سەرەکی » دۆسێ » توركیا تەنگژەكان لە سوریادا قووڵتردەكاتەوە

هەمواركردنی دەستووریش لەڕێگەیە

توركیا تەنگژەكان لە سوریادا قووڵتردەكاتەوە

لەگەڵ هاتنەناوەوەی هێزەكانی سوپای توركیا و میلیشیا سورییەكانی سەر بە وڵاتەكە بۆ ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای سوریا، تەنگژەكان لە سوریادا قوڵربوونەوە و لەئێستاشدا تادێت ڕەوشەكە لەو ناوچانە بەهۆی دەستوەردانی ئەنقەرەوە، ئاڵۆزتردەبن، ئەمەش لەكاتێكدایە دیمەشق و ئۆپۆزسیۆن ئامادەكاریی بۆ هەمواركردنی دەستور دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی (روسیا الیوم) لە كۆتایی تشرینی یەكەمی 2019 بڵاویكردەوە»پێكدادانی نێوان هێزەكانی سوپای سوریا و هێزە میلیشیاكانی سەربە توركیا لەناوچەی سەرێكانی و ئەبو راسین لەباكوری سوریا قوڵتردەبێتەوە».
بەپێی میدیاكانی سوریاش، پێكدادانی نێوان هێزەكانی سوپای سوریا و هێزە میلیشیاكانی سەربە توركیا لەناوچەی سەرێكانی و راسین لەباكووری سوریا بەرفراوانتر بووە و تائێستا لانی كەم 75 كەس كوژراون.
پێشتر روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە» لەماوەی 48 كاتژمێردا 16 سەربازی سوپای سوریا كوژراون، كە دوانیان پلەی سەربازییان بەرزەبووە».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو» نۆ چەكداری سەر بەو گروپە جیهادییانە كوەژراون كە لەلایەن توركیا پشتیوانیان لێدەكرێت».
دوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لەباكووری خۆرهەڵاتی سوریا، هێزەكانی سوپای سوریا هەوڵی گەڕاندنەوە دەدەن بۆ ناوچە سنورییەكان و لەچەند ناوچەیەكیش لەگەڵ میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە توركیا رووبەڕوودەبنەوە».
هاوكات وەزارەنی بەرگری روسیا لە 29ی تشرینی یەكەمی 2019 رایگەیاندبوو، لەچوارچێوەی رێكەوتنی توركیا-روسیا هێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە) پێش وادەی دیاریكراو، لەناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا پاشەكشەی كردووە.
هەر سەبارەت بە تەنگژە و ئاڵۆزییەكانی باكوور و خۆرهەڵاتی خۆرئاوای سوریا، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردبووەوە، سوپای توركیا 18 سەربازی سوپای سوریای لە سەرێكانی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بەدیلگرتووە.
وەزارەتی بەرگری توركیا لەڕێی (تویتەر)ەوە بڵاویكردبووەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی روسیا، لە ناوچەی سەرێكانی لە باكووری سوریا، 18 چەكداریان دەستگیركردووە كە گوماندەكرێت سەر بە هێزەكانی سوپای سوریابن.
لەلایەكی ترەوە، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاندبوو، مۆسكۆ هیواخوازە دەستپێكی كاری لیژنەی دەستوری سوریا، چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی ئەو وڵاتە بێت.
ئاژانسی (روسیا الیوم) لە 29ی تشرینی یەكەمی 2019 لە زاری دیمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیاوە بڵاویكردبووەوە، مۆسكۆ هیواخوازە دەستپێكی كاری لیژنەی دەستوری سوریا، چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی سوریا بێـت.
ئەم لێدوانەی پیسكۆڤ، رۆژێك پێش دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەی دەستوری سوریا بوو كە بەپێی بەیاننامەیەكی گیر پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا لیژنەكە دەست بە كارەكانی دەكات.
لە 23ی ئەیلولی رابردوو، ئەنتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان پێكهێنانی لیژنەی دەستوری سوریای راگەیاندبوو، ئەم هەناگاوەش لەدرێژەی هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتوەكاندا بوو بۆ كۆتایی هێنان بە گرژی و ئاڵۆزییە سەردەوامەكان لە سوریا كە لە ساڵی 2011وە باڵییان بەسەر وڵاتەكەدا كێشاوە.
لیژنەی دەستوری سوریا لە 150 ئەندام پێكهاتووە، یەكەم دانیشتنی خۆی لە 30ی تشرینی یەكەمی 2019 لە جنێڤ ئەنجامدا.
لە كۆبونەوەكەدا هەریەك لە وەزیرانی دەرەرەوەی وڵاتانی روسیا و ئێران و توركیا بەشداربوون بۆ چاودێری بەڕێوەچوونی كارەكانی لێژنەی دەستوری سوریا.
بەر لەوەش كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، وەزیرانی دەرەوەی روسیا و توركیا و ئێران دەستپێكردنی كاری ئەنجومەنی نوسینەوەی دەستوری سوریایان راگەیاندبوو.
لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا، وەزیرانی دەرەوەی روسیا و توركیا و ئێران رایانگەیاندبوو، رێككەوتوون لەسەر هەماهەنگی لە كارەكانی ئەنجومەنی نوسینەوەی دەستوری سوریا.
هەروەها رایانگەیاندبوو كە دەیانەوێت هەنگاوەكانی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری سوریا بە جۆرێك بێت كە سەقامگیری لە سوریا بهێنێتەدی و یەكێتی و یەكپارچەیی وڵاتەكە بپارێزێت.
لە پەیامێكیشدا، مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، هەر شەڕڤانێكی كورد لە ناوچەی ئارام بەدی بكەن دەیكەنە ئامانج.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*