ئا: كوردستانی نوێ-ی هەفتانە
رۆژی یازده‌ی تشرینی دووه‌می رابردوو دیداری ستراتیژی ئه‌بوزه‌بی كۆتایی به كاره‌كانی هێناو له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا داوای كرد چاوخشاندنه‌وه بكرێت به دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه به گشتی‌و مه‌سه‌له‌ی پڕچهككردنو گه‌شه‌ی ئابووری‌و مرۆیی‌و بهربهستو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێ گرنگی به سه‌رچاوه‌كانی گه‌شه‌كردن بدرێت له جیاتی چهكو خۆپڕچه‌ك كردن، هه‌روه‌ها پێویسته گومان له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی كه‌م بكرێته‌وه له پێناو گونجان‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا.
له دانیشتنی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا پسپۆڕان هۆشدارییان دا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی پڕچهككردنو زیاد كردنی خه‌رجی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ سه‌ر ئاسایش‌و ئارامی نێوده‌وڵه‌تی. له به‌یاننامه‌ی كۆتاییشدا ئاماژه درا به‌و مه‌ترسییه‌ی سیستمی ئابووری جیهانی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵاوسانی ئابووریی نه‌ختینه‌یه له‌سه‌ر حسابی ئابووریی راسته‌قینه، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی وزه‌ی جیهانی كه به‌هۆی كێشه جیۆپۆلهتیكو كێشه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه له دۆخێكی ناجێگیردایه. هه‌ر سه‌باره‌ت به ئابووری، به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تا ئێستاش ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوجه‌رگه‌ی به‌رهه‌می نه‌وته له جیهانداو نه‌وتیش ره‌گه‌زی سه‌ره‌كییه له بازرگانی ناوچه‌كه‌و خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و تا ئێستاش كێشه جیۆپۆلهتیكهكان كاریگه‌رییان ماوه‌و ده‌مێنێت به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌وه به گشتی.
سه‌باره‌ت به ناجێگیریی ئاسایشی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌یاننامه‌كه‌ی دیداری ستراتیژی ئه‌بوزه‌بی باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی بارودۆخی خراپی عیراقه‌وه هه‌ر وا به ناجێگیریی ده‌مێنێته‌وه. به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك گۆڕانكاریی گه‌وره به‌خۆیه‌وه دهبینێتو له جیهانی ماددییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ جیهانی دیجیتاڵی‌و ژماره، ئاستهنگو كێشه‌ی گه‌وره‌ی حكومه‌ته‌كانیش بریتی ده‌بێت له پاراستنی خۆی له جه‌نگی سایبێری‌دا. سه‌باره‌ت به جیهانی عه‌ره‌بیش، ئه‌وا پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌وڵ بدات هێزی شاراوه‌ی تاكی عه‌ره‌بی بگۆڕێت بۆ هێزێكی كارا‌و به‌شدار له بنیاتناندا، زۆر گرنگه وڵاتانی كه‌نداو وه‌به‌رهێنان له زانست‌و ته‌كنۆلۆژیادا بكه‌ن.
ئه‌م دیداره ئه‌بوزه‌بی شه‌شه‌مین دیداره‌و له‌لایه‌ن سسهنتهری ئیماراتی تایبه‌ت به سیاسهتو به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوه‌و شێخ عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نههیان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كیش له دیداره‌كه هه‌وڵدانه بۆ تێگه‌یشتن له واقیعی ئیقلیمی‌و نێودهوڵهتیو گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌ویش له رێگه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی دیداره‌كه كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند‌و 600 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد، كه زۆربه‌یان ده‌سته‌بژێری خاوه‌ن بڕیار‌و پسۆڕی سیاسی‌و پسپۆڕانی تر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
د. ئیبتسام ئهلكهتبی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئیماراتی تایبه‌ت به سیاسه‌ت رایگه‌یاند، دیداره‌كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا توانی تیشك بخاته سه‌ر گۆڕانكارییه ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش. هاوكات سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه چه‌ندان پرسیاری وروژاند كه ده‌كرێ له داهاتوودا توێژینه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا نه‌خشه‌ی دابه‌شبوونی نه‌خشه‌ی هێزی سهربازیو توانای ئابووری‌و داراییه له جیهاندا، هه‌روه‌ها هێزو توانای زیره‌كی ده‌ستكرد و مه‌ودای سایبێرییه، كه له كێبڕكێی نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌دا له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانی جیهانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام رۆژی دووه‌می دیداره‌كه زیاتر گرنگیدان بوو به سیستمی ئیقلیمی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو رۆڵی هێزه ناعهرهبییهكان له ناوچه‌كه‌و دوتر هه‌ڵكشانی وڵاتانی كه‌نداو.
