سەرەکی » زانست » كۆمه‌ڵێك تابووتی 3000 هه‌زار ساڵه‌

میسر دۆزینه‌وه‌ی

كۆمه‌ڵێك تابووتی 3000 هه‌زار ساڵه‌

وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ تابووتێكی دێرینی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ مه‌زنترین و گرنگترین دۆزینه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا.
وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر ئاشكرایكرد، له‌ناوچه‌ی (عساسیف)ی سه‌ر به‌دۆڵی پاشایان(وادی الملوك)ی پارێزگای ئوقسوری مێژوویی له‌ باشوری ئه‌و وڵاته‌ (30) تابووتی زۆر ناوازه‌ و ڕه‌نگینی دێرینیان دۆزیووه‌ته‌وه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند»ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ شتێكی زۆر تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكیشه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی(100) ساڵی ڕابردودا له‌ میسر ئاشكرا كراوه‌، به‌و پێیه‌ی ئابووته‌كان هیی مرۆڤن و زۆر به‌ جوانیی ماونه‌ته‌وه‌ و هیچ هۆیه‌كی سروشتیی و مرۆیی تێكینه‌داون و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌كانی تابوته‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و ده‌می تابووته‌كانیش نه‌كراونه‌ته‌وه‌.
بڕیار وایه‌ وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار ئه‌و تابوته‌ دۆزراوانه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی میسر كه‌ له‌نزیك هه‌ره‌مه‌كانی (جیزه‌)وه‌ بونیاتنراوه‌.
شوێنه‌وارناسان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ مۆمیاكراوه‌كانی ناو تابووته‌كان ژن و مناڵ و پیاوانن و هیی خێزانی گه‌وره‌ كاهینه‌كانی میسرن، به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش مێژووی ئه‌و تابووتانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (3000)هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر (زاهی حه‌واس) زانا و وه‌زیری پێشووی شوێنه‌واری میسر وتی» وه‌ك شوێنه‌وارناسان له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ زانیارییه‌كانمان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات سه‌باره‌ت به‌ بیروباوه‌ڕی پێشینه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی دوای مردن».
ئه‌و وتیشی «ئه‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن له‌ پاككردنه‌وه‌ی تابووته‌كان ئه‌و دیمه‌ن و نه‌خش و نوسینه‌ ناوازانه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ڕه‌نگ‌و دیمه‌نی ئاینیی كتێبی مردووه‌كانه‌، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ساڵانه‌دا ژیاون هه‌ر له‌ كه‌سێكی ئاساییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ پاشا و كاهینه‌كان».
زاهی حه‌واس وتیشی» من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ زۆر مه‌زن و گرنگه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ شاكاری دۆزینه‌وه‌كانمان له‌ ماوه‌ی (100) ساڵی ڕابردودا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*