سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئه‌لیسا سوپاسی‌ حه‌ریری‌ ده‌كات

ئه‌لیسا سوپاسی‌ حه‌ریری‌ ده‌كات

له‌ جه‌نگه‌ی‌ خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ لوبناندا‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌عد ئه‌لحه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ میشێل عۆنی‌ سه‌رۆك كۆمار كرد، ئه‌لیسای‌ كچه‌ گۆرانبێژ سوپای‌ سه‌عد ئه‌لحه‌ریری‌ كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌.
ئه‌لیسا له‌ ئه‌كاونتی‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی‌: كه‌س له‌ نیشتمانه‌كه‌ی‌ گه‌وره‌تر نییه‌ن، سه‌رۆك سه‌عد ئه‌لحه‌ریری‌ ده‌ستی‌ له‌ كار كێشایه‌وه‌، به‌وه‌ش سه‌لماندی‌ كه‌ گوێ له‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌گرێت. دواتریش له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێ: سوپاس كه‌ گوێت له‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆت گرت، له‌ كاتێكدا زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ میلله‌ت به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، خودات له‌گه‌ڵ.
ئه‌م پێشهاته‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ خه‌ڵكی‌ لوبنان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و داوای‌ گۆڕینی‌ حكومه‌تیان كرد، ئه‌گه‌رچی‌ حكومه‌ت ئاماده‌یی بۆ چاكسازی‌ ده‌ربڕی‌‌و سه‌عد ئه‌لحه‌ریری‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ بۆ چاكسازی‌ پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ سوور بوون له‌سه‌ر گۆڕینی‌ حكومه‌ت‌و له‌ناوبردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌.

ئیلاف

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*