سەرەکی » وتار » عیراق لە نێوان تووڕەیی خەڵک و بێ باکی دەسەڵاتدا

عیراق لە نێوان تووڕەیی خەڵک و بێ باکی دەسەڵاتدا

بڕوا کەمال

لەئێستادا لەبەشێکی ناوچەکانی عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوامی هەیە و لە شارەکانی بەغداد و نەجەف و کەربەلا و کۆمەڵێک شوێنیتر خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامه‌، لە بەغدادی پایتەخت خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوتووه‌ و ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندار هەیە، لە شارەکانی نەجەف و کەربەلاش بەهەمان شێوە کوژراوی بریندارهەیە و چەندین شوێنی ئاینی و حکومی و حیزبی سوتێندراون لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش لەهەوڵدان بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکان بکەن ئه‌گه‌ر بەزەبری هێزیش بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نه‌توانراوه‌ كۆنترۆل بكرێت.
ئەگەر سەیرێکی مێژووی عێراق بکەین دەبینین هەمیشە خەڵکی ئه‌م وڵاته‌ ناڵاندویوتی بەدەست ناعەدالەتی و کەمی خزمەتگوزاری و لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ یش عێراق پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی نوێی دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس بەشێوەیەکی دیموکراسی خەڵکی چوونەسەر سندوقەکانی هەڵبژاردن و ئەو لایەنانەیان هەڵبژارد کە دەیانویست، خەڵکی عێراق چاوەڕوانی ئەوەیان دەکرد لە دەسەڵاتی نوێی کە چاکسازی و وەڵاتێکی خۆشگوزەرانیان بۆ دروست بکات و چیتر لەو مەینەتی و هەژاریەدا نەمێننه‌وه و سامانی وڵات بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان خۆیان، بەڵام ئەمە ڕووی نەدا بەڵکو دۆخەکە دەتوانین بڵێن خراپ تربوو چونکە دەسەڵاتدارانی تازه‌ زۆر بێباک بوون لەخەڵک و بەردەوام شەری مەزهەبیان ده‌كرد، لەزۆربەی ناوچەکانیش تاوکو ئیستاش خزمەتگوزاریە سەرتایەکان نەکراوە بەنمونەی پارێزگای سەماوە کەبەشێکی زۆری تاوەکو ئیستا پڕۆژەی جادەوبانی نیە و بێ بەشه لەو خزمەتگوزاریانە، لەهەموو هەڵبژاردنێکدا لایەنە سیاسیه‌کان به‌ڵێنی ئەوەیان بەخەڵکی داوه‌ کە چاکسازی بکەن، بەلام ئەمانە لەدرۆیەکی هەڵبژاردن زیاتر هیچی تر نەبووه، بۆیە ئەم جارە خەڵکی عێراق بەهەموو چین و توێژەکانەوە هاتونەتە سەرشوقا مو داوادەکەن ئەم حکومەتە بڕووخێت و هوتافی ( إرحل) دەکێشن، هەرچەندە حکومەت کۆمەڵێک پەیمانی داوەو دەڵێت چاکسازی دەکات بەڵام خەڵکی بەهیچ شێوەیەک ئەمەیان قبوڵ نیە و باوەڕ بەدەسەڵاتدارانی به‌غدا ناکەن و خۆپیشاندانەکانیش ناوچە سونەیەکان نیە بەڵکو ناوچە شیعەیەکانە، کەئەمەش مایەی ئەوەیە هەڵوه‌ستەی لەسەر بکەین .
ئایە خۆپیشاندانەکان خۆڕسکانه‌یه‌ یان پلانێکی نێودەوڵەتی له‌پشته‌ ؟
