سەرەکی » ئابووری » هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە كرا

هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغە كرا

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هاوردەكردنی پەتاتە لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ ناو عیراق قەدەغە كراوە‌و لە ئێستاشدا 23 بەرهەمی كشتوكاڵی‌و ئاژەڵی گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی.
لەوبارەیەوە حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندوە، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە دوای ئەوە دراوە، كە بەرهەمی ناوخۆیی زۆر بووە‌و بەشی پێداویستیەكانی ناوخۆ دەكات.
وتیشی: «ماوەی 10 رۆژ بۆ هاوردەكاران دیاریكراوە كە ئەو بەرهەمە هاوردە بكەن كە پێشتر رەزامەندی بۆ وەرگیراوە».
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمهێنانی 20 بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی‌و هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە، لەوانەش (پەتاتە، خەیار، باینجان، كولەكە، قەڕنابیت، گێزەر، كاهوو، گەنمەشامی، خورما، نەبەق، شوتی، كاڵەك، سیر، پیاز، چەوەنەر، هەنار، نەمام، شێلم، هەنگوین‌و پەتاتە)، هەروەها بەرهەمهێنانی هێلكە‌و مریشك گەیشتوونەتە ئاستی خۆژێنی‌و عیراق پێویستی بە هاوردەكردنیان نییە.

print

 147 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*