنن و وەلاوەی بنێن و لەڕێی هێنانی هێنانی بیانییەكان بۆ ناوچەكە، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دروستنەكەن».
وەزیری دەرەوەی ئێران پێیوایە، رێگەچارەی دروست بۆچارەسەركردنی تەنگژەكانی ناوچەكە، كۆتایی هێنانە بە جەنگ لە یەمەن، چونكە «گەر كۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنرێت، گرژی و ئاڵۆزییەكانی لەناوچەكەدا نامێنن و هێندەی تر سعودیە لە جیهاندا ناوی خۆی نازڕێنێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...