سەرەکی » وەرزش » دوو بردنه‌وه‌ی زۆر گرنگی عیراق و سوریا

پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا

دوو بردنه‌وه‌ی زۆر گرنگی عیراق و سوریا

سیستمی پاڵاوتن
سیستمی دانراو بۆ پاڵاوتنه‌كه‌ وه‌ك باسكرا، یه‌ك پاڵاوتنه‌، به‌ڵام بۆ دوو پاڵه‌وانێتیی گرنگ، یه‌كه‌میان بۆ مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر و دووه‌میشیان بۆ جامی وڵاتانی ئاسیای 2023 –یه‌ كه‌ له‌چین ده‌بێت.
له‌م قۆناغه‌ی پاڵاوتنه‌وه‌ كه‌ ئێستا یارییه‌كانی به‌رده‌وامن، یه‌كه‌می هه‌ر هه‌شت گروپه‌كه‌ (8 هه‌ڵبژارده‌) و باشترین چوار دووه‌می گروپه‌كان ده‌گه‌نه‌:
*قۆناغی كۆتایی پاڵاوانی وڵاتانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022- قه‌ته‌ر.
*هه‌ر ئه‌و 12 هه‌ڵبژارده‌یه‌ راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ یارییه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا 2023 –ی چینیش، دیاره‌ له‌ دوا یارییه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا 2023 –ی چین-دا 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ 12 هه‌ڵبژارده‌یان ده‌بن، بۆ ته‌واو كردنی 12 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر پاڵاوتنێكی تر ده‌كرێت.
24 هه‌ڵبژارده‌ له‌كۆی ئه‌و 38 هه‌ڵبژارده‌یه‌ی قۆناغی گروپه‌كان كه‌ مانه‌ته‌وه‌ دیاریی ده‌كرێن، پاڵاوتنێكی تر بۆ ئه‌م 24 هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌كرێت و له‌وانه‌وه‌ 12 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تری جامی وڵاتانی ئاسیا دیاریی ده‌كرێت.

مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022
پاڵاوتنی 12 هه‌ڵبژارده‌كه‌ش (یه‌كه‌می گروپه‌كان + باشترین چوار دووه‌می گروپه‌كان)،(4 +نیو) هه‌ڵبژارده‌ له‌و 12 هه‌ڵبژارده‌یه‌ش ده‌گاته‌ مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر، 12 هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌سه‌ر 2 گروپی 6 هه‌ڵبژارده‌یی نوێدا دابه‌شده‌كرێن، یه‌كه‌م و دووه‌می گروپه‌كان (واته‌ سه‌رجه‌م 4 هه‌ڵبژارده‌) راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ مۆندیال، دووسێیه‌مه‌كه‌ش دوو یاریی پاشكۆی پاڵاوتن ده‌كه‌ن و براوه‌كه‌یان پاشكۆیه‌كی تری پاڵاوتن ده‌كات له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی كۆنكاكاف و براوه‌ ده‌گاته‌ مۆندیال.

پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان
یارییه‌كانی پاڵاوتن له‌هه‌ر هه‌شت گروپی هه‌ڵبژارده‌كاندا به‌رده‌وامه‌، چوار جه‌وله‌ له‌یاریی كراون، زۆربه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان 4 تا 5 یارییان ماوه‌ بیكه‌ن و كۆتایی به‌م یارییانه‌ بهێنرێت.

گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌
رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی رابردوو 14/11/2019 جه‌وله‌یه‌كی نوێ له‌ یارییه‌كان كران، له‌م یارییانه‌دا عیراق بردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگی تۆمار كردو 2-1 له‌ ئیرانی برده‌وه‌و چووه‌ پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی، سوریاش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگدا به‌هه‌مان ئه‌نجام له‌ چینی برده‌وه‌، ڤێتنامیش له‌ نێو یاریگاو هانده‌رانی خۆیدا به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئیماراتی برده‌وه‌، گرنگترینی ئه‌و یارییانه‌ی رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی رابردوو 14/11/2019 كران، ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ بوون:
*سوریا(2)×چین (1)-گروپی یه‌كه‌م.
*ئوردون(0)×ئوستورالیا(1)-گروپی دووه‌م.
*عیراق(2)×ئیران(1)-گروپی سێیه‌م.
*ئۆزبه‌كستان(2)×سعودیه‌(3)-گروپی چواره‌م.
*عومان(4)×به‌نگلادیش(1)-گروپی پێنجه‌م.
*قیرغیزستان(0)×ژاپۆن(2)-گروپی شه‌شه‌م.
*ڤێتنام(1)×ئیمارات(0)-گروپی حه‌وته‌م.
*مالیزیا(2)×تایله‌ند(1)-گروپی حه‌ته‌م.
*لوبنان(0)×كۆریا.باش(0)-گروپی هه‌شته‌م.
*توركمانستان(3)×كۆریا.باک(1)-گروپی هه‌شته‌م.
به‌و یارییانه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو كران سه‌رجه‌م یارییه‌كانی چوونی نێوان هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كانی ئه‌م پاڵاوتنه‌ كۆتاییانهات و پاڵاوتن له‌مه‌و دوا پێده‌نێته‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوانیان.

یارییه‌كانی سبه‌ی
له‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش 19/11/2019 جه‌وله‌یه‌كی تری یاریی و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌هه‌ر هه‌شت گروپه‌كه‌دا به‌مجۆره‌یه‌ كه‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سه‌ره‌تا ریزبه‌ندیی له‌گروپه‌كه‌و پاشان ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌یه‌تی نووسراوه‌ و له‌كه‌وانه‌ی كۆتاییدا ئه‌نجامی یاریی چوونی نێوانیشیان نووسراوه‌.

گروپی یه‌كه‌م
*دورگه‌كانی ماڵدیڤ(4-3 خاڵ)×گوام (5-0 خاڵ)(1-0).
*سوریا(1-12 خاڵ)×فیلیپین (3-7 خاڵ)(5-2).

گروپی دووه‌م
*نیپال(4-3 خاڵ)×كوه‌یت(2-7 خاڵ) (0-7).
*ئوردون(3-7 خاڵ)×تایپییه(5-0خاڵ) (2-1).

گروپی سێیه‌م
*هۆنگ كۆنگ(4-2 خاڵ)×كه‌مبۆدیا (5-1 خاڵ)(1-1).
*عیراق(1-10 خاڵ)×به‌حره‌ین (2-8 خاڵ)(1-1).

گروپی چواره‌م
*ئۆزبه‌كستان(2-6 خاڵ)×فه‌له‌ستین (4-4 خاڵ)(0-2).
*یه‌مه‌ن(3-5خاڵ)×سه‌نگافوره‌ (5-4 خاڵ)(2-2).

گروپی پێنجه‌م
*عومان(2-9 خاڵ)×هیند(4-3 خاڵ) (2-1).
*ئه‌فگانستان(3-4خاڵ)×قه‌ته‌ر (1-10 خاڵ)(0-6).

گروپی شه‌شه‌م
*قیرغیزستان(2-6خاڵ)×تاجیكستان (3-6 خاڵ)(0-1).
*میانمار(5-3 خاڵ)×مه‌نگۆلیا (4-3 خاڵ)(0-1).

گروپی حه‌وته‌م
*مالیزیا(4-6خاڵ)×ئه‌نده‌نوسیا (5-0 خاڵ)(3-2).
*ڤێتنام(1-10خاڵ)×تایلاند(2-7خاڵ) (0-0).

گروپی هه‌شته‌م
*توركمانستان(4-6خاڵ)×سیریلانكا (5-0 خاڵ)(2-0).
*لوبنان(2-7خاڵ)×كۆریای باكوور (4-7 خاڵ)(0-2).

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*