بەشێک پێیانوایە ئەمە پیلانی بۆ داڕێژراوە و دەیانەوێت لەحکومەتەکەی عادل عبدولمەهدی بدەن، چونکە ئەوان پێیانوایە لەکابینەکانی ڕابرد و بارودۆخ زۆر خراپتر بوو وەک لەئێستاو، تەنانەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراقیش لەئاستێکی خراپدا بوو، بەلام لەلایەن هێزەکانی دەرەوە دەیانەوێت عبدولمەهدی لەو پۆستە دووربەخەنەوە و حکەمەتەکەی ئیفلیج بکەن، ئەمەش ئەگەر ڕووبدات ئەوە بە پلەی یەکەم کورد زەرەرمەند دەبێت لێی، چونکە دەرکەوتووە عادل عبدولمەهدی زۆر دۆستی کورده‌، تەرەفی دووەم خەڵکی عێراق زەرەر مەند دەبێت، چونکە ده‌بێت هەڵبژاردنی پێیشوەختە بكرێت کە ئەمەش زۆرئەستەمە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاسان نییە و لەو ماوەیەشدا کەحکومەت هەڵده‌وەشێتەوە ئەوا عێراق دەبێتە پاشاگەردانی و ئەوەندەیتر بەرەو خراپ بوون دەچێت .
بەشێکیتر پێچەوانەی ئەم ڕایەن و دەڵێن»ئەم خۆپیشاندانەی ئەم جارە کڵپە و ناڵەی خەڵکی بەشمەینەتی عێراقییەکانە بۆ گۆڕینی ژیان و گوزەرانییان، بۆ ئەوەش ھاتوونەتە سەر شەقام تا بارودۆخیان لەو دژواری و خراپیەوە بگۆڕن بە ژیانێکی شایستەو شەرەفمەندانە.
چەندین ساڵە بەرپرسانی وڵات تا دێت کۆشک و ڤێلاو پارەکانیان زیاد و زیاتر ده‌بێت و لەبەرامبەریشدا ھاوڵاتیان بەدەست نەبونی ئاو کارەبا ڕێگەوبان و نەبوونی خزمەتگوزاری و سیستمێکی تەندروستی و ژیانێکی شایستەوه‌ دەناڵێنن.
بەڵام بەبڕوای من هەموو ئەم بۆچوونانە بۆعێراق ئەشێت ڕاست بێ، بەلام ئەوەی کەدەبێت لەبیرمان نەچێت ئەوەیەعێراق خاوەنی سامانێکی گەورەی ژێرزەوی و سەرزەویە و به‌ڵام خەڵکەکەشی بەوشێوە نەهامەتیە دەژی کە دەیبینین و ڕێژەی بێکاری ڕۆژ بەڕۆژ لەزیاد بووندایەو دەسەڵاتدارانی ئەم وەڵاتەش زۆر بێباکن لەئاست داواکاری خەڵکی، کەئەمە ئەگەر درێژە بکێشیت کۆمەڵێک مەترسی گەورە چاوەڕوانی ئه‌م وڵاته‌ دەکات وه‌ك .
یەکەم: عێراق دەبێتە وەڵاتێکی پاشاگەردانی و یاسا دەکەوێتە ژێر مەترسی .
دووم: شەڕی ناوخۆی عێراقی لێی دەکەوێتەوە کەدەشێت ئەم شەڕە گەورەتر بێت .
سێیەم: موقتەدا سەدر دەڵێت ئەگەر خۆپیشاندانەکان بەوشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا عێراقیش دەبێت بە سوریا و لیبیاو وڵاتانی تر .
چوارەم: ڕێگەخۆشکەردەبێت بۆ گروپەتوندڕەوەکان کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش کە ماوەیەکی ئەوەندە نیە کۆتایی هاتووە بەڵام ئەوە دەبێت بزانین بەپەرتەوازەیی ماون و لەئەگەری دروستبوونی ئاڵۆزیی سوود وەرده‌گرن و خۆیان ڕێکده‌خه‌نەوە.
ئەمانەو چەندین مه‌ترسی تر، بەڵام ئەوەی دەبینرێت تاوەکو ئێستا دەسەڵات چارەسەرێکی باشی پێ نیە بۆ خەڵکی بەش مەینەتی عێراق.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*