سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی‌ شوێنه‌واره‌وه‌

ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاراستنی‌ شوێنه‌واره‌وه‌

رێكخراوی‌ یۆنسكۆی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مریكا دوو په‌یماننامه‌ی‌ ئیمزا كردووه‌‌و به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و په‌یماننامانه‌ش له‌مه‌ودوا ده‌بێ ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به‌ پاراستنی‌ شوێنه‌واره‌ كه‌لتوورییه‌كان له‌ كاتی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ له‌ هه‌ر شه‌ڕ‌و ململانێیه‌كی‌ چه‌كداریدا.
ئه‌م هه‌واڵه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردبوو، كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شوێنه‌ كه‌لتوورییه‌كانی‌ ئێران ئه‌گه‌ر ئەو وڵاتە بیه‌وێ تۆڵه‌ی‌ كوژرانی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌غدا كوژرا.
هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی‌ 1954‌و 1972 جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێ له‌ كاتی‌ شه‌ڕدا هێرش بكرێته‌ سه‌ر شوێنه‌واره‌ كه‌لتوورییه‌كان، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ وه‌ك گه‌نجینه‌ی‌ مرۆیی سه‌یر ده‌كرێن.
رۆیته‌رز

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*