سەرەکی » ئابووری » هۆكارەكانی دواكەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق

هۆكارەكانی دواكەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، دەبوو ناوەڕاستی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای عیراق بگەیشتایەتە پەرلەمان.
بەهۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی عیراق لەلایەك و خۆپیشاندانەكان لەلایەكی دیكەوە، پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق نەنێردراوە بۆ پەرلەمان و ئەمەش لەكاتێكدایە،كە بەپێی یاسا دەبوو ناوەڕاستی ئەم مانگە پڕۆژەكە رەوانەی پەرلەمانی عیراق بكرایە.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق رایگەیاندوە، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە نەگەیشتۆتە پەرلەمان.
وتیشی: «دوو هۆكاری كاریگەری لەسەر نەهاتنی بودجە دروست كردووە، یەكێكیان رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدایە، كە وەفدی هەرێم بە نیاز بوون سەردانی بەغدا بكەن، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دواكەوت».
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هۆكاری دووەم، كە هۆكاری سەرەكییە، بریتیە لەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی پەرلەمان و حكومەت دەریانكردووە بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران، پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە هەیە، بۆیە حكومەت دەبێت بە پڕۆژە یاسای بودجەدا بچێتەوەو جارێكی دیكە ئامادەی بكاتەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە وەڵامی خۆپیشاندەران لەناو پڕۆژەكە جێبكاتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*