كه‌ناڵی ئی ئێس پی ئێن كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كه‌ناڵه‌كانی جیهان و له چه‌ندین وڵات هه‌یه ساڵانه له مانگی 12 لیستی باشترینه‌كانی خۆی به‌و ئه‌و ساڵه بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جیاواز له كه‌ناڵ و پێگه وه‌رزشیه‌كان به‌جیا باشترینه‌كان دیاری ده‌كات.
بۆ دیاری كردنی باشترین هێرشبه‌ری جیهانیش كه هه‌ریه‌كه له لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار دا سیلڤای باشترین 3 یاریزانی جیهان یاری تیادا ده‌كه‌ن، كه‌ناڵه‌كه لیۆنێل میسی وه‌كو باشترین دیاری كردوه.
وه‌كو له پێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه میسی له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی باشترین هێرشبه‌ری ساڵ بووه كه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ تۆماركردن بووه له‌نێو سه‌رجه‌م هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌وروپا و جیهان و هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌رژه‌نتینیش بووه بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا كه له‌دوا یاری پاڵاوان هاتریكی تۆماركرد.
كه‌ناڵه‌كه‌ش له پاڵ ئاماژه دان به ئاستی به‌رزی لاپۆلگا له ساڵی 2017 نرخی ئه‌و یاریزانه‌ی له میركاتۆ ئاشكرا كردوه‌و پێی وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته 30 ساڵ به‌ڵام نرخی 200 ملیۆن یۆرۆیه.
له‌پله‌ی دووه‌میشدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووه كه ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی زه بێستی تایبه‌ت به فیفای برده‌وه، به‌پێی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش نرخی رۆناڵدۆ 145 ملیۆن یۆرۆیه.
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلیش كه ئاستی به‌رز له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان پێشكه‌ش ده‌كات له‌پله‌ی سێیه‌مدا هاتووه و نرخه‌كه‌شی به 146 ملیۆن یۆرۆ له قه‌ڵه‌م دراوه.
160 جار بینراوە