سەرەکی » ئابووری » هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان عیراق و ئەمریكا

هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان عیراق و ئەمریكا

وەزیری گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، دڵنیاییان داوەتە جێگری باڵیۆزی ئەمریكا بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان عیراق‌و ئەمریكا.
عەبدوڵڵا لعێبی وەزیری گواستنەوەی عیراق رایگەیاندوە، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ براین میكڤیترز جێگری باڵیۆزی ئەمریكا، تاوتۆێی بەهێزكردن‌و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردوەو تەئكیدیان لە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەنێوان بەغداو واشنتۆن كردۆتەوە، تا كەرتی گواستنەوەی هەردوولا گەشەی زیاتر بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كردنەوەی ئەو هێڵە ئاسمانییە خزمەتێكی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتیانی عیراق لە ئەمریكا، بۆ ئەو مەبەستەش هێڵی ئاسمانی عیراق گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (بۆینگ)ی ئەمریكی كردووە.
وەزیری گواستنەوەی عیراق تەئكیدكردۆتەوە، كە بەغدا گرەنتی ئەمنی داوەتە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەمریكا‌و ئامادەن هەموو مەرج‌و پێوەرە ئەمنیەكان جێبەجێبكەن كە لە بواری فڕۆكەوانیدا دانراون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*