له باسی هێزه ئیقلمییهكانو رۆڵی هه‌ریه‌كه‌یاندا گفوگۆ له باره‌ی چه‌ند هێزێكی جیاجیاوه كرا، له‌ونه نهرمههێزو زبرههێزو هێزی زیره‌كی ده‌ستكرد، له‌گه‌ڵ چۆنێتی دابهشتبوونی هه‌ریه‌ك له‌و هێزانه. د. مه‌حمود جوبریل سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لیبیا رایگه‌یاند، وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر له دوای ده‌ربازبوونی له چنگی ئیستیعمار كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی هه‌بووه‌و بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌رو هه‌موویانه نه‌بوونی ئابوورییه‌كی ئه‌وتۆ كه پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر بكات، یه‌كێكی دیكه له دیارترین كێشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه‌سانی پسپۆڕ روویان لهلایهكهو ئه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون بۆ لایه‌كی دیكه ده‌ڕوانن.
د. زه‌ید عهیادات به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ستراتیژی له زانكۆی ئوردن باسی له‌وه كرد، كه سێ هێز هه‌یه به گشتی، هێزی به‌كارنه‌هاتوو، هێزی گۆڕانكاریی، له‌گه‌ڵ هێزی راسته‌قینه‌ی به‌كارهێنراو، ئه‌وه‌ی گرنگیشه له به‌كارهێنانی هێزدا ئه‌وه‌یه كه تۆ بتوانیت هێزی به‌كارنه‌هاتوو بگۆڕیت بۆ هێزی راسته‌قینه، پرۆسه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ش په‌یوه‌ندی به دنیابینی سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌یه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ناڕێكی هه‌یه له دابه‌شبوونی هێز له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام دۆخه‌كه جێگیر نییه‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساوه بۆ لایه‌نێك كه خواستی بنیاتنانه‌وه‌ی هێزی خۆی ههبێتو دۆخه‌كه به قازانجی خۆی بگۆڕێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی وڵاتانی كه‌نداو و گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان د. ئیبتیسام ئهلكهتبی وتی: ویستێكی راسته‌قینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نییه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو، به‌ڵكو وڵاته زلهێزه‌كان وه‌به‌رهێنان له قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا دهكهنو سوودی لێ وه‌رده‌گرن. پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه له هاوكێشه‌ی سفركردنه‌وه‌ی یه‌كدی بێنه ده‌ره‌وه، به تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی نێوان ئێران‌و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداودا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه بوونی زبرههێز به ته‌نیا جه‌نگی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بوونی نهرمههێزیش به ته‌نیا توانای به‌رگری نییه، ئێستا نه‌رمه‌هێز له ئێران لاوازه، هه‌رچه‌نده توانایه‌كی باشی هێزی سایبێری هه‌یه، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی باشی گه‌شه‌پێدانی نییه.
شێخ عه‌بدوڵڵا بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئهمندارانی سه‌نته‌ری ستراتیژی به‌حرێن سه‌باره‌ت به دۆخی وڵاتانی كه‌نداو وتی: سێ سیناریۆ هه‌یه له‌به‌رده‌م وڵاتانی كه‌نداودا، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به‌هێز بێت‌و سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌كه بكات‌و وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش ببنه سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی‌و داهێنانو له بواری په‌روه‌رده‌و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، چونكه ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو شه‌شه‌م به‌هێزترین هێزی ئابووری جیهانه. سیناریۆی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام بن‌و گرژی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئێران هه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئێرانیش تا ساڵی 2025 ده‌بێته وڵاتێكی ئهتۆمییو ئه‌و كات مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو زیاتر ده‌بێت. سیناریۆی سێیه‌م ئه‌وه‌یه دۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و بێئه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كان زیاد بكهنو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانی كه‌نداو پلانیان هه‌بێت بۆ زیادكردنی نهرمههێزو زبرههێز.
د. سه‌عد ئهلعهجمی وه‌زیری پێشووی راگه‌یاندنی كوێت له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند، سێ وڵات هه‌ن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌نداو هه‌یه، ئێران كه مه‌ترسییه‌كی راسته‌وخۆیه، توركیا به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌ردۆگانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌نداو دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه تا ئێستاش وڵاتانی كه‌نداو له ململانێدان له‌گه‌ڵیدا، سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپیش وای كردووه كه ئه‌مریكا متمانه‌ی پێ نه‌كردێت.
د. عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا مامۆستای زانسته رامیارییه‌كان پێی وایه ناوچه‌ی كه‌نداو له قۆناغێكی گرنگدا دهژیو وڵاتانی عه‌ره‌بیش له كه‌نداو چه‌قی قورسایی ناوچه‌كه پێكده‌هێنن‌و ئێستا كاتی هاتووه كه ببنه پێشه‌نگ، به‌ڵام به‌رپرسیاریی ناوچه‌كه له توانایان گه‌وره‌تره.
د. فیلیپ گۆردن توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی: خۆرئاوا گره‌وی له‌سه‌ر نموونه‌كه‌ی توركیا كردبوو بۆ ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان كه‌لتووری ئیسلام‌و كه‌لتووری هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها به نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دانا له هاوبه‌شیی نێوان توركیا‌و خۆرئاوا، به تایبه‌ت له رێگه‌ی په‌یمانی ناتۆوه‌و له رووی هاوكاری ئابووریشه‌وه گوایه نموونه‌یه‌كی باشه بۆ دۆستایه‌تی له نێوان خۆرههڵاتو خۆرئاوادا، به‌ڵام توركیا ئاراسته‌كه‌ی به جۆرێك گۆڕیوه له هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاوه گۆڕاوه بۆ نه‌یارو ئێستا خۆرئاوا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له ئه‌ندامێتی په‌یمانی ناتۆ ده‌ری بكه‌ن.
د. عه‌لی مه‌سعود ئه‌نساری مامۆستای پسپۆڕ له مێژووی ئێران‌دا له زانكۆی سانت ئه‌ندرۆز رایگه‌یاند، تا ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران توانیبێتی باڵكێشو پهلهاویستنی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاستی ئیقیلمی سنووردار بكات.
د. د‌یڤید بولوك له په‌یمانگای واشنتۆن ده‌ڵێ: پێناچێ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له سیاسه‌تی ئیسرائیل‌دا به‌دی بكرێت له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێوه، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ئێران، كه هه‌ر به سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی دهزانێتو به‌رده‌وامیش ده‌بێت له لێدانی ئه‌و هێزانه‌ی له عیراق‌و سوریا‌و لوبنان هاوپه‌یمانی ئێرانن، به‌ڵام پێناچێ دۆخه‌كه قورستر‌و روو له هه‌ڵكشان بێت.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین كه به گرێبه‌ستی سه‌ده ناسراوه له دیداره‌كه‌دا بیر‌و را ئاڵوگۆڕ كرا‌و د‌یڤید ماكۆفسكی وتی: له رووی ئابوورییه‌وه گرێبه‌ستی سه‌ده سوودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه له رووه سیاسییهكهیدایه، چونكه پلانه‌كه‌ی تره‌مپ به‌و جۆره‌یه یان ده‌بێ هه‌موان قازانج بكه‌ن، یان كه‌س قازانج ناكات.
سه‌باره‌ت به كێشه ئهمنیو ئابووری‌و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی به‌شێكی گرنگی كۆتایی دیداره‌كه‌ی ئه‌بوزه‌بی بوو، كه تیایدا باس له بارودۆخی میسر و پاشان عیراق و كاریگه‌رییه‌كانی ئێران به‌سه‌ر عیراقه‌وه كرا. د. ره‌ندا سه‌لیم توێژه‌ر له په‌یمانگای واشنتۆن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: دۆناڵد تره‌مپ خوازیاره هه‌رچۆنێك بێت له سوریا بكشێته‌وه، هه‌رچه‌نده یاریده‌ده‌ره‌كانی دژی ئه‌و بۆچوونه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له ململانێكه‌ی سوریادا نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رێكخراوی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیش پشتگوێ خراوه، له بری ئه‌و رێكخراوانه ئاستانه بۆته سه‌كۆی سه‌ره‌كی قسه‌كردن له‌سه‌ر سوریا.
دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا ده‌یان شه‌ڕو ئاژاوه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئێستاش پێ ناچێ وا به ئاسانی ئارامی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت كه ناوجه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵێك ململانێی نهتهوهییو تایهفییهو له سه‌ر و هه‌مووشییه‌وه سه‌نته‌ری نه‌وتی خاو‌و دابینكهرێی سه‌ره‌كی بازاڕی جیهانی نه‌وته.
الوطن